دۆکترینی جۆرج واشینگتن لەبارەی ھاوپەیمانییەتە ناجێگیرەکان
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

دۆکترینی جۆرج واشینگتن لەبارەی ھاوپەیمانییەتە ناجێگیرەکان، ھەندێکجار بە ھۆشیاری لەبارەی ھاوپەیمانییەتە نێودەوڵەتییەکانیش ناو دەبردرێت، بریتی بوو لە ڕێبەرێکی واقعگەرایی بۆ سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و چۆنییەتی مامەڵەکردنی وڵاتەکە لەگەڵ ھاوپەیمانەکان. بەپێی ناوەڕۆکی سیاسەتەکە بێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان پێویستە ھاوپەیمانییەتەکانی وەک ڕێکارێکی کاتی سەیر بکات و ھەر کاتێک بەرژەوەندی وڵاتەکەی خواستی واز لەو ھاوپەیمانییەتە بھێنێت. لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا زۆرجار سیاسەتەکە بە "renversement des alliances" کە بە واتای پشتکردنە لە ڕێکەوتنی نێوان دوو ھاوپەیمان و سیاسەتێک نییە کە تایبەت بێت تەنھا بە ئەمریکا.