دۆزەخ (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاپی یەکەمی ئینگلیزی

دۆزەخ (بە ئیتاڵی: Inferno) ڕۆمانێکە لە جۆری نھێنی ئامێز - ھەستبزوێن لە نووسینی ڕۆماننووسی ئەمەریکی دان بڕاونـە کە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ناوەندی Doubleday. چوارەم ڕۆمانە لە زنجیرەی ڕۆبێرت لانگدن دوای (فریشتەکان و ئەھریمەنەکان، کۆدی داڤینشی، ھێمای ونبوو).

چیڕۆکی ڕۆمانەکە[دەستکاری]

ڕۆبێرت لانگدن، پڕۆفیسۆری بواری ھێماناسی لە زانکۆی ھارڤارد خۆی لە نەخۆشخانەیەک دەبینێتەوە لەگەڵ ئازاری سەری و نەبوونی ھیچ بیرەوەرییەکی چەند ڕۆژی ڕابردوو. کۆتا شت کە بیری بێ پیاسە کردنە لە نێو زانکۆی ھارڤارد، بەڵام ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە ئێستا ئەو لە فلۆرەنسە، لە ئیتاڵیا. دوای بینینی دکتۆرەکەی بە ناوی سییەنیا برووکس، لەلایەن ئافرەتێکەوە بە ناوی ڤایەنتھا ھێرشیان دەکرێتە سەر و ڕۆبێرتیش لەگەڵ دکتۆرەکەی ڕادەکەن و کار لەسەر ئەوە دەکەن و ئەوە دەدۆزنەوە کە لەو ڕۆژانەی ڕابردوو چی ڕوویداوە و کێ و بۆچی دەیھەوێ ڕۆبێرت بکوژێ. ئیدی لەڕێی ھەڵھێنانی مەتەڵ و کۆدی شیعرەکەی کۆمیدیای خودایی دانتێ  و ھەندێ تابلۆی ھونەرمەندە  ناودارەکانی ڕێنیسانس، سەرەداوەکانی گرێی ڕۆمانەکەی ھەڵدەوێزنێ و تا لەدواییدا بەتەواوی دەیکاتەوە.

فیلم[دەستکاری]

کۆمپانیای Sony Pictures Entertainment بڕیاریدا فیلمێک دەربھێنێ بە چیڕۆکی وەرگیراو لە ڕۆمانەکە و بە ھەمان ناوی ڕۆمانەکە، کە فیلمەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەربچێ لە نواندنی تۆم ھانکس و لە دەرھێنانی ڕۆن ھاوارد.

زمانە وەرگێڕدراوەکان[دەستکاری]

زمانی کوردی[دەستکاری]

ڕۆمانی دۆزەخ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥ و لەسەر دەستی وەرگێڕ شەفیقی حاجی خدر و لە ژێر ناونیشانی دۆزەخ (ئینفێرنۆ) بڵاوکرایەوە

بەرگی چاپی کوردی

سەرچاوەکان[دەستکاری]