بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دوێرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی دوێردێکی ئاسایی بۆ بڕینی کاغەز و پەڕۆ
برینگی مەڕ بڕینەوە جۆرێکی تایبەتی دوێردە.

دوێرد،[١] دوێردگ،[٢] مەقەس یا قەیچی ئامرازێکە بۆ بڕینی پەڕۆ، کاغەز و شتی تر بەکار دێت. دوێرد لە دوو تێخی ئاسن پێک ھاتووە کە بە جەڕێک پێکەوە بەستراونەتەوە. ئەم ئامرازە چەند جۆری ھەیە کە ھەرکام بۆ بڕینەوەی شتێک کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. بۆ نموونە برینگ[٣] جۆرە دوێردێکە بۆ ھەڵپاچینی خوریی مەڕ (یا بڕینەوەی مەڕ) کەڵکی لێ وەردەگیرێت. دوێرد ھەیە بۆ باخ بڕین (واتە داپاچینی دارمێو) بەکار دێت. ھەروەھا دوێردی تایبەتی بڕینی تەنەکەش ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «دوێرد: ھەنبانە بۆرینە (فەرھەنگەکانی ڤەژینبووکس)».
  2. ^ «دوێرد: فەرھەنگی خاڵ (فەرھەنگەکانی ڤەژینبوکس)».
  3. ^ «برینگ: ھەنبانە بۆرینە (فەرھەنگەکانی ڤەژینبووکس)».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]