وتووێژ:دوێرد

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی باو مەقەسە. پێشنیازی گواستنەوەی دەکەم. سەرچیا‏١١:١٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوێرد < دووێرد < دووکێرد = دوو + کێرد.
دیارە ئەم ئامرازە لە دوو کێرد پێکھاتووە و ناوە کۆنەکەشی ھەر ئەمەیە. لە فارسیشدا وتوویانە دوکارد بەڵام ئێستا فەوتاوە. بەداخەوە ئێمە عەرەبییەکەی دەڵێین: مَقَصّ. بەڵام لە شێوەزارەکانی تردا ھێشتا دوێرد باوە. وا بزانم بە جافی دەڵێن دوێردگ. بە ھەورامیش دەڵێن دوارڎی.
پێم خۆش نییە کاتێک وشەیەکی ڕەسەن و زیندووی کوردیمان ھەیە بڵێم لای بەن و عەرەبییەکەی دانێن. من زیانێک لەوەدا نابینم ناوی ئەم وتارە دوێرد(گ) بێ. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من قسەم لەسەر مێژووی وشە و ڕەسەنی نییە. پێشتر ئەو وتووێژەمان کردووە و پێویست نییە ھەموو جارێ قسەکان بکەینەوە. ناوی وتارەکان پێویستە بەپێی زمانی سەردەم و باوی دابنرێن، نەک وشەیەک کە بەکارھێنانی نەماوە. ئەوەی پێمان دەکرێ ئەوەیە لەنێو وتارەکە ئاماژە بە ھەموو ناوەکان بکەین، بەڵام ڕێگەی دروست ئەوەیە کە ئەو وشەیەی ھەموو خەڵک لێی تێدا دەگات بکرێت ناوی وتار. وشەکە لە عەرەبییەوە ھاتووە یان زمانێکی دیکە ئەوە بابەتی ئێمە نییە. سەرچیا‏٢٢:٥٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچیا گیان کێ ئەڵێ دوێرد نەماوە؟ من خۆم دەڵێم دوێرد. یا سوارە یا عەبدوڵڵا پەشێو چۆن لە شێعرەکانیاندا ھەیە ئەگەر نەماوە؟ ئەگەر بە باوی بێت فرەیەکیش دەڵێن قەیچی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٣، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من ئەگەر لە دە ناوچەی کوردستان وشەیەک باو بێ و لە ناوچەیەک وشەیەکی دیکە ئەوە ناکرێ وشەی ئەو تاکە ناوچەیە بکرێتە وشەی ھاوبەش. ڕەنگە تەنیا لە کاتێک گونجاو بێت کە لە ناوچەکانی دیکە وشەیەک نەبێ بۆ ئەو شتە. ھەروەھا زمانی شیعر و ئەدەبی نابێتە پێوەری ھەرە گرنگ بۆ زمانی ڕۆژانە. سەرچیا‏١٢:١١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سڵاو @Pirehelokan: چاک وایە لەمەودوا گەر ڤەژینمان وەکوو سەرچاوە ھێنایەوە، ئەوا کەڵک لە داڕێژە:بیرخستنەوەی ڤەژین وەرگرین. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]