دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر
دەرھێنەرماڕک ئێدوارد فیشباک
بەرھەمھێنەرجێف گوێرێرۆ
نووسەرماڕک ئێدوارد فیشباک
ئەکتەران
  • ماڕک ئێدوارد فیشباک
  • ڕۆسانا پاسینۆ
  • ماتیو پاتریک
  • چانس مۆریس
وێنەگری سینەماییفیلیپ ڕۆی
مۆنتاژ
  • کۆدی گیپسن
  • دان ھیرۆنس
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • Markiplier, Inc.
  • Rooster Teeth Productions
بڵاوکردنەوەیوتیووب پریمیەم
دەرچوون
  • ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-10-30)
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی

دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر فیلمێکی کایەیی ٢٠١٩یە کە لەلایەن ماڕک ئێدوارد فیشباکەوە نووسراوە و دەرھێندراوە، ناسراو بە نازناوەکەی ماڕکیپڵایەر. فیلمەکە بەبێ بەرامبەر بڵاوکرایەوە[١] لە یوتیووب پریمیەم لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە فیلمەکەدا، فیشباک، ڕۆسانا پانسینۆ، ماتیو پاتریک، و چانس مۆریس ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕن، لەگەڵ فیشباک لە دزییەک لەگەڵ یاریدەدەرەکەی (لێنزی بینەران) کە بە ھەڵە دەڕوات. گەر بەشێکی فیلمەکە بەردەوام بێت، ئەوە دوو کارد بینەرەکان دەبەن بۆ کۆتایی جیاواز، کە ٣١ دانەن.

چیرۆک[دەستکاری]

ماڕکیپڵایەر و یاریدەدەرەکەی دەچنە ناو مۆزەخانەیەکەوە بۆ دزینی سندوقێکی کۆن لەناو خەزێنەیەکدا. زنجیرەیەک لە سەرکێشی وایان لێدەکات کە دوو کلیل بدۆزنەوە کە پێویستە بۆ چوونە ناو خەزێنەکەوە. ماڕک سندوقەکە ھەڵدەگریت، کە وریاکەرەوەکان کار پێدەکات. ماڕک دوو ھەڵبژاردەی ھەڵھاتن دەدات: چوونە خوارەوە بۆ زێرابێک، یان تەقاندنەوەی خەزێنەکە و ھەڵھاتن لەڕێی دەرگاکەوە.

لەڕێی زێرابەکەوە، دەگەنە لقێک کە ئەگاتە دوو تونێل: دانەیەژی تاریک یان دنەیەکی ڕووناک. لەھەمان کاتتدا، بە بەکارھێنانی بۆمبەکە، ھەردووکیان ھەڵدێن بۆ ژوورێکی کۆکردنەوە کاتێک بۆمبەکە ئەتەقێتەوە، بەڵام ئەگیرێن لەلایەن پاسەوانەکانەوە. ئەوان دواتر ھەڵدێنە دەرەوە، و ماڕک پلانی ئەوە دائەنێت کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجیبوونیان. ئەوان ھەڵبژاردەی ھەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلێکیان لەبەردەستدایە.

لە تونێلە تاریکەکە، ماڕک پێشنیاری ئەوە دەکات کە جیاببنەوە بۆ مئەوەی زیاتر بگەڕێن. لە کاتی ڕازیبووندا، ماڕک ئەخورێت لەلایەن بوونەوەرێکەوە کە لە تونێلە تاریکەکاندا ئەژیت و لەسەر مرۆڤ دەخوات. کە جیابوونەوە ناکرێت، دەگەنە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕێبازێک لەگەڵ تونێلێک. گەر جیانەبنەوە، ماڕک دەمرێت و یاریدەدەرەکەی ھەڵدێت. گەر وانەبێت، یاریدەدەرەکە خەیاڵی کەسێک دەکات کە ئەڵێت کە ماڕک درۆزنە، و کە کۆدی شاراوەی ھەیە بۆ ڕاستییەکە. ئەو ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتا، کە شڵەژاوە لەوەی بچێتە ناو مۆزەخانەکەوە یان نا. گەشتکردن بۆ تونێلە ڕووناکەکەش سەرنەگرتوو دەبێت، لەگەڵ ماڕک کە ڕووناکییەک لێی دەدات دوای ئەوەی لەیزەرێکی ناو سندوقەکە کار پێئەکرێت، و یاریدەدەرەکەشی لەلایەن قرشێکەوە ئەخورێت لەکاتی ھەوڵی ھەڵھاتن.

لە سیناریۆی ھەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلەکەدا، ماڕک پێی ئەڵێت کە ئۆتۆمبێلەکە لەکار کەوتووە. ئەو ھەڵبژاردەی ڕۆیشتن بەپێ یان چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەدات. کاتێک کە ڕۆیشتن ھەڵئەبژێرن، کۆمەڵێک زۆمبی دوایان دەکەون. نەزانراو بۆ ماڕک، یاریدەدەرەکەی گازی لێگیراوە لەلایەن یەکێک لە زۆمبییەکانەوە. گەر ڕاستییەکە بڵێت، ئەوە ماڕک پێی ئەڵێت کە بڕوات، و یاریدەدەرەکەی لەگەڵ زۆمبییەکان دەژیێت بۆ ھەتاھەتایە. بەپێچەوانەوە، دەردەکەوێت کە ژیان کۆتایی پێدێت. لە تاقیگەیەکی زانستی، زانایەک باسی ئەوە دەکات کە شتێک لە ڕووداوەکانی ئێستادا وای لە کات و بۆشای کردووە کە شۆڕ ببنەوە، چەندەھا کاتھێڵی سیناریۆ شیاوەکان لە ژیاندا بۆ چەسپاندن پێکەوە بەشێوازێکی سەیر. زاناکە چەند ئامێرێکی ئامادەکردووە، کە پێکدێن لە چەک، بۆ دۆزینەوەی شتە سەیرەکە، بۆئەوەی کات بگەڕێتەوە وەک پێشتر. ئەو دەریئەخات کە یاریدەدەرەکە شتە سەیرەکەیە. گەر ھەڵبێت، تاقیگەکە ئەڕوخێت. بەپێچەوانەوە، ئەو تەقەی لێدەکات، و ئەنێردرێت بۆ دەروازەیەک بە نەخشەیەکەوە کە ھەموو ٣١ کۆتایییەکانی تمناو فیلمەکەی تێدایە. ئەو ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتا. لەھەمان کاتتدا لە فۆڕت براناگان، تاکە شوێنی دژە زۆمبی، ئەوان لێیان دەگەڕێن بۆ شوێن گاز. گەر یاریدەدەرەکە ڕاستییەکە بڵێت، ئەوە تەقەی لێئەکرێت. گەر نەیڵێت، ئەوە لەفەی کەرەی بستە و مرەبا یان لەفەی تونایان ئەدرێتێ. گەر لەفەی ٢٬٠٠٠ ساڵەکەی یەکەم بخورێت، ئەوە تەبایی لەنێوان زۆمبی و مرۆڤەکان دروست دەکات. گەر لەفە ١٧ ساڵ پێش زایینە توناکە بخورێت، ئەوە چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی زۆمبیزم دروست دەکات.

کاتێک ھەوڵ ئەیەن کە ئۆتۆمبێلەکە چاک بکەنەوە، ھێزێک لێکیان جیائەکاتەوە. یاریدەدەرەکە ئەگاتە ئەشکەوتێک، کە پیاوێک بەناوی ئیڵینۆیس، کە بە ئیندیا جۆنز دەچێت، پەیکەرێکی نەفرەت لێکراوی مەیمونێکی ئەداتە دەست و پێی ئەڵێت کە بیخاتە جێگەکەی خۆی. گەر ڕەتی بکاتەوە کە بیخاتە جێی خۆی، پەیکەری مەیمونەکە ھێرشی ئەکاتە سەر. گەر بیخاتە جێی خۆی، دەبێتە مەیمونێک و ئەبرێتە ناو بەھەشتێکی مەیمونەکان.

لەسەرێکی ترەوە، ھەڵیئەبژێرن کە ھەلیکۆپتەرەکە لێخوڕن، بەڵام ئەگیرێن و ئەنێردرێن بۆ بەندینخانەی ھاپی تڕەیڵس. لە یەکێک لە کۆتایییەکاندا، سندوقەکە پەرییەکی تێدایە کە ھیواکان دەھێنێتە دی. لە کۆتایییەکەی دیکەدا، یاریدەدەرەکە دەرئەخرێت کە ماڕکبێت دوای ئەوەی ماڕک تەقەی لێئەکرێت و ئەکوژرێت لەلایەن ڕێنیشاندەری فیدڕاڵی. کۆتایییەکی سێیەم تۆزێک ناونیشان و ناوی کەسایەتییەکان دەگۆڕێت. لە کۆتایی چوارەندا، یاریدەدەرەکە دەچێتە ناو تونێلێکەوە بە ڕووناکییەک لە کۆتایییەکەیدا بە شێوەی بوونەوەری ئاسمانی. لە کۆتایی پێنجەمدا، ماڕک و یاریدەدەرەکەی لە ھاپی تڕەیڵس ھەڵدێن و دەچنە ڕێی جیای خۆیان؛ سندوقەکە ئەدرێتە یاریدەدەرەکەی. ئەو سندوقەکە ئەکاتەوە و کە کلیلێکی ئێسقانی گەردووبی تێدایە، کە دەتوانێت ھەموو جۆرە قفڵێک بکاتەوە. دوو کۆتایییەکەی دیکە دووانەکە نیشان دەدات کە بەنداری بەندینکراوەکانی دیکە دەکەن، و بە ئاسای دەژین.

کاست[دەستکاری]

  • ماڕک ئێدوارد فیشباک بەڕۆڵی ماڕک
  • ڕۆسانا پاسینۆ بەڕۆڵی زاناکە
  • ماتیو پاتریک بەڕۆڵی ھێرمیت
  • چانس مۆریس بەڕۆڵی ئێد
  • گاڤین فری بەڕۆڵی پاسەوان ١
  • دان گرەچی بەڕۆڵی پاسەوان ٢
  • ئیتان نێستەر بەڕۆڵی پاسەوان/زۆمبی
  • بۆب مویسکێنس بەڕۆڵی پاسەوان ٣ / بۆب / بەبا
  • وەید باڕنس بەڕۆڵی پاسەوان ٤ / وەید / وەبا
  • میک لاور بەڕۆڵی بەرپرسەکە
  • مایکڵ گرێگەری بەڕۆڵی بام بام

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە کۆتایییەکانی ٢٠١٨دا، فیشباک ویستی کە پڕۆژەی بەچێژتر دابنێت بۆ کەناڵی یوتیووبەکەی، بۆیە سیناریۆی دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەری نووسی، کە ٣١ کۆتایی ھەبوو.[٢][٣] لەگەڵ ڕوستەر تیث کاری وێنەگرتنیان کرد. بەرھەمھێنانەکەی لەلایەن یوتیووب پریمیەمەوە تەرخان دەکرا، کە فیلمەکەشیان بڵاوکردەوە.[٤] دوای سەرکەوتنی Black Mirror: Bandersnatchی نێتفلیکس، یوتیووب پڕۆژەی کایەیی ڤیدیۆیی خۆیانی ویست.[٥]

بەرھەمھێنان لە ئاستن، تێکسەس کرا. وێنەگرتن نزیکەی مانگێکی ویست بۆ تەواوبوون، لە ئایاری ٢٠١٩وە بۆ حوزەیرانی ٢٠١٩.[٦]

ژوانێک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر[دەستکاری]

لە ٢٠١٧دا، فیشباک ویستی کە ڤیدیۆیەکی تایبەت دروستبکات بۆ ڕۆژی ڤالانتاین، بۆیە بڕیاری دا کە ڤیدیۆیەکی کایەیی دروستبکات کە بینەر دەتوانێت بچێت بۆ ژوانێک لەگەڵی. ئەم کورتەیە دە کۆتایی ھەبوو، کۆی ٩٠ ملیۆن بینەری کۆکردەوە.[٢] ئەم کورتەیە بووە ھۆی دروستبوونی دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر. کۆتا قسەی کۆتایی "کۆتایی" لە دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر، "چی دەربارەی ئەو ژووانە؟"یە کە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕووداوەکانی دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر پێش ڕووداوەکانی ژوانێک لەگەڵ ماڕکیپڵایەرە.

پێشوازیکردن[دەستکاری]

وەڵامی ڕەخنەیی[دەستکاری]

دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر زۆر بەباشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگیرا. لە ڕیڤیویەکی کڵارک کڕۆنیکڵ، گریسێڵدا ئێیچانەر وتی، «ئەمە ئەو ھۆکارەیە کە ئەم زنجیرەیە لە ھەموو شتەکانی دیکەی یوتیووب جیا ئەکاتەوە: بۆ بینەر دروستکراوە. چیرۆکەکە ئەوەیە کە تۆ ھەڵیدەبژێریت؛ و ئاڕاستەیەکی تەواو سەیر ھەرچییەک ھەڵبژێریت، بۆیە دەتوانیت چیت ویست بیکەیت بەبێ ترس لە سەرئەنجامەکەی.»[٧]

ناکۆکی[دەستکاری]

لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا، ھەفتەیەک دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، فیشباک ڵایڤستریمێکی کایەیی فیلمەکەی دەستپێکرد لە یوتیووب. ئەو سەبسکرایبەرانەی کە پارەیان دابوو ئەیانتوانی کە شتی جیاوازی فیلمەکە ھەڵبژێرن بە بەکارھێنانی دوگمەیەکی سوور و دوگمەیەکی سەوز. ڵایڤستریمەکە وا دانرابوو کە تاقیکردنەوەیەکی کایەیی بێت، بەڵام یوتیووب سەدان ھەژمارانەی بانکرد کە دوگمەکانیان «سپام» کردبوو.[٨] نزیکەی کاتژمێرێک و نیوی پێچوو تا بەڕێوبەرەکان بە کێشەکەیان زانی.[٩]

چەندەھا بەکارھێنەری یوتووب، فیشباک خۆیشی[١٠] دۆخەکەیان پێناخۆشبوو. فیشباک باسی کرد کە ھەژامرەکان تەنیا بان نەئەکران؛ بەژداریکردنەکان ون ئەبوون، بەرھەم ئەسڕدرایەوە، و تەنیا ھەژماری یوتیووب نەبوو کە ئەسڕدرانەوە. تەواوی ھەژمارەکانی گووگڵ ئەسڕدرانەوە، و زۆرینەی بەکارھێنەران داوایان ئەکرد کە ھەژمارەکانیان بگەڕێندرێتەوە و ڕەت ئەکرانەوە.[٩] لەکۆتاییدا ھەژمارەکان گەڕێندرانەوە،[١١] بەڵام زیان درابوو.

دواتر، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا، فیشباک لێدوانێکی دا کە وتی کە قسەی لەگەڵ یوتیووب کردووە لەبارەی کێشەکە، و کاری لەسەر ئەکرێت.[١٢]

بەشی دووەم[دەستکاری]

دوای سەرکەوتنی دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر، فیشباک باسی بیرۆکەی دروستکردنی بەشی دووەمی کرد لە چاوپێکەوتنێکی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. ئەو وتی، «گەر دووبارە بیکەمەوە، و لەوانەیە بیکەمەوە، ئەمەوێت کە زۆر باشتر بێت لەمەی ئەمجارە؛ و ھیچ بیرۆکەیەکم نییە کە ئەوە واتە چی، و ھیچ بیرۆکەیەکم نییە کە چۆن ئەوە بڵێم، بەڵام، گەر دووبارە بیکەمەوە ئەمەوێت ئەوە تێپەڕێنێت کە پێشتر کردوومە.»[١٣]

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، دوای ئەوەی کە کەناڵی ئونس ئانس سڕایەوە، ئەو دڵنیای کردەوە لە ڤیدیۆی «ئونس ئانس - دوای مردن» کە دزییەک لەگەڵ ماڕکیپڵایەر ٢ تەواو لە بەرھەمھێناندایە.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "YouTube's first interactive special stars Markiplier and has 31 possible endings | The Star". thestar.com.my. Retrieved 2020-10-08.
  2. ^ ئ ا "How To Make A 'Heist': Markiplier's Interactive Special Is A Whole New Kind Of Content For YouTube". tubefilter.com. Retrieved 2020-10-07.
  3. ^ "A Heist with Markiplier". coggle.it. Retrieved 2020-10-07.
  4. ^ Kastrenakes, Jacob (2019-10-23). "YouTube's first interactive original is a heist show starring gaming personality Markiplier". The Verge (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-07.
  5. ^ Spangler, Todd (2019-10-23). "YouTube's First Interactive Special Stars Markiplier and Has 31 Possible Endings". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-07.
  6. ^ Hsu, Tiffany (2019-08-08). "Markiplier's Work Diary: 'I Find a Game and I Play It. Not Much to It.' (Published 2019)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2020-10-07.
  7. ^ Eychaner, Griselda. "'A Heist With Markiplier' breaks expectations, steals hearts". Clark Chronicle. Retrieved 2020-10-08.
  8. ^ Tenbarge, Kat. "A top YouTuber is publicly sparring with the platform after he says 'hundreds' of his fans unfairly lost access to their Google accounts". Business Insider. Retrieved 2020-10-08.
  9. ^ ئ ا "Markiplier stream shows how out-of-touch YouTube is - The Tartan". thetartan.org. Retrieved 2020-10-07.
  10. ^ "YouTube has a huge problem..." 2019-11-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "Markiplier fans unbanned from Google accounts following YouTube emote controversy". Android Police (بە ئینگلیزی). 2019-11-11. Retrieved 2020-10-08.
  12. ^ "YouTube's Big Problem --- UPDATE". 2019-11-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ Markiplier Reacts to 'Heist' Success and Teases Season 2 (بە ئینگلیزی), retrieved 2020-10-07
  14. ^ "Unus Annus - Post Mortem".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]