بۆ ناوەڕۆک بازبدە

درایڤەر: سان فرانسیسکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

درایڤەر: سانفرانسیسکۆ (بە ئینگلیزی: Driver San Francisco)یارییەکە لە جۆری ئاکش، سەرکێشی و لێخوڕینی ئۆتومبێل. یارییەکە لە ئەیلوولی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە بۆ ویندۆز، پلەی ستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠ بەردەستە. دواتر وەشانێکی دیکە بۆ سیستەمی ئەپڵ مەک ئۆئێس لە ئازاری ٢٠١٢ وەشێنرا. یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای «یوبی سۆفت ڕیفلیکشنز» گەشەی پێدرا، دواتر لە کۆمپانیای «یوبی سۆفت ئینتەرتەیمێنت» بڵاوکرایەوە. لەکاتی بڵاوکردنەوەی یارییەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی باشی بۆکرا، لەگەڵ دەرچونەکەی چاپی «ویی-Wii» ئەوا یارییەکە بۆچوونی جیاوازی لەسەر دەربڕا. یارییەکە بەکۆمەڵییە، کۆمەڵێک یاریزان دەتوانن بەیەکەوە یاری بکەن.

یاریکردن

[دەستکاری]

یارییەکە تایبەتمەندی لادانی نوێی ھەیە، یاریزان دەتوانێت لە ئۆتۆمۆبیلێکەوە بچێتە سەر ئۆتۆمبێلێکی تر بەبێ ھاتنەدەرەوە لەناو چیڕۆکی یارییەکە، یەکێک لە بیرۆکەی یارییەکە لە بەرنامەی گووگڵ ئێرت وەرگیرابوو،[١] لە یارییەکەدا، یاریزان دەتوانن بە L1 لەسەر پلەی ستەیشن ٣ پاڵ بنێن، یان دەتوانن بە دوگمەی چەپ لە «ئێکس بۆکس ٣٦٠» شان بدەن.

ئۆتۆمۆبیلەکان

[دەستکاری]

یارییەکە زنجیرەیەکی بێھاوتایە لەشاری سان فرانسیسکۆ، یارییەکە مۆڵەتی پێدراوە کە ئۆتۆمۆبیلی ژیانی ڕاستەقینەی تێدابێت، بەتایبەت وەک ئۆتۆمبێلەکانی شیڤرۆلێت، ئاودی، ئەلفا ڕۆمیۆ، ئەستۆن مارتین، بێنتڵی، ئۆتۆمبێلی ڕوف، دۆج، فۆرد، ئێم سی لارین، ھەمەر، شێڵبی، لامبۆرگینی.[٢]

چیرۆک

[دەستکاری]

یارییەکە درێژە دەداتە چیرۆکی جۆن تانەر، ئەو پاڵەوانەی لەبەشەکانی تری (درایڤەر ١، درایڤەر ٢، درایڤەر ٣) ھەبوو، ڕووداوێکی بەسەردا دێت کە بێھۆش دەبێت، ئەو کەسەی ڕووداوەکەی بەسەرھێنا ناوی جێریچۆ دوژمنی جۆن تانەرە، لە کۆتای یاری درایڤەر ٣ لەبەندینخانە ڕزگاری بوو، لەم بەشەدا بە بە جۆن گەیشت.

پەرەسەندن

[دەستکاری]

یارییەکە لە دەوروبەری پێنج ساڵ لە گەشەپێداندا بوو،[٣] لە ساڵی ٢٠٠٥ بەفەرمی بڕیاردرا کە یارییەکە بەرھەم بھێندرێت، ئەمەش لەکاتی ڕاگەیاندنێکی سۆنی بوو کە تێیدا لیستی ١٠٢ یارییان ڕاگەیاند کە بۆ پلەی ستەیشن ٣ بڵاودەکرێنەوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Smith, Jamin (١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Driver: San Francisco Preview». VideoGamer.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Driver San Francisco full list of cars revealed». New Game Network. ٧ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. ^ Alexander, Leigh (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «Ubisoft's Guillemot Talks Driver Delay, Studio Restructuring». Gamasutra. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. ^ Dunham, Jeremy (١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٥). «TGS 2005: Sony Confirms 103 PS3 Games». IGN. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]