بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دانا ڕەئووف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دانا ڕەئووف شانۆنامەنووس، دەرھێنەری شانۆ و وەرگێڕی کوردە. لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە بەغدا ھونەری شانۆی تەواو کردوە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی شانۆی ئەزموونگەری کوردی، یەکم کتێبێ لە ساڵی ١٩٨٣دا بە ناوی (شانۆی توندوتێژی لە نێوان تیور و پراکتیکدا) بڵاو کردوەتەوە؛ و لە ساڵی ١٩٩٢ و لە ستۆکھۆڵم دەژی. لە سویدیش خوێندنی شانۆیی پراکتیکی و شانۆی پێداگۆگی خوێندووە. لە ستۆکھۆڵم تیپی شانۆی تایبەت بە خۆی (شانۆی پریشکی نێونەتەوەیی) ھەبووە و وەک ئەکتەر و دەرھێنەر بە سویدی و لەگەڵ شانۆی سویدی کاری کردووە. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە شانۆی پادشایەتی لە ستۆکھۆڵم و دوو ساڵ لە شانۆی گەل و شانۆی دەوڵەت کاری کردووە. لە دوو کتێب دا، یەکێکیان بە ئینگلیزی و ئەویتریان بە سویدی لەلاین پسپۆرانی زانستەکانی شانۆوە، لێکۆڵینەوە لەسەر کار و چالاکییەکانی کراوە. تا ئێستا ٣٥ کتێبی لە بواری شانۆدا چاپ کردووە، چەندان دەقی شانۆیی و لێکۆڵینەوەی لە زمانی سویدییەوە کردووە بە کوردی، ھاوکات سێ کتێبیشی بە سویدی بڵاو کردووەتەوە. یەکێک لە کتێبە سویدییەکانی (ڕەوش و داھێنان) لە زانکۆی ستۆکھۆلم و زۆربەی پەیمانگاکانی ھونەری شانۆ، وەک مەنھەجی خوێندن بەکارھێنراوە، شایانی باسە، ئەم کتێبە کارین ھیلاندەر، پرۆفیسۆر لە زانستەکانی شانۆ، زانکۆی ستۆکھۆڵم پێشەکی بۆ نووسیوە.[١]

لە زانکۆی تاران وەکوو باشترین زانکۆی ئێران لەسەر ئاستی کارناسی واڵا (Master) شانۆنامەکانی دانا بوونەتە کەیس ئێستادی و باشترین دەرەجەی وەرگرتووە: (خوانش واسازانە از مفھوم گسست در آثار دانا ڕئوف) لە نووسینی کوورش زارع ڕەمشتی.[٢]

ساڵانە لەلایەن بنکەی فەرھەنگی کەپرەوە خەڵاتی باشترین شانۆنامەی کوردی بە ناوی دانا ڕەئووفەوە پێشکەش دەکرێ.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ده‌رباره – دانا ڕەئووف». لە 2024-12-16 ھێنراوە.
  2. ^ «مریم دادخواه تهرانی - صفحه شخصی - Research Profile.UT». profile.ut.ac.ir. لە 2024-12-16 ھێنراوە.
  3. ^ کوردستان 24، Kurdistan24- (2022-10-16). «كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی ساڵی 2023 راگه‌یه‌ندرا». كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی ساڵی 2023 راگه‌یه‌ندرا. لە 2024-12-16 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)