دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح (لەدایکبووی ١٩٧٣) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن.[١] دانا بەکالۆریۆسی ھەیە لە ئەندازیاری شارستانی. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لێپرسراوی پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی بووە لەساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گۆڕان وەزیرەکانی یەکلاکردەوە، ماڵپەڕی چاودێر ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی ١٤ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ١٨ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.