دادپزیشکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دادپزیشکی یان پزیشکیی دادوەری (forensic pathology) لکێکە لە پاتۆلۆژی (ئاسیبناسی) کە پەیوەستە بە ڕوونکردنەوەی ھۆکاری مەرگ لە ڕێی پشکنینی تەرم (autopsy). پزیشکی دادوەری یان دادپزیشک لایەنێکی شیاوە بۆ ڕادەربڕینی پزیشکی لە دادگاکان دا.

پشکنینی تەرم لەلایەن دادپزیشکەوە وە لەسەر داوای پشکێنەری پزیشکی ئەنجام ئەدرێت. ئەم جۆرە پشکنینە ئاساییانە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ھەندێ لە داواکانی یاسای تاوان یان داواکانی یاسای مەدەنی ئەنجام ئەدرێت. ھەروەھا زۆرجار لە پزیشکی دادوەری داوا دەکرێت کە ناسێنی تەرمەکە ڕوون بکاتەوە.