خەڵاتی تیوڕینگ
خەڵاتی تیوڕینگ (ACM) | |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پێشکەشکار | Association for Computing Machinery |
بڕی خەڵات | ١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی[١] |
یەکەم خەڵات لە | ١٩٦٦ |
دوایین خەڵات لە | 2023 |
وێبگەی فەرمی | amturing |
خەڵاتی (ACM) ئ. م. تیوڕینگ خەڵاتێکە کە ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی ئامێری کۆمپیوتەر (ACM)ەوە پێشکەش دەکرێت بە ئەوانەی کە بەشداریکردنی گرنگییەکی تەکنیکی بەردەوام و سەرەکی لە زانستی کۆمپیوتەردا کردووە.[١] بەگشتی وەک بەرزترین جیاوازی لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا ناسراوە و زۆرجار بە " خەڵاتی نۆبڵی کۆمپیوتەر" ناودەبرێت.[٢]
خەڵاتەکە بەناوی ئالان تورینگەوە ناونراوە کە زانایەکی بیرکاری بەریتانی و خوێنەری(پلەیەکی ئەکادیمیە) بیرکاری بووە لە زانکۆی مانچستەر. زۆرجار تۆرینگ بە دامەزرێنەری زانستی کۆمپیوتەری تیۆری و زیرەکی دەستکرد[٢] و بەشداریکاری سەرەکی لە شیکاری کریپتی هاوپەیمانان بۆ کۆدی ئینیگما لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا دەناسرێتەوە. [٣]
لە ساڵانی ٢٠٠٧ تاوەکو ٢٠١٣ خەڵاتەکە بڕی ٢٥٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٧ دەفتەر) لەگەڵدا بووە، لەگەڵ پاڵپشتی دارایی لەلایەن کۆمپانیای ئینتل و گووگڵەوە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەدواوە خەڵاتەکە بڕی پارەکەی زیاد کرا بۆ ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی(١٠٠ دەفتەر)، لەگەڵ پشتگیری دارایی کە لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت. [٣]
یەکەم وەرگر، لە ساڵی ١٩٦٦، ئالان پێرلیس بوو. بچووکترین وەرگر دۆناڵد نوت بوو کە لە ساڵی ١٩٧٤، لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بەدەستی هێنا، [٥] لە کاتێکدا بەتەمەنترین وەرگر ئەلفڕێد ئاهۆ بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٠، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. [٦] تەنها سێ ژن خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە: فرانسیس ئالن (لە ساڵی ٢٠٠٦)، [٧] باربارا لیسکۆڤ (لە ساڵی ٢٠٠٨)، [٨] و شافی گۆڵدڤاسەر (لە ساڵی ٢٠١٢). [٩] ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢٤[نوێکردنەوە]، ٧٧ کەس خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە، کە دوایین وەرگر، لە ساڵی 2023، ئاڤی ویگدەرسۆن بووە. [١٠]
- ^ CACM Staff (2014). «ACM's Turing Award prize raised to $1 million». Communications of the ACM. 57 (12): 20. doi:10.1145/2685372.
- ^ Homer, Steven and Alan L. (2001).
- ^ Copeland, Jack (June 18, 2012).
- ^ Geringer, Steven (July 27, 2007).
- ^ Zhongkai Shangguan; Zihe Zheng; Jiebo Luo (2021).
- ^ William L. Hosch.
- ^ https://web.archive.org/web/20070702034203/http://campus.acm.org/public/pressroom/press_releases/2_2007/turing2006.cfm (هەواڵ)
- ^ Tom van Vleck.
- ^ Charles Rackoff.
- ^ awards.acm.org (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20240410094325/https://awards.acm.org/about/2023-turing. لە ڕەسەنەکە لە April 10, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-04-10 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)