خەندوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەندوود (بە ئینگلیزی: Khandut یان Khandud) گوندێکە کەوتۆتە پارێزگای بەدەخشان لەباکوری خۆڕھەڵاتی ئەفغانستان، لەناو ناوچەی وەخان دان نزیک بەڕووباری پانژ.

لەڕوی کارگێرییەوە پێشوتر یەکێک بوە لەو چوار ھەرێمەی کە بە وەخان ناوزەند دەکران، کە گوندی خەندودی لەخۆدەگرت تاوەکو گوندی دیگەرگوند.

خەڵکی ئەم ناوچەیە لەبنەڕەت دا، دانیشتوانی دەوروبەری گەزنە بوون لە ئەفغانستان بەڵام لەترسی ھێرشی مەغۆلەکان ناچاربوون ناوچەکانیان جێبێڵن بۆ شوێنی ئێستایان کە بە خەندود دەناسرێ، کە شوێنێکی زۆڕ سەختەو ژیان تێیدا دەگمەن و سەختە، لەترسی ھێرشە جۆڕبەجۆرەکانی تری دوای مەغۆڵەکان ھەرلەوێ ماونەتەوە و دابڕاون لەھەواڵی جیھان، لەسەدەی بیستەم تەنھا بە دووسەد نەفەر خۆیان ناساند ئەمیش لەترسی سەربازی باج و سەرانەی روسەکان، کە خۆیان بە کۆچەری و شوانکارە ناساند، لەدوای دامەزراندن و سەربەخۆیی ئەفغانستان بە ناوچەی خان دەولەت ناسێندرا، کە تەنھا ١٨ میل لە کالە پەنژاوە دورە لە لای باشوری خۆڕئاواوە.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتوانی ١٫٢٤٤ کەسە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]