خەرمانەی ٤٦°

خەرمانەی ٤٦ ° (بە ئینگلیزی: 46° halo)یەکێکە لە خەرمانە دەگمەنەکانی کریستاڵی سەهۆڵی شەش پاڵو ، وەک ئەڵقەیەکی گەورە لەدەوری خۆر دەردەکەوێت بە نزیکەیی دوو هێندەی دووریی خەرمانەی ئاسایی (خەرمانەی مانگ و خۆر ) . کاتێک خۆر لە نێوان ١٥-٢٧ پلەی ژوور ئاسۆدایە ئەم جۆرە خەرمانەیە درووست دەبێت ، خەرمانەی ٤٦ پلەیی زۆر جار لە شێوەی کەوانەیی بە ڕەنگەکانی سەرووی بنەوشەیی دەردەکەوێت، کە لە شێوەی بازنەیەک دایە بە نزیکەی ٤٦ پلە لە تەنیشتەکانی لای چەپ و ڕاستی خۆر درووست دەبێت.[١]
خەرمانەی ٤٦ هاوشێوەی خەرمانەی ئاساییە (خەرمانەی ٢٢) ، بەڵام زۆر گەورەتر و کاڵترە . خەرمانەی ٤٦ ئەو کاتە درووست دەبێت کە تیشکی خۆر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە ناو کریستاڵی سەهۆڵی شەش پاڵوییدا ڕەت دەبێت کە لە شێوەی بنکەیەکی شەشگۆشەییەوە دەرکەوێ.[٢] ئەو ناڕێکیەی نێوان ڕووی کریستاڵەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕەنگەکانی خەرمانەی ٤٦ پلەیی بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بڵاودەبێتەوە لە هیی خەرمانەی ٢٢ . سەرەڕای ئەوەش ، کە زۆر تیشک لە گۆشە گەورەترەکان لادەبرێت لە لێواری دەرەوەی خەرمانەکە.[٣]
بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان خەرمانەی ٤٦ و خەرمانەی ٢٢ بزانین پێویستە بە وردی چاودێری بەرزبوونی خۆر و شێوە و ئاڕاستەکردنی کەوانەکە بکرێت.[٤] چونکە خەرمانەی ٤٦ پلەیی تەنها کاتێک درووست دەبێت کە خۆر دەکەوێتە ١٥-٢٧ پلە بەسەر ئاسۆدا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Mariotte، Edme (1681). De la nature des couleurs (بە فەرەنسی). Chez Estienne Michallet.
- ↑ «Supralateralbogen (EE21)». www.meteoros.de. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «46°-Ring (EE12)». www.meteoros.de. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Is it a 46° halo or a supra/infralateral arc?». www.atoptics.co.uk. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: no-break space character لە|سەردێڕ=لە 17 (یارمەتی) - ↑ «46° halo formation». www.atoptics.co.uk. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: no-break space character لە|سەردێڕ=لە 9 (یارمەتی)
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |