خەرمانەی ٢٢ °

خەرمانەی ٢٢ ° (بە ئینگلیزی: 22° halo ) دیاردەیەکی تیشکییە کە سەر بە خێزانی خەرمانەکانی کریستاڵی سەهۆڵین . بە شێوەی بازنەیەکە کە ڕۆشناییەکی هەست پێکراوی هەیە کە بە نزیکەی ٢٢ پلە بە دەوری خۆر یان مانگ درووست دەبێت. کاتێک بەدەوری مانگ درووست دەبێت پێی دەڵێن (خەرمانەی مانگ)[١] . لە ئەنجامی ڕەت بوونی تیشکی خۆر یان تریفەی مانگ بەناو بلورە سەهۆڵیەکانی ئاسمان دروست دەبێت ، ملیۆنەها کریستاڵی سەهۆڵی شەشگۆشەیی لە چینە سارد و بەرزەکانی کەش دا هەنە ،هەرکاتێک تیشکی ڕووناکی بەناویاندا تێپەر ببێت ئەوە تیشکە ڕووناکیەکە شی دەکەنەوە ،وە هەرکاتێک گۆشەی ئەم تیشکانە ٢٢پلە بێت ئەوە شێوەی سەرچاوەی ڕووناکیەکە درووست دەکەن بۆ نموونە مانگ و خۆر تا ئەندازەیەک بازنەیین بۆیە شێوەی خڕ یان بازنەیی درووست دەکەن[٢] .خەرمانە پتر لە ١٠٠ جار لەماوەی ساڵێکدا درووست دەبێت کە ئەم ڕێژەیە زۆر زیاترە لە پەلکەزێڕینە.
شیکردنەوەی ڕووناکی[دەستکاری]
خەمانەی ٢٢ (مانگ و خۆر) هەرچەندە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خەرمانە ، شێوە و ئاڕاستەکردنی تەواوی کریستاڵی سەهۆڵەکان بەرپرسن لە خەرمانەی ٢٢ ، بەڵام ئەم ڕوونکردنەوەیە گرفتێک نیشان دەدات ، وەک ئەوەی کە تایبەتمەندییە ئایرۆدینامیکیەکانی ئەم جۆرە کریستاڵانە وا لێ دەکات کە بە شێوەیەکی ئاسۆیی ئاراستە بکرێن نەک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی[٣] .
کاتێک ڕووناکی بە گۆشەی ٦٠ پلە بە ناو گەردێک بلوری سەهۆڵی شەش پاڵو تێدەپەڕێت لە ئەنجامدا لاڕێیەک لە گۆشەی لاڕێدا لە ٢٢ تا ٥٠ پلە درووست دەبێت. کەمترین لادانی گۆشەکە نزیکەی ٢٢ ° دەبێت ( یان زیاتر بە دیاریکراوی ٢١.٨٤ ° بە تێکڕا ؛ ٢١.٥٤ ° بۆ ڕەنگی سوور و ٢٢.٣٧ ° بۆ ڕەنگی شین ) . ئەم جیاوازیەیە بەندە بە درێژی شەپۆلەکە لە کاتی دووبارە شکاندنەوەی کە دەبێتە هۆی ئەوەی لێواری ناوەوەی بازنەکە سوور بێت لە کاتێکدا کە قەراغی دەرەوە شین هەڵدەگەڕێت[٤].
کریستاڵە سەهۆڵیەکانی کەش هەموو ڕوناکیەکە بە هەمان شێوە دەشکێنێتەوە، بەڵام تەنها ئەو کریستاڵیانەی لە گۆشەی ٢٢ پلە هەڵکەوتوون بە بەرچاوان دەکەون و لە زەوی دەبینرێن . وەک ئەوەی هیچ ڕووناکییەکی تر لە گۆشەبچووکەکانی ٢٢ پلە نەبێ.
دیاردەیەکی دیکە لە دەوری خۆر یان مانگ دروست دەبێت، کە لە کوردی هەر پێی دەڵێن خەرمانە کە تەواو لە خەرمانەی ٢٢ پلەیی جیاوازە.ئەم جۆرە لە ئەنجامی تێپەربوونی ڕووناکی بەناو دڵۆپە ئاو درووست دەبێت لەبڕی کریستاڵی سەهۆڵی کە بازنە درووست بووەکە زۆر بچووکتر و ڕەنگینترە[٥] .
پەیوەندی بە کەش و هەواوە[دەستکاری]
لە فۆلکلۆردا ، بە زەنگەکانی مانگ بانگ دەکرێت ،کە وەک زەنگێکی مانگ دەبینرێت ،چونکە ئەم خەرمانانە لە ئەنجامی پەلە هەورەکانی سیرۆستراتۆس درووست دەبن کە زۆرجار چەند ڕۆژێک دوای درووست بوونی خەرمانە گەردەلوولی گەورە دێت . لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجاران هەمان ئەم جۆرە هەورانە خەرمانە درووست دەکەن و هیچ گۆڕانکارییەکی کەشوهەواش ڕوونادات[٦].
پێشانگا[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ""Disk with a hole" in the sky". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
- ^ "22 degree Halo, 22° Halo, 22° circular Halo". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
- ^ "Bullet Rosettes & 22 degree Halos - OPOD". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
- ^ "22° Halo Formation". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 1ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٣ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "What makes a halo around the sun or moon? | EarthSky.org". earthsky.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-02.