کریستاڵی سەهۆڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
.

کریستاڵی سەھۆڵی یان سەھۆڵی شێوە کریستاڵی، بریتین لەکریستاڵی پتەوی سەھۆڵی کە ڕێکخستنی ئەتۆمیان بە باری درێژی جۆراوجۆر ھەڵکەوتووە. ھەریەکە لە ستوونی شەشگۆشەیی و گرمۆڵەی شەشگۆشەیی و کریستاڵی نوک تیژ و تۆزی ئەڵماس لەخۆ دەگرێت.

شلۆڤەکردن[دەستکاری]

ھاوشێوە ڕێزبوونی کریستالیانەی پاڵ یەکتری بەھۆی گەشەی بەستن ەوە، (واتە گۆڕینی لە دۆخی ھەڵمی بۆ ڕەقی بەبێ ئەوەی بەدۆخی شلی دابڕۆن) گۆڕینی ھەڵمی ئاو بۆ کریستاڵی سەھۆڵی. بە پشت بەستن بە پلەی نزمی گەرمی و شێی ژینگەیی، کریستاڵە سەھۆڵییەکان دەتوانن لە شێوازی شەشگۆشەیی سەرەتایییەوە بۆ چەندین شێوەی ھاوسێ پەرە بسێنن. شێوەی گونجاو بۆ کریستاڵی سەھۆڵی شێوەکانی ستوونی و سپێڵ و قاپ و دندریتن. ئەم شێوانەی کریستاڵ دەگۆڕدرێن ئەگەر ھاتوو کریستاڵەکان بجوڵێن بۆ ئەو ھەرێمانەی کە باری ژینگەیی جیاوازیان ھەیە، کریستاڵەکان خۆیان دەگونجێنن یاخود دەگونجێندرێن لەگەڵ ئەو کەشەی کە تێی دەکەوێت ڕەنگە لەکاتی گۆڕانی بەردەوامی ژینگەکەی شێوەکەی ھەندێک تێکەڵی دروست بکات.[١]

پلەی گەرما و ڕادەی شێ بەرپرسن لە شێوە جیاوازەکانی کریستاڵی سەھۆڵی. کریستاڵی سەھۆڵیش بەرپرسیارە لە پیشاندانی جۆراوجۆرییەتی تەوشکی زەوی.[٢]

ھەورە سەھۆڵینەکان لە کریستاڵی سەھۆڵ پێکھاتوون، کە لە ھەرە بەناوبانگترینیان ھەوری سیرۆو تەمی سەھۆڵین. پەلەھەورە سپی و بچووکەکانی ئاسمانێکی شین کریستاڵی سەھۆڵین. ئەم ھەورە سپیانە لە تەوشکدا دەتوانێت نیشانەی ئەوە بێت کە تەوژمێکی کەش و ھەوا (باران) نزیک دەبێتەوە، بەو ھۆیەی ھەوای شێدار بۆ ئاستی بەرز ھەڵدەکرێت و بۆ کریستاڵی سەھۆڵی بەرەو دۆخی ڕەق بوون دەچێت.

ئەندازەیی[دەستکاری]

لە پلەی گەرمی و فشاری ناڕووندا، گەردیلەکانی ئاو شێوەی V یان ھەیە. گۆشەی ١٠٥ پلە لە نێوان دوو گەردیلەکەی ھایدرۆجین و تاکەگەردیلەکەی ئۆکسجین ھەیە. بۆیە شێوەی شەش پاڵو دەنوێنن.

.

کریستاڵی چوارگۆشەیی[دەستکاری]

کریستاڵی سەھۆڵی چوارگۆشە لە پلەی گەرمی بەرزدا دروست دەبێت، کاتێک لە نێوان دوو چینی گرافن دا دەگوشرێ. ماددەکە قۆناغێکی نوێی کریستاڵی سەھۆڵە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد زانراوە کە ھەڵمی ئاو و ئاوی شلە دەتوانێت بە لاڕێکانی ئۆکسیدی گرافن دا تێپەڕبێت، کە شێوەی جیاواز لەچاو گەردیلەکانی بچووکتری وەک ھیلیۆم دروست دەکات. وا بیردەکرێتەوە کە دەکرێت کاریگەرییەکە لەلایەن ھێزی ڤان دێر واڵسەوە ڕووی دابێت کە ڕەنگە زیاتر لە ١٠ ھەزار فشاری تەوشکی خرابێتە سەر تاوەکو ئەم کارلێکە ڕووی دابێت.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.worldcat.org/title/fundamentals-of-physics-and-chemistry-of-the-atmosphere/oclc/46320998
  2. ^ https://www.worldcat.org/title/atmospheric-halos/oclc/28724110
  3. ^ https://www.zmescience.com/science/chemistry/graphene-square-ice-0534534/