لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئەفریقای باشوور |
---|
|
وڵات | ئەفریقای باشوور |
---|
جێ | Gauteng، KwaZulu-Natal، Mpumalanga، Northern Cape، Eastern Cape |
---|
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ |
---|
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ |
---|
|
خۆپیشاندانەکانی ئەفریقای باشوور لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە لە چەند شارێکی باشووری ئەفریقا بەھۆی دەستگیرکردنی جەیکەب زووما سەرۆکی پێشووی باشووری ئەفریقا ئەنجام درا. ناڕەزایییەکان سەرەتا لە ئێوارەی ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە پارێزگایی کوازولو-ناتالی دەستی پێکرد، پاشان پەرەی سەند بۆ شارەکانی دیکە. ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەت دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی بوونی گەندەڵی لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆماری جەیک زووما (٢٠٠٩–٢٠١٨) لە بەرامبەر ھەڵوێست و بێڕێزی کردنی جەیکەب بە دادوەران و دادگاکانی ئەفریقای باشوور لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سزای ١٥ مانگ بەندکردن بەسەریدا سەپاند، لە بەرامبەردا لایەنگرانی بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، لە ئەنجامی ئەمەش پێکدادانان لە نێوان ناڕەزاییان و ھێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆریش دەستگیرکران. دادگای دەستووری ئەو وڵاتە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ داوای زووماری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە.[١][٢][٣] بەھۆی ئەو خۆپیشاندانە ٣٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا[٤] و ٣٬٤٠٧ کەسیش دەستبەسەر کران.[٥]