خوێندکاری ساڵ ٢ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوێندکاری ساڵ ٢
Student of the Year 2
دەرھێنەرپونیت مالهۆترا
بەرھەمھێنەرکاران جۆھەر
مۆسیقاسەلیم سولەیمان
دەستکاریریتیش سۆنی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکس ستار ستۆدیۆز
ڕێکەوتی دەرچوون١٠ی ئایاری ٢٠١٩ (ھیندستان)
ماوەی فیلم١٤٦ خوولەک
وڵاتهیندستان
زمانزمانی هیندی
تێچوون٦٥ کرۆر
داھات٩٨،٦ کرۆر
بەشی پێشووخوێندکاری ساڵ

خوێندکاری ساڵ ٢ (بە ئینگلیزی: Student of the Year) فیلمێکی ڕۆمانسی و ئەکشنی-کۆمیدی ساڵی ٢٠١٩ی ھیندییە. لەلایەن پونیت مالھۆترا دەرھێنراوە، و لەلایەن کاران جۆھەر کاری بەرھەمھێنانی بۆ کراوە. پاشکۆی فیلمی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢یە بەناوی خوێندکاری ساڵ. ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە بریتیین لە تایگەر شرۆف، تارا سوتاریا، ئەنانیا پاندای، ئەدیتیا سیڵ. یەکەم دەرکەوتنی ھەردوو فیلمی پاندای و سوتاریایە لە [[بۆلیوود|سینەمای ھیندیدا. وێنەگرتنی سەرەکی فیلمەکە لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ لە شاری دێھرادون دەستی پێکردووە، و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ کۆتایی ھاتووە. خوێندکاری ساڵ ٢ لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە. چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە کەسێک بەناوی ڕۆھان لە کۆلێژێکی ھەژارانەوە دەچێتە کۆلێژێکی شاھانە بەڵام ئەوشتانەی کە بیری لێدەکردەوە لەبارەی خۆشەویستەکەی و ژیان لەو کۆلێژە وا دەرناچن، بۆیە دەبێت بجەنگێت و ڕووبەرووی ئاستەنگییەکان ببێتەوە لەوێ.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]