خولی نایابی کەنداوی فارس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی نایابی کەنداوی فارس
لیگ برتر خلیج فارس
crest
وڵاتئێران
Confederationیەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا
دامەزراوە لە٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١؛ ٢٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-١١-0٢)[١]
ژمارەی یانەکان١٦
Level on pyramid١
Relegation toخولی ئازادەگان
Domestic cup(s)جامی حەزفی
سوپەر جامی ئێران
International cup(s)خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا
Current championsپێرسپۆلیس (پاڵەوانێتیی ٨ەم)
(٢٠٢٢-٢٠٢٣)
Most championshipsپێرسپۆلیس (٨ پاڵەوانی)
Top goalscorerڕەزا عینایەتی (١٤٩ گۆڵ)
TV partners
خولی نایابی کەنداوی فارس (٢٠٢٣-٢٠٢٤)

خولی نایابی کەنداوی فارس (بە فارسی: لیگ برتر خلیج فارس‎) ھەروەھا ناسراو بە خولی نایابی ئێران (فارسی: لیگ برتر ایران‎) بەرزترین بەشی پیشەگەرانەی تۆپی پێ لە ئێرانە کە بە ڕکابەریی ١٦ یانە بەڕێوە دەچێت. ھەموو ساڵێک یانەی براوە دەبێتە پاڵەوانی تۆپی پێی ئێران و دوو یانەی خوارە دەکەونە خولی ئازادەگان.

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە خولەکە لە ١٦ یانە پێکھاتووە. براوە و پلەی دووەمی خولی نایابی کەنداوی فارس لەگەڵ پاڵەوانی خولی حەزفی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا سەردەکەون. یانەی سێیەمی خولەکە بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا سەردەکەوێت. دوو یانەی خوارەوەی خولەکە بۆ خولی ئازادەگان دادەبەزن. یانەی پێرسپۆلیس سەرکەوتووترین یانەی خولە کە ٨ نازناوی بردنەوەی لە دوای شێوەی نوێ بەدەستھێناوە کە دەکاتە کۆی گشتی ١٥ بردنەوە.

پاڵەوانەکان[دەستکاری]

زۆرترین بەدەستھێنانی پلەی یەکەم ھەتا سێیەم لە ٢٢ وەرزی خولی نایاب لەلایەن یانەکانی ئیستقلال (١٧ جار)، پێرسپۆلیس (١٣ جار) و سپاھان (١١ جار) بووە. پێڕستی یانە سەرکەوتووەکان بەپێی پلە بەدەستھاتووەکان بەو جۆرەیە:

# یانە بردنەوەکان پلە دووەمینەکان پلە سێیەمینەکان وەرزەکانی بردنەوە
١ پێرسپۆلیس
٨
٣
٢
٢٠٠١-٢٠٠٢، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨، ٢٠١٨-٢٠١٩، ٢٠١٩-٢٠٢٠، ٢٠٢٠-٢٠٢١، ٢٠٢٢-٢٠٢٣
٢ سپاھان
٥
٤
٢
٢٠٠٢-٢٠٠٣، ٢٠٠٩-٢٠١٠، ٢٠١٠-٢٠١١، ٢٠١١-٢٠١٢، ٢٠١٤-٢٠١٥
٣ ئیستقلال
٤
٥
٨
٢٠٠٥-٢٠٠٦، ٢٠٠٨-٢٠٠٩، ٢٠١٢-٢٠١٣، ٢٠٢١-٢٠٢٢
٤ فوولاد
٢
٠
٣
٢٠٠٤-٢٠٠٥، ٢٠١٣-٢٠١٤
٥ پاسی تاران
١
٢
٠
٢٠٠٣-٢٠٠٤
٦ سایپا
١
٠
١
٢٠٠٦-٢٠٠٧
٧ ئیستقلالی خووزستان
١
٠
٠
٢٠١٥-٢٠١٦
٨ زەوب ئاھەن
٠
٤
١
٩ تراکتۆر
٠
٣
١
١٠ ئیستقلالی ئەھواز
٠
١
٠
١١ نەفتی تاران
٠
٠
٢
١٢ سەبای قوم
٠
٠
١
١٢ مسی کرمان
٠
٠
١

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Foundation of the Iran Pro League". iranleague.ir. Archived from the original on 2018-09-10. Retrieved 2017-09-23.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]