بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خراپکار (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

خراپکار (بە ئینگلیزی: Wicked) فیلمێکی خەیاڵیی مۆسیقی ئەمریکییە لە دەرھێنانی جۆن ئێم چو و نووسینی وینی ھۆڵزمانە. لە فیلمەکەدا سینتیا ئێریڤۆ و ئاریانا گراندە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و میشێل یۆو و جێف گۆڵدبلوم و جۆناسان بەیلی و ئیتان سلەیتەر و ماریسا بۆد (لە یەکەم دەرکەوتنی فیلمیدا)، بۆین یانگ و برۆنڤین جەیمس و کیالا سێتل و پیتەر دینکلەیج لە ڕۆڵی پاڵپشتیدا.[١]

کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز لە ساڵی ٢٠١٢ وەرگێڕانی فیلمەکەی ڕاگەیاند و مارک پلات وەک بەرھەمھێنەر. دوای گەشەسەندنێکی درێژخایەن و چەندین دواکەوتن بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩, چو بەکرێگیرا بۆ دەرھێنانی، لەگەڵ ئێریڤۆ و گراندە لە ڕۆڵی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢١. وێنەگرتنی سەرەکی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئینگلتەرا دەستیپێکرد، لە مانگی تەممووزدا وەستا بەھۆی مانگرتنی ساڵی ٢٠٢٣ی SAG-AFTRA، لە کۆتاییدا دەستیپێکردەوە و دواتر لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆتایی ھات.

بڕیارە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەمریکا نمایش بکرێت و ھەروەھا خراپکار: بەشی دوو لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ نمایش بکرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Grobar, Matt (2024-05-15). "New 'Wicked' Trailer Sees Cynthia Erivo & Ariana Grande's Witches Meet Opposing Destinies". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-15.