بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خدێوی عەباس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خدێوی عەبباس حلمی (١٨٧٤–١٩٤٤ز) کوڕی تۆفیق کوڕی ئیسماعیلە، لە قاھیرە لەدایک بووە و لە سویسرا کۆچی دوایی کردووە. بە خدێوی عەبباس حیلمی دووەم بەناوبانگ بووە. خدێوی میسر و شەشەمین حاکمی بنەماڵەی محەممەد عەلی پاشا بووە. لە نێوان ساڵانی (١٨٩٢–١٩١٤) حاکمی میسر بووە و نازناوی شێخ بووە. دواتر چووەتە ئەستەنبوڵ و پاشان لە ئەورووپا سەری نایەوە. (السید، ١٩٩٠: ١٨٦)