بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خانەدانی کارێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خانەدانی کارێن یان خانەدانی کارێن پەهلەوی (بە پەهلەویی ساسانی: کارێن پەهلەو، پەهلەویی ئەشکانی: 𐭊𐭓𐭍𐭉 کارێن)؛ خانەدانێکی ئێرانی لە بنەچەی ئەشکانی (پارتی/پەهلەوی) و یەک لە هەفت خانەدانە نایابەکەی ئێرانی کۆن بوون.[١] بارەگای ئەم خانەدانە لە نەهاوەند لە نزیکی ٦٥ کیلۆمەتری باشووری ئەکباتان (هەمەدانی ئەمڕۆ) بوو. ئەندامانی ئەم خانەدانە لە پێکهاتەی بەڕێوەبردن لە دەوڵەتی ساسانیدا ڕۆڵی بەرچاویان دەگێڕا.[٢] ئەوان بانگەشەیان دەکرد کە بنەچەیان دەچێتەوە سەر کارێن، کەسایەتیی فۆلکلۆر و نەوەی کاوەی ئاسنگەری ئەفسانەی دێرین.[٣]

قولاب بە نەخشی هەڵۆوە. نزیک نەهاوەند دۆزراوەتەوە کە بەگوێرەی مێژووناسی ئەڵمانی ئێرنست هێرتسفێڵد دەگەڕێتەوە بۆ خانەدانی کارێن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «خاندان کارن»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، 2024-11-26، لە 2024-12-28 ھێنراوە
  2. ^ «خاندان کارن»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، 2024-11-26، لە 2024-12-28 ھێنراوە
  3. ^ «خاندان کارن»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، 2024-11-26، لە 2024-12-28 ھێنراوە