خانووی بەدکار (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خانووی بەدکار
دەرھێنەرجیل پاکویت
بەرھەمھێنەرجۆسێف ئەبرامس، سالی وود، جەیمس سپرینگ
مۆسیقاھوگۆ دی چایەر
دەستکاریپیتەر کریستێلز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەسۆنی پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
ماوەی فیلم١١٥ خولەک
وڵاتئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
داھات١٠ میلیۆن دۆلار

خانووی بەدکار (بە ئینگلیزی: Crokeed House) فیلمێکی ئەمریکی و بەریتانی ستڵی ٢٠١٧یە، لەلایەن جیل پاکویت دەرھێنراوە، لەسەر بنەمایی ڕۆمانی ١٩٤٩ «ئەگاتا کریستی» بەھەمان ناو دەرکراوە. ئەستێرەکانی فیلمەکە ماکس ئیرۆنس، تێرنس ستامپ، گلێن کلۆس، جیلیان ئەندریسۆن، ستافانی مارتینی. وێنەگرتنی سەرەکی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ دەستی پێکرد، فیلمەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە کەناڵی ٥ لە بەریتانیا پەخش کرا.

چیرۆک[دەستکاری]

کچە بازرگانی کۆچکردووی یۆنان و بەریتانی ئەرستۆیدی لیۆنیداس «سۆفیا لیۆنیداس» سەردانی لێکۆڵەری تایبەت چارڵز ھایوارد دەکات، لە ئۆفیسەکەیدا. سۆفیا دەیەوێت چارڵز لە مردنی ئەریستید بکۆڵێتەوە، چونکە پێی وایە لەلایەن ئەندامێکی خێزانە درێژو جیاکەرەوەکەیەوە کوژراوە؛ و سۆفیا ئاماژە بەوە دەکات کە بە دەرزی ئەنسۆلین لێیدراوە و پاشان بووەتە ھۆی جەڵدەی دڵ، سۆفیا لەو بڕوایەدایە کە ئەمە بە ئەنقەست بووە و بە ڕێکەوت نییە چارڵز بە دوودڵی دەست بەسەر کەیسەکەدا ئەگرێت، بەشێکی لەبەر ئەوەی لە قاھیرە پەیوەندی کورتی لەگەڵ سۆفیادا ھەبوو.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • گلێن کلۆس: وەک لادی ئیدت
  • تێرنس ستامپ: وەک سەرۆک پشکنەر
  • ماکس ئیرۆنس: وەک چارڵز
  • ستافانی مارتینی: وەک سۆفیا
  • جولیان ساندس: وەک فیلیپ

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

دراما نھێنییەکە ئیلھامی لە ڕۆمانی ئەگەتا کریستی وەرگرتووە، بە ھەمان ناو وێنەگرتنی سەرەکی لە ئەیلوولی ٢٠١٦ دەستیپێکرد.[١] بەشێک لەوێنەگرتنی لە کتێبخانەی مۆگان لە کۆلێژی کینگ لەندەن بەرێوە چوو، بەشەکانی تر لە تینێسفیلد لە نزیک بریستۆڵ فیلمیان بۆ کراوە، مینلی مانۆر، نزیک فلیت ھامپشیر، وەک شوێنێکی شریتی دەرەکی کۆشکی کرۆکد بەکارھاتووە. ھیوودن مانۆر و وێست وایکۆمبی وەک سایتی وێنەگری ناوماڵ بەکارھاتووە، دەرکەوتنی فیلمەکە لەلایەن دیزاینەری بەرھەم سیمۆن بۆڵسەوە دروستکراوە.[٢] لە ماڵپەڕی ئاڵۆزی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ڕێژەی ڕەزامەندی ٥٦٪ی وەرگرت، بە پشت بەستن بە ٢٥ پێداچوونەوە، کە تێکڕای ڕێژەی ٥/١٠ی ھەیە،[٣] لە میتاڕەخنەگردا، فیلمەکە تێکڕای کێشی ٥٩ لە کۆی ١٠٠ کەس بەدەست ھێنا، لەسەر بنەمای ٨ ڕەخنەگر پێشنیاری «پێداچوونەوەی تێکەڵ یان مامناوەند» دەکات.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wiseman, Andreas (13 September 2016). "Agatha Christie thriller 'Crooked House' underway". Screen Daily. Screen International. Retrieved 26 September 2016.
  2. ^ de Chaire, Hugo (26 November 2016). "Composer on Feature Film 'Crooked House'". Hugo de Chaire. Archived from the original on 27 November 2016. Retrieved 26 November 2016. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Crooked House (2017)". Rotten Tomatoes. Fandango. Retrieved 19 April 2018.
  4. ^ "Crooked House Reviews". Metacritic. CBS Interactive. Retrieved 11 February 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]