خالید خاکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خالید خاکی

پەڕگە:KhalidKhaki.jpg
لەدایکبوون١٩٥٧
مەرگ٢٠١٧
نەتەوەکورد
پیشەشانۆکار و نووسەر، وەرگێڕ


خالید خاکی (لەدایکبووی ١٩٥٧ ھەتا ٢٠١٧، لە سەقز) شانۆکار، نووسەر و وەرگێری خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە بواری ھونەری شانۆ و شانۆگەری چالاک بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

خالید خاکی لە گوندی دایەسڵێمان سەر بە ناوچەی زێویەی سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٥٧ زایینی لە دایک بوو و خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە قوتابخانەکانی ئەو شارەدا تەواو کرد. لە ساڵەکانی ھەوەڵینی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەنتەری موخابراتی دامەرزا و بوو بە فەرمانبەری ئەو ئیدارەیە، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ لەسەر کار دورخرا. دواتر لەبەر ھۆکاری سیاسی ١٨ مانگ زیندان بە سەریا سپێندرا. لە دوای تێپەر بوون زیندانەکەی، دووبارە دەستی بە چالاکی لە بواری ھونەری شانۆ لە گرووپی شانۆی سەقز کردەوە.

خالید خاکی بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی مەولەوی کوردی شاری سەقز و ھەروەھا بەرپرسی گۆڤاری ھونەری ئەدەبی ساکار بوو.[٢] ئەو لە دەیەکانی ھەفتا و ھەشتای زایینی ھۆگری ھونەری شانۆ و شانۆگەری بوو و چەنین بەرھەمی ھونەری پێشکەش بە کۆمەڵەی ھونەرمەندان و خەڵکی کوردستان کرد. ئەو یەکێک لەو کەسانە بوو کە بنەرەتی فیستیڤاڵی شانۆی کوردییان لە ساڵەکانی ١٩٩١ و ١٩٩٢ لە شاری سەقز دامەزراند کە ئەو فیستیڤاڵە تا بە ئیمرۆش ھەمو ساڵێک لە گۆرەپانی شانۆ لە سەنتەری کولتوور و ھونەری سەقز بەرێوە دەچێت و شانۆکاران لە ھەر چوار پارچەی کوردستان لەوێ کۆ دەبنەوە و بەرھەمەکانی خۆیان پێکەش دەکەن.[٣] یەکەم فیستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز لە ساڵی ١٩٩٨ دوای گیر و گرفتێکی زۆر بەرێوە چو.

خالید خاکی ھەر وەھا قەڵەمێکی بە توانای بوو و توانی چەنین کتێب و شانۆنامە بنووسێ کە ژومارەیێکیان لە کاتی ژیانی خویدا لە چاپ درا و بڵاو کراوەتەوە. خالید لە ساڵی ٢٠١٧ لە ناو مالەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کرد.[٤]. کەسانێک پیان وا بوو کۆچی دوایی ئەو جێگەی شک و گومانه و مەشکۆکە[٥].

بەرھەمەکان[٦][دەستکاری]

شانۆ[دەستکاری]

  • شانۆی شەھیدی دووەم لە دەیەکانی ھەفتای زایینی

کتێب[دەستکاری]

  • کتێب «نظری بە کردستان دیداری با شاعران کورد» ١٣٥٦ ھەتاوی
  • «ئایەرە ئایەرە» بەشی یەکەم ۱۳۸۱هەتاوی[٧]
  • «ئایەرە ئایەرە» بەشی دووەم ئامادەی چاپ
  • کۆمەڵە چیرۆکی «خەج و …» ١٣٩٠ ھەتاوی

وەرگێڕانی شانۆنامە[دەستکاری]

  • شانۆنامەی «وانە» -نووسینی: ئۆژێن یۆنسکۆ
  • شانۆنامەی «ژینی گالیلە» -نوسەر:بێڕتۆڵد بڕێشت
  • شانۆنامەی «دایک» -نوسەر:بێڕتۆڵد بڕێشت
  • شانۆنامەی «ھەڵاوێرد و ڕێسا» -نووسەر:بێرتۆڵد بڕێشت
  • شانۆنامەی «ئەفسانە» - نووسینی:نیما یوشیج
  • شانۆنامەی «رازەی بەور» -نووسەر:داریۆفۆ
  • شانۆنامەی «بەفر لە چلەی ھاویندا» -نووسەر: کۆوان ھان- چینگ
  • شانۆنامەی «مۆزارت و سالیری» نووسەر:ئەلێکساندر پووشکین
  • شانۆنامەی «ئاسکێ» - نووسینی:بارام بەیزایی
  • شانۆنامەی «تەڵحەک و کەسانی کە» نووسەر:بارام بەیزایی
  • شانۆنامەی «ھەژدیھاک» نووسەر:بارام بەیزایی
  • شانۆنامەی «ئاڕەش» نووسەر:بارام بەیزایی

نووسینی شانۆنامە[دەستکاری]

  • شانۆنامەی «بێ بنج» نووسەر:خالید خاکی
  • شانۆنامەی «پەژارەکانی خاتوو زین»: نووسەر: خالید خاکی
  • شانۆنامەی «ئازارەکانی کاکە مەم»: نووسەر: خالید خاکی
  • شانۆنامەی «تاسە» -نووسینی: نەجیبە ئەحمەد نووسینەوەی:خالید خاکی
  • شانۆنامەی «میرەکەم» لەسەر بناخەی میرە بچکۆڵانەکە، نووسینی ئانتووان دی سێنت ئێگزۆپڕی نووسینی:خالید خاکی
  • شانۆنامەی «بحر عشق» بە فارسی نووسەر:خالید خاکی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]