بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەمید ھیراد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەمید ھیراد
لەدایکبوون٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
چابوکسەر، ئێران
مردن١٢ی ئازاری ٢٠٢٦(٢٠٢٦-٠٣-١٢) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
ھۆی مەرگشێرپەنجەی خوێن
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
پیشەگۆرانیبێژ، گۆرانیبێژ-گۆرانینووس، ئاوازدانەر، گۆرانینووس
دەستپێکی چالاکی٢٠١٧
ئامێری مۆسیقادەنگ، گیتار، ئامێری کوتان
چەشنمۆسیقای پۆپ، مۆسیقای ئێرانی

حەمید حوسێن زادە (٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ – ١٢ی ئازاری ٢٠٢٦)، بە ناوی ھونەری خۆی بە حەمید ھیراد ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری مووزیکی پۆپی ئێرانی بوو.

یەکەم گۆرانی لەگەڵ گرووپی پازڵ باند لەگەڵ عەلی ڕەھبەری و ئارین بەھاری لە ٥ی ئازاری ٢٠١٧ بە ناوی «بی تاب» بڵاوکرایەوە. لە مانگی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ گۆرانییەکی سەربەخۆی بەناوی «مستم کن» بڵاوکرایەوە. لە مانگی حوزەیران بۆ تەممووزی ٢٠١٧ گۆرانی «دلارام» بە یاوەری پازڵ باند بڵاوکردەوە.[١][٢]

ژیاننامە

[دەستکاری]

لە ٢١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی مەلەک میان، چابکسەر، گێڵان لەدایکبووە و گۆرانیبێژی نەریتی و پۆپ فیوژنی ئێرانە. بە شێوەیەکی گشتی ناوی ھیراد ڕەگ و ڕیشەی فارسی ھەیە و بە واتای «خوش خندە و خوش ڕو» کەسێک کە ڕوخسارێکی دڵخۆشی ھەبێت.

حەمید ھیراد لە تەمەنی ٦ ساڵیدا حەزی لە گۆرانیوتن بووە و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دوای تەواوکردنی پەیمانگای موزیک ئاشنای گۆرانی و گۆرانی نووسین بووە و دوای ئەوەش شێوازی موزیکی نەریتی ھەڵبژاردووە و لەگەڵیدا دەستی بە گۆرانیوتن کردووە. پاشان بە چەند بەرھەمێکی نیمچە پیشەیی لەگەڵ گرووپێک بە ناوی داروگ درێژە بە چالاکیی ھونەری خۆی دەدات.[٣]

تۆمەتی دزینی ھونەری

[دەستکاری]

ھیراد کەوتە بەر ڕەخنەی ھەندێک لە ناوەندە ھونەرییەکان و ھەندێک لە ڕەخنەگران و شاعیران، لەوانە عەلیڕەزا بەدیع، شەھرام سەبەبی و مەھتاب یەغما، تۆمەتباریان کردووە بە دزینی ئەدەبی. بەپێی نووسینێکی زەینەب مورتەزایی فەرد لە ڕۆژنامەی «سازەندەگی»، ھیراد کەڵکی لە ھۆنراوەکانی مەولانا، سیمین بێھبەھانی و شەھریار وەرگرتووە، بەڵام ناوی خۆی وەک ھۆنراوەنووس تۆمار کردووە. ھەروەھا لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، چل کەس لە شاعیران و ھۆنراوەنووسە ناسراوەکانی وڵات، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەژێر ناوی «پێشێلکردنی مافەکانی دانەران و ئەو پەراوێزانەی لەلایەن حەمید ھیرادەوە دروستکراون» بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و وێڕای نەشیاو وەسفکردنی دزینی ئەدەبی و سەرکۆنەکردنی، داوای بەدواداچوونی ئەم بابەتەیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کرد. ھەندێک لە واژووکارانی بەیاننامەکە بریتین لە: ئەکبەر ئازاد، عەلیڕەزا بەدیع، ڕووزبێ بێمانی، محەممەدعەلی بەھمەنی، مەھدی ئەیووبی، سەعید بیابانەکی، کەمال حوسەینیان، سەعید دەبیری، ئیرەج زەبەردەست، سیامەک عەباسی، حوسێن غیاسی، نیلووفەر لاریپوور، ئەمیرحوسێن مودەڕیس، محەممەد موقتەدایی، ئیلیا مونفەرد، عەلیئەکبەر یاغیتەبار، مەیسەم یووسفی. ھیراد لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە کە لە بەشی ناساندنی بەرھەمەکان، بەتایبەت لە تراکە نوێیەکاندا، ئاماژەی بە سەرچاوەکە کردووە و ھەوڵی داوە مۆڵەت لە ھۆنراوەنووسەکە وەربگرێت. ئەو لەم بەیاننامەیەدا «نەبوونی متمانەی تەواو بە دروستیی ناوەکان لە سنووری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» و «گومانی ئەخلاقی لە فەوتانی مافی خاوەنە ڕاستەقینەکانی بەرھەمەکان»ی وەک ھۆکارێک بۆ نەھێنانی ناوی ھۆنراوەنووسەکان ھێناوەتەوە. لە کۆتاییدا ڕێککەوتنێک لە نێوان شاعیران و ھیراد کرا و بڕیار درا ھیراد لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و ھەروەھا خۆی و کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی ئەلبوومەکە بەڵێن بدەن کە ھیچ ھۆنراوەیەک بەبێ ھێنانی ناوی شاعیرەکە بەکار نەھێنن.

ھیراد پێشتریش تراکی «دێوانەی شار»ی کە وەشانێکی دووبارە خوێندراوە بوو لە یەکێک لە بەرھەمەکانی تیێستۆ، دیجەی و ئاوازدانەری ھۆڵەندی، وەک بەرھەمێک بە ئاوازدانەریی خۆی بڵاوکردبووەوە، بەڵام ھیچ ئاماژەیەکی بە ناوی ئاوازدانەری سەرەکیی ئەم بەرھەمە نەکردبوو. بە وتەی ھەندێک لە ڕاگەیاندنەکان، تیێستۆ بە دانانی لێدوانێک لە پەڕەی ئینستاگرامی ھیراد سەبارەت بەم بابەتە «خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە» و «ھانیداوە». ئەو ھەروەھا لە بەرنامەی حالا خورشید لێدوانەکەی تیێستۆی لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا بە نیشانەی ڕەزامەندیی ئەو زانیبوو.[٤][٥][٦][٧][٨][٩]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]

لێوخوێندنەوە لە کۆنسێرتدا

[دەستکاری]

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە حەمید ھیراد لە کۆنسێرتی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٧ی (٢٠١٨ی زایینی) شیرازدا بە شێوەی «پلەی باک»[ئ] گۆرانیی گوتووە، و بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەکی لێوخوێندنەوەی ئەم گۆرانیبێژە لە ئینتەرنێتدا کە بووە ھۆی دروستبوونی ھەرا و کێشەیەکی زۆر، نووسینگەی مۆسیقای وەزارەتی ئیرشاد ھاتە سەر خەت. دوای لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆکانی کۆنسێرتەکە، لێوخوێندنەوەی ئەم گۆرانیبێژەیان لە کۆنسێرتی شیرازدا پشتڕاستکردەوە. حەمید ھیراد چەند ڕۆژێک دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی «حالا خورشید» لە کەناڵی سێی سیما، دانی بەوەدا نا کە لەو کۆنسێرتەدا تەنھا لێوی جوڵاندووە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. ھۆکاری بەکارھێنانی دەنگی تۆمارکراو لە کۆنسێرتی شیرازدا بۆ نەخۆشییەکەی دەگەڕایەوە؛ چونکە ئەگەر ئەو بەشە بەرزەی گۆرانییەکەی بوتایە، مەترسی مردنی مێشکی لەسەر دەبوو.[١٠][١١]

نەخۆشی و مردن

[دەستکاری]

لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠، لەلایەن بەھمەن بابازادە بڵاوکرایەوە کە حەمید ھیراد تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و ماوەی سێ ساڵە بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.[١٢]

حەمید ھیراد بە ئامادەبوون لە بەرنامەی بەھار جان ئەمەی پشتڕاستکردەوە.

لە ئایاری ٢٠٢١، ھیراد بەھۆی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە نەخۆشخانەی دکتۆر شەریعەتی خەوێندرا.[١٣] لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٦ بەھۆی شێرپەنجەی خوێنەوە لە تاران کۆچی دوایی کرد.[١٤]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. لە کاری مۆسیقا و کۆنسێرتدا بەو واتایە دێت کە گۆرانیبێژەکە لە جیاتی ئەوەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ گۆرانی بڵێت، فایلی دەنگیی گۆرانییەکە (کە پێشتر لە ستۆدیۆ تۆمار کراوە) لێ دەدرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «حضور حمید هیراد در کنسرت پازل بند / خبرگزاری ایلنا». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «حضور جالب حمید هیراد در کنسرت ماکان بند / خبرگزاری ڕکنا». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. https://namnak.com/حمید-هیراد.p63610
  4. https://www.entekhab.ir/fa/news/387160/فیلم-حمید-هیراد-متهم-به-سرقت-ادبی-شد
  5. http://fararu.com/fa/news/343584/ویدئو-حمید-هیراد-متهم-به-سرقت-ادبی-شد
  6. مرتضایی‌فرد، زینب (۹ اسفند ۱۳۹۶). «ڕوزگار خوش مرغان مقلد». سازندگی (۱۴): ۱۴.
  7. https://www.mehrnews.com/news/4259830/تعدادی-از-شاعران-علیه-حمید-هیراد-بیانیه-دادند-سکوت-نمی-کنیم
  8. https://www.mehrnews.com/news/4261129/حمید-هیراد-از-خود-دفاع-کرد-فرصت-اصلاح-همیشه-فراهم-است
  9. https://navatv.com/interview/alireza-badi-talk-about-music-situation[بەستەری مردوو]
  10. https://www.tabnak.ir/fa/news/819935/%D8%B1%D8%B3%D9%88%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D8%AD%D9%85%DB%8C%D8%AF-%D9%87%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D8%AF-%D8%AF%D8%B1-%DA%A9%D9%86%D8%B3%D8%B1%D8%AA
  11. https://www.asriran.com/fa/news/623174/%D8%AC%D9%86%D8%AC%D8%A7%D9%84-%D9%84%D8%A8%E2%80%8C%D8%B2%D8%AF%D9%86-%D9%88-%D9%BE%D9%84%DB%8C%E2%80%8C%D8%A8%DA%A9-%D8%AD%D9%85%DB%8C%D8%AF-%D9%87%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D8%AF-%D8%AF%D8%B1-%DA%A9%D9%86%D8%B3%D8%B1%D8%AA-%D8%B4%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D8%B2-%D9%81%DB%8C%D9%84%D9%85
  12. «حمید هیراد سرطان دارد؟». مشرق نیووز. ۲۰۲۰-۰۳-۱۵. از پارامتر ناشناخته |این بیماری از سال 1395 در حمید هیراد دیده شد. نشانی= صرف‌نظر شد (کمک); پارامتر |پیوند= ناموجود یا خالی (کمک); پارامتر |تاریخ بازیابی= نیاز به وارد کردن |پیوند= دارد (کمک)
  13. https://www.khabaronline.ir/news/1510542/حمید-هیراد-به-دلیل-کرونا-در-بیمارستان-بستری-شد
  14. https://www.mehrnews.com/news/6772628/%D8%AD%D9%85%DB%8C%D8%AF-%D9%87%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D8%AF-%D8%AE%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%86%D8%AF%D9%87-%D9%85%D9%88%D8%B3%DB%8C%D9%82%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%D9%BE-%D8%AF%D8%B1%DA%AF%D8%B0%D8%B4%D8%AA