چابکسەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چابکسەر یان چابۆکسەر (بە گیلەکی: کابۊکسر) (بە فارسی: چابکسر)یەکێکە لە قەزاکانی شاری ڕوودسەر لە پارێزگای گێڵان لە باکووری ئێران. ئەم شارە لە کۆتایی ڕۆژھەڵاتی پارێزگاکە لە باکوورەوە سنووردارە بە دەریای خەزەر و لە ڕۆژھەڵاتەوە شاری ڕامسار لە پارێزگای مازەندەران و لە باشوورەوە زنجیرە چیای ئەلبرز و لە ڕۆژاواوە بەشی کەلاچای شاری ڕوودسەر.

چابەکسەر دەکەوێتە سنووری پارێزگای گێڵان و پارێزگای مازەندەران لە کورتترین مەودای نێوان دارستانی شاخ و دەریا زۆرترینی ١٣٠٠ مەتر دەبێت. خەڵکی چابەکسەر گیلاکن و بە شێوەزاری بییە پیش بە زمانی گیلەکی قسە دەکەن. بەھۆی کورتی مەودای نێوان دارستان و دەریا، دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش و ناوازەی ھەیە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "گیلان". ایسنا (بە فارسی). Retrieved 2023-03-02.