حیکمەت عادل
حیکمەت عادل یوسف | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦ی ئابی ١٩٨٧ |
نەتەوە | کورد |
پیشە |
|
چالاکبوون | 2006 - بهردهوامه |
حیکمەت عادل یوسف ئەکتەر و ئەستێرەی مۆدە لە دایکبووی ٦ی ئابی ١٩٨٧ لە شاری زاخۆ . لە تەمەنی گەنجیەوە حیکمەت عادل دەستی بە کارکردن کردووە وەک ئەکتەر و مۆدێلی جلوبەرگ. [١][٢]
ئەستێرەی مۆدە[دەستکاری]
بۆ یەکەمجار لەساڵی 2006 لە کەرتی جلوبەرگ لە شاری هەولێر کاری کرد، دوای ئەوە دەستی کرد بە بەشداریکردن لە هەفتەی جلوبەرگ لە کوردستان و عێراق و زۆر وڵاتی تر. ئێستا وەک ئەستێرەیەکی زۆر بەناوبانگی مۆدە لە ناوخۆ و هەروەها لە زۆر وڵاتی دیکەدا ناسراوە کە تێیدا کاری کردووە. حیکمەت عادل ئێستا وەک سەرپەرشتیاری جلوبەرگ کاردەکات و پێشانگای جۆراوجۆری جلوبەرگی لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی کردۆتەوە.[٣]
پیشه[دەستکاری]
لەگەڵ کاری مۆدەی خۆیدا عادل خولیای بۆ نواندن هەبوو، لە ساڵی 2012 وەک ئەکتەر لە زۆرێک لە درامای ناوخۆیی و تەلەفزیۆنی عەرەبی دەستیپێکرد، لە ئێستادا زنجیرەیەک بە ناوی “بەیروت 303” ئەنجام دەدات. زنجیرەی "بەیروت 303"، درامایەکی هاوبەش (سوریا-لوبنانی)، چیرۆکێکی پڕ لە ڕووداوی ترسناک لەخۆدەگرێت. ڕووداوەکانی زنجیرەکە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گریمانەیی فڕۆکەی ٣٠٣ ڕوودەدەن کە لە ئەستەنبوڵەوە بەرەو بەیروت دەڕوات، ئەو ڕۆڵی یەکێک لە تیمەکانی فڕۆکە لێدراوەکە دەگێڕێت.[٤][٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Hikmat kucher: "yunanistan'ın sığınmacılara tavrı insan hakları ihlalidir" - Şırnak Haberleri". www.haberturk.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2020-03-08. Retrieved 2023-04-14.
- ^ "حكمت عادل: أسبوع الموضة في إستراليا اقتحم عالم الجمال". جريدة عالم النجوم (بە عەرەبی). 2022-05-18. Retrieved 2023-04-14.
- ^ البحيري, محمد (2022-05-18). "حكمت عادل: أسبوع الموضة في إستراليا اقتحم عالم الجمال". صدى - مصر (بە عەرەبی). Retrieved 2023-04-14. ١١ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "يبداء الفنان حكمت عادل تصوير مسلسل بيروت 303". موقع جريدة أخبار مصر 24. Retrieved 2023-04-14.
- ^ "«بيروت 303».. مسلسل جديد لفهد العابد ومعتصم النهار ونادين الراسي وحكمت عادل يعرض على شاهد".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)