حیزبی سۆسیال دیموکرات (فەڕەنسا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حیزبی سوسیال دیمۆکراتی (فه‌رانسه)[دەستکاری]

حیزبی سوسیال دیمۆکراتی فه‌رانسه
PSD
دامەزران ١٩٧٠
ئامانج کۆمه‌ڵگایه‌کی سوسیال دیمۆکرات
ناوچەی چالاکییەکان فه‌رانسه
ئایدۆلۆجیا سوسیال دیمۆکرات

حیزبی سوسیال دیمۆکرات، له سه‌ره‌تاوه به بزووتنه‌وه‌ی سوسیال دیمۆکراتی فه‌رانسه(MDSF) یان بزووتنه‌وه‌ی سوسیال دیمۆکرات (MDS) و له دوایی دا به حیزبی سوسیال دیمۆکرات ناسرا و بزووتنه‌وه‌یه‌کی پێک هاتوو له زۆربه‌ی به‌شه‌ دابڕاوه‌کانی حیزبی سوسیالیست بوو له ساڵی ١٩٧٠ دا، که بریتی بوون له حیزبی دیمۆکراتی سوسیالیست(PDS)، بزووتنه‌وه‌ی سوسیال لیبراڵ، سوسیالیزمی دیمۆکراتیک، سوسیالیزم بۆ ئازادی و له ساڵی ١٩٨٦ یش دا بزووتنه‌وه‌ی لاوانی سوسیال لیبراڵ تێکه‌ڵ به‌و گرووپانه بوو.

ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هاوکاری له گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی فه‌رانسه(PCF) یان له چوار چێوه‌ی به‌ره‌ی چه‌پدا ره‌ت ده‌کرده‌وه و زیاتر خوازیاری یه‌کیه‌تی ناوه‌ند بوون، وه‌کو ناوه‌ندخواز و ڕادیکاڵه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی چاکخوازی. له ١٩٧٤ دا پاش به‌ربژار کردنی ئێمیل موولێر بۆ سه‌رۆک کۆماری، بزووتنه‌وه‌که له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی بۆ دیمۆکراسی فه‌رانسه دا یه‌کی گرت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


داڕێژە:ڕێکخراوە سیاسی‌یەکانی فه‌رانسه