بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حسێن محەممەد ئەمین مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حسێن گەرمیانی

لەدایکبوون١٩٦٥
نیشتەجێیسلێمانی
پەروەردەدەچووی کۆلێژی کشتوکاڵ
پیشەفەرمانبەر
مناڵ(ەکان)فرانكۆ، هۆلاند، ماردین، میهراكۆ

حسێن محەممەد ئەمین مەحموود ناسراوە بە حسێن گەرمیانی، یەکێک بوو لە پێنج پاڵێوراوەکانی ٢٥ی تەمموزی ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢٠٠٩ کە تیایدا سەرنەکەوت و سەرجەمی ١٠٠٠٠ دەنگی هێنا. بەوەش بووە نزمترین کۆدەنگ لەنێو چوار پاڵێوراوەکەی تردا. حسێن گەرمیانی لەساڵی ١٩٦٥ لە ناحیەی قادر کەرەم لەدایک بووە و لە باوکێکی دوو ژنە و لەنێو ١٧ خوشک و برادا. لەساڵی ١٩٧٩ هاتوونەتە سلێمانی و خاوەنی بڕوانامەی کشتوکاڵییە. حسێن گەرمیانی گەشبینی خۆی بەرانبەر ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان دەربڕی و بە دەرفەتێکی زانی تا جارێکی تر خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بپاڵێوێتەوە بەوەی کە گەل پێویستی بە سەرکردەیەکی بێلایەنە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. حسێن گەرمیانی: باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی ببم بە سەرۆک، ئاوێنە.
  2. ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم، ئاوێنە.