حامید درودی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
حامید درودی لە ساڵی ١٣٤٢ی کۆچیی ھەتاوی لە گوندی چرۆسانە لە ناوچەی بێڵەواری شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان ھاتووەتە دونیا و ھەر لە گوندەکەی خۆی نێردایە بەر خوێندن و پاش پۆلی پێنجەم چۆتە شاری کامیاران و لە خوێندنگەی (شبانەروزی) خوێندنی ناوەندی تەواو کردوە و لە دەبیرستانی ھەمان شاردا دوای ساڵێک خوێندن چووتە کرماشان و ساڵێک لەوێ کاری کردووە. لە دواییدا چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی ھێزی پارتیزانی (بێستوون)ی حدکا لە کرماشان و بووە بە کادری دەرمانی ئەو ھێزە و تاکو ڕۆژی برینداربوونی لە گوندی (لۆن)دا، لەو هێزەدا ماوەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٥دا لە لایەن (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)ەوە نێردراوە بۆ سوید و لەویش درێژی بە کاری دەرمانی دا و بووەتە کادری دەرمانی لە بەشی دەروونناسیدا. ساڵی ١٩٩٣ گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە نەخۆشانەی پێشمەرگە (نەخۆشخانەی ئازادی) لە چیای قەندیلدا چەند مانگ کاری دەرمانی کرد و ھاوکات دەورەی ددان کێشان و ددان پڕکردنەوەی دیت و لەو بەشەدا دەستی بە کار کرد، تاکو نەخۆشخانەکە گواسترایەوە بۆ شاری کۆیە. دوای ئەوە بنکەی نەخۆشخانە لە کۆیە (ئازادی) سەقامگیر بوو، گەڕایەوە بۆ سوید. ساڵی ١٩٩٥ دیسان گەڕایەوە بۆ کوردستان و دوای ماوەیەکی کورت لەوی خێزانی پێک ھێنا و گەڕایەوە بۆ سوید.
دوای گەڕانەوەدەورەیەکی دوو ساڵەی میدیا (دەنگ و رەنگ و وێنەگری) و گرافیکی کومپیۆتەری خوێند. ساڵی ٢٠٠٦ لە بنکەی تیشک تیڤی لە فەرەنسا دەستی بە کار کرد و ئێستاش لەسەر کارەکەی بەردەوامە. بێجگە لەوەی بەڕێوەبەری بەرنامەی "کلیک" ە، زۆر رۆژیش لە وەشاندا دەمێنێتەوە و مونتاژی دوو بەرنامەی "بێستوون" و "شارۆ"یش دەکا. بێجگە لەمانەش زۆر سروود و گۆرانی لە شێوەی کلیپ دا دروست کردووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]ناوەندی کەمئەندامانی کورد لە سوید ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کورد ئای تی گرووپ [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
زانستپەروەرانی کورد ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (شوبات ٢٠٢٠) |