بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیمی ئەلێکساندەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جایمی ئەلێکساندەر (لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٨٤) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، بە ڕۆڵی جێسی XX ناسراوە لە زنجیرەدرامای کایڵ XY.

هەروەها جەیمی بەشداربوو لە زنجیرەی خاڵی کوێری بەڕۆڵی جەین دۆ ، کە تیایدا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە زنجیرەکە پێشوازیەکی باشی لێکرا.

جەیمی لە گرینڤایل، کالیفۆڕنیای باشوور لەدایکبووە بەڵام لە گرەیپباین، تێکساس گەورەبووە. ھەنووکە لە لۆس ئانجلێس دەژی. جگە لە ڕۆڵبینینی، ئارەزووی چێشتلێنان و ڕاھێنانکردنی ھەیە.

یەکەم ڕۆڵی جەیمی لە فیلمی داوی سمۆرەدا بوو کە ڕۆڵی سارای دەبینی. ھەر زوو بەدوایدا ڕۆڵێکی میوانی پێدرا لە ھەمیشە خۆرھەتاوە لە فیلادلفیا.

دوای ئەوە دوو ڕۆڵی گەوەرتری بینی لە ھەریەک لە فیلمی لاکەی تر کە ڕۆڵی ھانا تۆمسنی کچەھاوڕێی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکەی دەبینی و زنجیرە درامای چاودێریم بکە، تیایدا ڕۆڵی کەیتلین پۆرتەری دەبینی.

لە ٢٠٠٦ یەکەم ڕۆڵی سەرەکی فیلمی بینی لە فیلمی ترسناکی پشوو بە ڕۆڵی نیکۆڵ کارۆ، کە بریتیبوو لە ڕۆڵی کچێک کە لە ماڵ ھەڵدێت و لەگەڵ کوڕەھاوڕێکەیدا بۆ گەشتێک ئەچێت کە بە ڕێکەوتێکی چاوەڕوان نەکراو گەشتەکەیان لەلایەن چەند بکوژێکەوە تێک دەچێت لە وەستانێک بۆ پشوودان.

لە ٢٠٠٧ دووەم ڕۆڵی سەرەکی فیلمی بینی لە فیلمی ترسناکی زەوی پیرۆزکراو کە ڕۆڵی ئەلیزابێث دەبینێت.

بەڵام ئەوەی بووە ھۆی بەناوبانگبوونی جایمی، ڕۆڵبینینی بوو لە زنجیرە درامای کایڵ XY بە ڕۆڵی جێسی XX، ڕۆڵەکەی بریتیبوو لە کچێکی گەنج کە توانای مێشکی و جەستەیی بەھێزی ھەیە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە خانەی دوو مرۆڤی تر دروستکراوە. جێسی XX وەک کچە ھەرزەکارێکی تازە لەدایکبوو ئەزموونی ژیان دەکات و لەگەڵ ھاوڕێ ھاوشێوەکەیدا، کایڵ XY دژی کۆمپانیایەکی تر دەوەستێتەوە کە ھەوڵی لەبەرگرتنەوەی کایڵ XY دەدات.

ھەروەھا ڕۆڵێکی میوانی ھەیە لە زنجیرەی سی ئێس ئای: مەیامی و لە ئێسکەکان. جایمی ڕۆڵی سیف دەبینێت لە فیلمی ثۆر کە لە ٢٠١١ نمایش دەکرێت.

ساڵناوڕۆڵ
٢٠١١Loosiesلوسی
٢٠١٠Love and Other Drugsکارۆڵ
٢٠١١Thorسیف
٢٠٠٩Bonesمۆڵی بریگز
CSI: Miamiجێنا یۆرک
٢٠٠٧Hallowed Groundلیز چامبەرز
Kyle XY (٢٠٠٧ - ٢٠٠٩)جێسی XX
Watch Over Meکەیتلین پۆرتەر
٢٠٠٦Rest Stopنیکۆڵ کارۆ
Standoffباریستا
The Other Sideھانا تۆمسن
٢٠٠٥It's Always Sunny in Philadelphiaتامی
٢٠٠٤Squirrel Trapسارا

خەڵات و پاڵاوتنەکان

[دەستکاری]
  • لە ٢٠٠٨ پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەر پشتگیریکردن بۆ ڕۆڵی جێسی XX لە زنجیرەی کایڵ XY.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]