خاڵی کوێری (زنجیرە)
خاڵی كوێری | |
---|---|
![]() | |
چەشن |
|
دانەر | مارتن گیرۆ |
ئەکتەران |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٩ |
بەرھەمھێنان | |
شوێنەکانی تۆمارکردن | نیو یۆرك ، نیو یۆرك سیتی |
ماوەی پەخش | ٤٢ - ٤٣ خولەك |
پەخش | |
تۆڕ | NBC |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
خاڵی كوێری بە ئینگلیزی (Blindspot) زنجیرەیەكی ئەمەریكی تاوانی دراماییە لەلایەن مارتین گیرۆ دروستكراوە، لە نواندنی جەیمی ئالێكساندەر و سولیڤان ستاپلیتۆنە، یەكەم زنجیرەی لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٥ لە تەلەڤزیۆنی NBC ئەمەریكی پەخش كرا و تاوەكو ئێستا بەردەوامە. وا دانراوە كە وەرزی یەكەمی لە ٢٢ زنجیرە پێكبێت.
چیرۆكی زنجیرە[دەستکاری]
یەكەم دیمەنی زنجیرەكە لە تایم سكوەیری نیو یۆركەوە دەستپێدەكات كە مەیدانێكە لە نیویۆرك، پۆلیسێك جانتایەكی گەورە دەدۆزێتەوە و لەسەر جانتاكە شریتێك هەیە كە لەسەری نووسراوە "پەیوەندی بە ئێف بی ئایەوە بكە"، دواتریش ئێف بی ئای و تیمی پوچەڵكردنەوەی بۆمب دەگەنە شوێنەكە بە گومانی هەبوونی بۆمب لەناو جانتاكە. بەڵام لە كاتی پشكنین جانتاكە دەكرێتەوە و كچێك لەناوی دێتە دەر كە هەموو لاشەی تاتۆ كراوە. كاتێ دەیبەنەوە بۆ لێكۆڵینەوە بۆیان دەردەكەوێت كە ئەو كچە هیچ شتێك نازانێت و هیچ شتێكی بیر نایەت كە چۆن گەیشتۆتە ناو جانتاكە و پێشتر چی ڕوویداوە بەڵام لەسەر پشتی ئەو كچە بە تاتۆ ناوی بریكاری تایبەتی ئێف بی ئای (كەرت وێڵەر) نووسراوە. بۆیە ئەویش تێوەدەگلێ و هەموو ئێف بی ئای هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی تاتۆیەكانەوە ئەوە بدۆزنەوە كە ئەو كچە كێیە.
ئەكتەرەكان و ڕۆلەكانیان[دەستکاری]
- سەلیڤان ستەیپلتۆن لە ڕۆلی بریكای تایبەت كێرت وێڵەر.
- جەیمی ئالێكساندەر لە ڕۆڵی جەین دۆو ئەو كچەیە كە لەناو جانتاكە دەدۆزرێتەوە و تاتۆكان لەسەر لاشەكەی هەیە، لەگەڵ بەردەوام بوونی ڕووداوەكان و لە پشكنیكی دی ئێن ئەی دەردەخرێ كە تایلەر شۆوـە، دراوسێكەی بریكار كەرت كە لە تەمەنی دە ساڵی بزر بووە و بە مردوو دانراوە.
- ڕۆب بڕاون لە ڕۆڵی بریكاری ئێف بی ئای ئێدجەر ڕید.
- ئۆدرێی ئیسپارزا لە ڕۆڵی بریكاری ئێف بی ئای تاشا زاپاتا.
- ئاشڵی جۆنسەن لە ڕۆلی سەرۆكی بەشی زانستی و شیكاری ئێف بی ئای پاتەرسن.
سەرچاوە[دەستکاری]
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- زنجیرە ئەکشنە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە وروژێنەرە ئەمریکییەکان
- زنجیرە دراما زنجیرەییەکان
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی کە تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕۆز بەرھەمیھێناوە
- پەخشی تەلەڤیزیۆنی ڕووداوەکانی دەکەوێتە ناو شاری نیویۆرک
- بەرنامەکانی تۆڕی ئێن بی سی