جەعدی کوڕی کوڕی درھەم
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
جەعدی کوڕی درھەم: ئەو کوردەی یەکەم کەس بوو، باسی خەلقی قورئانی کرد،
سەرچاوە مێژووییەکان زانیاری زۆرییان لەبارەی مێژوویی ئەو پیاوە بەدەستەوە نەداوە، بەلآم بە کۆکردنەوەی ھەموو ئاماژەکان دەکرێت رۆشنایی زیاتر بخرێتەسەر ژیان و شوین و رەچەڵەکی. سەرچاوەکان تەنھا لەرووی ئەوەی بە کەسێکی گومڕا و بیدعەکار (ضال و مبتدع) نەبێت، گرنگییەکی ئەوتۆیان پێنەداوە، سەرچاوەکان تەنھا ئاماژەیان بەناوی خۆی و باوکی کردووە، ھەروەھا ئەو سەرچاوانە گوتوویانە جەعد مەوالی بووە (بە رەچەڵەک عەرەب نەبووە)، بەلآم ئایا مەوالی کام ھۆزی عەرەبی بووە، ئەوا سەرچاوەکان لەبارەییەوە ناکۆکیان ھەبووە، ھەیانە کردوویانە بە مەواڵی سوەیدی کوڕی غەفلھ[1]، کەچی ھەندێکی دیکە بە مەوالی بەنی مەڕوان تۆماریانکردووە[2].
ئیبن نەباتە زانیارییەک بەدەستەوە دەدات کە دەڵێت:" دەگێڕنەوە کە دایکی مەڕوان، جارییە بووە، جەعدیش برای بووە"[3]. ئەگەر ئەو زانیارییە دروست بێت، کەواتە جەعدی کوڕی درھەم بە نەسەب کوردە، چونکە ھەروەک ھەندێ سەرچاوە باسی دەکەن، دایکی مەڕوانی کوڕی محەمەد، کورد بووە[4]. ھەروەھا دەبینین کە ئیبن ئەسیر و قەلقەشەندی ھەر بەوەندە ناوەستن، بڵێن دایکی کوردە، بەڵکو ناویشی دەھێنن و دەڵێن: دایکی کورد بووە و ناوی لوبابە (لەبابە)یە[5].
یوایەتێکی دیکە گوتوویانە جەعدی کوڕی درھەم بە رەچەڵەک فارسییە و خەڵکی خۆراسانە[6]، ئیبن ئەسیریش وتەیەکی جەعدی تۆمارکردووە، کە گوتوویەتی: (قوباد شا، لە دینەکەی تۆ لای خۆشەویستترە)، وەک دیارە باسی (قوباد شای) فارسی کردووە[7].
سەرچاوەکان باسیان لە مێژووی لەدایکبوونیان نەکردووە، دەکرێت ئەو ریوایەتەی ئیبن نەباتە باسی کردووە، بەوەی مێژوونووسانی دیکە گرێبدرێت و زیاتر پاڵپشتی لە کوردبوونی جەعدی کوری درھەم بکات، ئەوەتا عەبدولآی کوری محەمەدی ئەنساری ئەلھەروی دەڵێت: "جەعد بە ئەسڵ خەڵکی جەزیرە بووە"[8]. ھەشبووە گووتوویانە خەڵکی حەڕان (ھاڕان) بووە[9]. ئیبن کەسیر گووتوویەتی خەڵکی شام بووە[10]، لەو سەردەمەشدا ھێشتا شام تەعریب نەکرابوو، بۆیە کوردبوونەکەی گومانی لەسەر نامێنێ.
کەواتە جەعدی کوڕی درھەم لە جەزیرەی کوردان لە دایکبووە، لەوێ گەورە بووە و خۆێ پێگەیاندووە، سەردەمێک لەوێ مامۆستا و پەردەکاری مەڕوانی کوری محەمەدی کردووە، لەوکاتەی محەمەدی والییاتی بۆ ھیشامی باوکی لە شام دەکرد[11]، دواتر بۆ دیمەشق دەچێت و لەوێ نیشتەجێ دەبێت[12].
سەرەتا جەعد لە جەزیرەی فورات نیشتەجێ بووە، لەوێ بیروڕاکانی بلآوکردۆتەوھ[13]، خەڵکانێکیش ھەبوون، بە بیروراکانی ئەو کاریگەربوون، والی ئەو کات لە جەزیرەی فوڕات مەڕوانی کوڕی محەمەد بوو[14]. لەو ماوەیەدا لە دیارترین ئەو کەسانەی کە بە بیروڕاکانی جەعد کاریگەربووە، مەڕوانی کوڕی محەمەدی دوایین خەلیفەی بەنی ئومەییە بووھ[15]، بۆیە پێی گوتراوە، مەڕانی جەعدی[16]. لەبەرئەوەی جەعدی مامۆستاو پەروەردەکاری مەڕوان بووە، مەزھەبی خەلقی قورئان و قەدەریی لەو وەرگرتووە، لەسەر ئەمە خەڵکی لۆمەی مەڕوانیانکردووھ[17].
دواتر جەعد بۆ دیمەشق دەچێت ولەوێ نیشتەجێ دەبێت[18]، کە ئەوکات پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، شوێنی کۆبوونەوەی زانا و پیاوە دیارەکان بووە، کە مەڕوانی کوڕی محەمەدی ئەوکات لەوێ والی بووھ[19]، لەوانەیە ئەمەش ھۆکارێک بووبێت کە بچێت لەوێ بژێت، تاکو بە ئاسانتر بیروراکانی بلآوبکاتەوە، کە کۆڕوکۆبوونەوەکان و ئەو مەجلیسانەی لەوێ رێکدەخران بواری زیاتری بە بیریاران دەدات خۆیان بەدەربخەن، بەلازەری دەڵێت، لەترسی ھیشام بۆئەوێ چووھ[20]، لەوێ دەچووە لای وەھەبی کوڕی مونەبھ[21]، ھەر جارێک بچووبایە لای وەھەب دەیگوت: عەقل کۆبکەرەوە، لەبارەی سیفەتەکانی خودای گەورە پرسیاری لە وەھەب دەکرد، رۆژێکیان وەھەب پێی گوت: ھاوار لەخۆت واز لەم پرسە (پرسی سیفەتەکان)بێنە، وابزانم سەرت لەپێناوی دادەنێی، ئەگەر خودا بەخۆی بە ئێمەی رانەگەیاندبێت کە دەستی ھەیە، ئێمە وامان نەدەگوت، ئەگەر نەیگوتبا چاوی ھەیە، ئێمە وامان نەدەگوت، ئەگەر نەیگوتبا نەفسی ھەیە، ئێمە وامان نەدەگوت، ئەگەر نەیگوتبا سەمعی ھەیە، وامان نەدەگوت، باسی ھەموو سیفەتەکانی لەعیلم و کەلام و ئەوانی دیکەشی کرد[22]. جەعد لەبارەی وەھەبەوە گوتی: قسەم لەگەڵ ھەر زانایەک لەمبارەیەوە کردبێت، حەتمەن لێم توڕە بووە، جگە لە وەھەب نەبێت[23].
دوای ئەوەی وتارەکانی جەعد بەدڵی دەسەلآتداران نەبوو، زۆریان بۆ ھێنا و لەدەستی دەسەلآتدارانی بەنی ئومەییە رایکرد و دیمەشقی جێھێشت و بەرەو کوفە رۆیشت، لەوێ چاوی بە جەھمی کوڕی سەفەوان کەوت، دەگوترێت، جەھم وتاری خەلقی قورئانی لەو وەرگرتووھ[24]. سەرچاوەیەکی دیکە سەبارەت بە دەرکردنی جەعد لە دیمەشق، دەڵێت: ھیشامی کوڕی عەبدولمەلیک چەند زەندیقێکی بۆ بەسرە دوورخستۆتەوە، کە ئەوکات، خالیدی کوڕی عەبدولآی قەسریی لەوێ بوو[25]. لەمەشەوە لەودەگەین کە جەعەد نەوەک ھەر لە دمشق و کوفە، بەڵکو لە بەسرەش چالاکی ھەبووە، دارەمیش باسی لەوەکردووە، کە جەدعد لە بەسرە بیدعەکەی ئاشکراکردووھ[26].
سەبارەت بە چیڕۆکی کوشتنەکەی ریوایەتی جیاجیا باسکراوە:
ئیبن ئەسیر و بەلازری لەبارەی ھۆکاری کوشتنەکەی دەڵێن: جەعد زەندیق بوو، مەیمونی کوڕی مەھران (فەقیھی سوڵتان) لەسەر زەندیق بوونەکەی شاھێدی داوە لەلای ھیشامی کوڕی عەبدولمەلیک شکاتی لێکردووە، ھیشامیش داوایکرد، ناردییە لای خالیدی قەسریی، ئەویش کوشتی[27].
بەلآم ئاخۆ خالید چۆن و کەی و لە کوێ جەعدی کوشت؟ سەرچاوەکان وردەکاری رۆژ(بەبێ ساڵ) و کات و مانگ و شوێن و ئامرازی کوشتنەکە باس دەکەن، ئیبن نەدیم لەبارەی کوشتنەکەی دەڵێت: ھیشامی کوڕی عەبدولمەلیک فەرمانی بە خالیدی کوڕی عەبدولآی قەسریی کرد جەعد بکوژیت، خالید ماوەیەک لای خۆی ھێشتەوە و کوشتنەکەی دواخست، خزم و کەسانی گازاندەیان لە درێژیی ماوەی مانەوەی جەعد لەلای ھیشام کرد، ھیشام پێی وانەبوو، ھێشتا زیندوو بێت، پرسی: چما ھێشتا زیندووە؟! نامەی بۆ خالید نووسی، دەستووری دا بکوژرێت، خالیدیش لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کوشتی، جەعدی کردە قوربانی خۆی، دوای ئەوەی گوتی ئەمە بە فەرمانی ھیشامھ[28].
خالید لە وتاری جەژنی قوربان لە شاری واست گوتی: ئەخەڵکینە، برۆن قوربانی خۆتان بکەن، ئینشائەلآ خودا قوربانیتان قبول دەکات، منیش جەعدی کوڕی درھەم دەکەمە قوربانی، چونکە باوەڕی وابووە" خودا قسەی لەگەڵ موسا نەکردووە" و " ئیبراھیمی نەکردۆتەوە ھاوەڵی(برادەر)ی خۆی"، ئینجا لە میمبەر مزگەوت دابەزی و جەعدی سەربڕی"[29]. ھیچ سەرچاوەیەک مێژووی کوشتنەکەی ساغ نەکردۆتەوە، بەلآم بەپێی ھەندێ مەزەندەی مێژوونووسان، پێدەچێت، لەماوەی نێوان سالآنی 118 بۆ 120 ھیجری بووبێت، ھەروەھا بەگوێرەی ئیبن عیمادی دیمشقی بێت، کە تەمەنی لە کوشتنەکەی بە نزیکەی شەست سالآندا دانابوو[30]، بەمەش لەدایکبوونەکەی بۆ سالآنی 58 بۆ 60ی ھیجری دەگەڕێتەوە.
ھەریەکە لە ئیبن عەمادی بوخاری[31] و حەنبەڵی[32] و ئیبن عەساکر[33] و چەندین سەرچاوەی دیکەش ھەمان ریوایەتیان بە گوڕانکاری بچووک گێڕاوەتەوھ[34].
ھەڵوێست بەرامبەر کوشتنی جەعد:
ئیبن نەدیم، لە ئەلفەھرەستەکەیدا، جەعدی بە یەکێک لە سەرۆکەکانی ئایینی مانەوی (ألمانویە) داناوھ[35]، ئەمەش بەجۆرێک لە جۆرەکان شەرعیەتدانە بە کوشتنەکە، بەلآم ئەم ھەڵوێستەی ئیبن نەدیم مایە تێڕامانە بەھۆی ئەوەی خۆی لە ئوصوڵ کەسێکی موعتەزیلی بووە، لەمەزھەبیش شیعی بووە.
ئیبن تەیمییە دەڵێت: سەرجەم زانایانی ئەھلی سوونە، دەستخۆشیان لەم کارەی خالیدی کوڕی عەبدولآی قەسریی کردووە، موبارەکباریانکردووە، لەپێشەوەشیان حەسەنی بەسریی[36]. بەلآم سەرچاوەکان رای فیرقەکانی دیکەمان بۆ ناگوازنەوە، نە بە باش نە بە خراپ، ئەمەش وادەکات تەنھا ئەو رایە بخوێندرێتەوە، کە نوێنەرایەتی دەسەلآتی سیاسی ئەوسا (کە ئەھلی سوونە)بووە، کردووە، بەلآم ئەوەی زیاتر بابەتەکەی نارۆشنکردووە، ئەوەیە کە سەرچاوەی فیرقە کەلامییەکان ھیچ ھەڵوێستێکیان لەبارەیەوە بۆمان تۆمارنەکردووە.
لەسەردەمی ئێستاشدا، نووسەرانی وەک محەمەد عەممارە، لە کتێبێکدا، ناوی جەعدی لە ریزی ئەو کەسایەتیانە ھێناوە، کە مێژووێکیان بۆخۆیان تۆمارکردووە، ستایشی رۆڵە رۆشنبیریی و بەرخۆدانەکانی بەرامبەر ستەم و جەبرییەتی ئومەوی کردووھ[37].
ھەروەھا زۆرێک لەوانەی توێژینەوەیان لەبواری فیرقە کەلامییەکان و عیلمی کەلام کردووە، جەعدی کوڕی درھەمییان بە باوکی موعتەزیلە ھەژمارکردووە[38].
ھەرچی رەشید غەییونە، ناوی جەعدی لە ریزی ئەوانە ھێناوە، کە بوونەتە قوربانی رێبازە کەلامییەکەیان[39].
وەک زانراوە جەعدی کوری درھەم، جەبریی بووە، جەبریش مەزھەبی دەولەتی بەنی ئومەییە بووە، کەواتە کوشتنەکەی لە بنەڕەتدا لەسەر بابەتی عەقیدەی نەبووە، تۆمەتی بیدعەکار و گومڕاش، تۆمەتێکە لەو سەردەمەدا بە ئاسانی دەتوانرا بخرێتە پاڵ نەیاراننە کەیەت، بۆیە من وای بۆ دەچم کوشتنەکەی رەھەندێکی سیاسی ھەبووبێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری][1] - سەمعانی (الانساب3/265) و زوبەیدی(تاج العروس2/321) و ئیبن ئەسیر (اللباب1/230) گووتوویانە: مەوالی سوەیدی کوڕی غەفلە بووە.
[2] - ئیبن کەسیر(البدایە والنھایھ9/350) و سەعالەبی (لگائف المعارف ص43). بە مەوالی بەنی مەڕوان بۆ مەڕوانی کوڕی حەکەمی کوڕی ئەبی ئەلعاصی کوڕی ئومەییە، یەکێک لە خەلیفەکانی بەنی ئومەییە دەیگەڕێتەوە.
[3] - سرح العیون فی شرح رسالە ابن زیدون، ص 193.
[4] - تەبەری(تاریخ الگبری7/442) و ئیبن ئەسیر (الکامل5/428)لە ژیاننامەی مەروانی کوڕی محەمەد گوتوویانە: دایکی کورد بووە، پێشتر کەنیزەی ئیبراھیمی کوڕی ئەشتر بووە، لەو رۆژەی محەمەد کوری مەڕوان ئەشتەری کوشت، ئەو ژنەشی برد. ھەروەھا بەلازەری (أنساب الاشراف5/186)، جەختی لە کوردبوونی دایکی کردۆتەوە.
[5] - البدایە والنھایە 10/ 46. /آپر الاناقە فی معالم الخلافھ1/ 162، چاپی کوێت.
[6] - ابن کپیر/ البدایە والنھایھ9/350.
[7] - الکامل5/429.
[8] - عبد اللە بن محمد الأنصاری الھروی أبو إسماعیل، ژم الکلام1/143. جەزیرە، ولآتێکە کەوتۆتە نێوان ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات.
[9] - الانساب4/96. ابن تیمیە، درء تعارچ بین العقل والنقل1/313. ابن عساکر، مختصر تاریخ دمشق6/50. الژھبی، الوفیات101.
[10] - البدایھ10/19.
[11] - مختصر تاریخ دمشق6/50.، تاج العروس2/321.
[12] - مختصر تاریخ دمشق6/50.، البدایھ9/350.
[13] - الاعلام2/120.
[14] - الانساب3/265.
-[15] ابن کپیرالبدایە والنھایە ج9 382
[16] - مختصر تاریخ دمشق 6/50.
[17] - الکامل فی التاریخ5/160. تاج العروس2/321.
[18] - البدایە 9/350. سیر اعلام النبلاء4/547. تاریخ دمشق17/477.
[19] - السمعانی: الانساب ص131.
[20] - البلاژری: الانساب8، ص241.
[21] - وەھەبی کوڕی مونەبە، خەبەرگێڕەوە بوو، لە دەوروبەری ساڵی 110 ھیجری مردووە. تقریب التھژیب 372، سیر اعلام النبلاء4/ 544.
[22] - البدایھ9/ 350.
[23] - سیر اعلام النبلاء4/ 547. تاریخ دمشق17/477.
[24] - مختصر تاریخ دمشق6/50. البدایھ9/350.
[25] - ابو محمد الیمنی، عقائد الپلاپ والسبعین فرقھ1/287.
[26] - عپمان بن سعید الدارمی، الرد علی الجھمیە، ص7.
[27] - الکامل5/429. انساب الاشراف8/241.
[28] - ابن الندیم، الفھرست، ص 401. چاپی تاران.
[29] - البخاری، ألتاریخ الکبیر1/64.
[30] - شژرات الژھب1/169.
[31] - البخاری، خلق أفعال العباد، ص 7.
[32] - شژرات الژھب1/169.
[33] - مختصر تاریخ دمشق6/50. کە باسی کەلەپچەکردنەکەی و سەربڕین بەچەقۆی کردووە.
[34] - بۆ سەرچاوەکانی دیکە سەیری: ابن کپیر، البدایھ10/21. الدارمی، الرد علی الجھمیە ص7 والرد علی بشر المریسی 118. البیھقی، السنن الکبری10/205. البیھقی، الاسماء والصفات ص325. الخگیب البغدادی، تاریخ البغداد12/425. المزی، تھژیب الکمال8/118. ابن عساکر، تاریخ دمشق5/487. ابن الاپیر، اللباب3/392. منھاج السنھ3/166. الصواعق المرسلھ3/1071.
[35] - ابن الندیم، الفھرست، ص472.
[36] - ابن تیمیە: مجموع الفتاوی13/177 و 12/350.
[37] - محمد عمارە، شخصیات لھا تاریخ، دار السلام، مصر، 2008، ص28.
[38] - یوسف زیدان، اللاھوت العربی، دار الشروق، القاھرە،2009، ص166.
[39] - رشید الخیون، معتزلە البصرە وبغداد، دار الحکمە، لندن، 1997، ص4952.