جەبەل شەمس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەبەل شەمس
ناو بە زمانی فەرمیجبل شمس
زنجیرەچیازنجیرەچیای ئەل حەجەر
کیشوەرئاسیا
وڵاتعومان
پۆتانی شوێن٢٣°١٤′١٥″N ٥٧°١٥′٥٠″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٬٩٨٥ مەتر
Map

جەبەل شەمس یان بەکوردی چیای خۆر (بە عەرەبی:) کێوێکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عوممان لە باکووری شارۆچکەی ئەلحەمرا. بە جەبەل شەمس دەناسرێت چونکە بەھۆی بەرزی لووتکەوە یەکەم شوێنی وەرگرتنی خۆرە لەعەممان بەرزترین لووتکەی زنجیرە چیای ئەل حەجەرە. ناوچەیەکە خاوەن دیمەنی بەناوبانگە کە دەکەوێتە ٢٤٠ کم (١٥٠ میل) لە مەسقەتەوە.[١] لە ھاویندا پلەی گەرما لە دەوروبەری ٢٠°C (68°F) و لە زستاندا بۆ کەمتر لە ٠ °C (32°F) دادەبەزێت. ھەروەھا جەبەل شەمس دۆڵی ئەلنەخور لەخۆ دەگرێت کە ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە کە بە ناوی گەورە دۆڵی عەرەبەوە نیشاندراوە. لەنزیکییەوە چیای ئەخدەر ھەیە کە یەکێکی ترە لە لووتکە دیارەکانی ناوچەکە

بەرزترین لوتکەکانی[دەستکاری]

بەرزترین لووتکەی شاخەکە لووتکەی باکوورە، کە لەلایەن بنکەیەکی سەربازییەوە داگیرکراوە و ناوچەیەکی سنووردارە وەزارەتی گەشتوگوزاری عوممان، لووتکەی باکوور بە ٣٠٠٩ م (٩٨٧٢ پێ) ھەژماری کردووە.[٢]

ھەروەھا شاخەکە دووەم لووتکەی ھەیە، لووتکەی باشوور، کە بە ئاشکرا بۆ گەشتکردن لە ڕێگەی ھێڵی خێرای دەبلیو ٤ کە لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزاری عوممانەوە دروست کراوە.[٣]

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]