زنجیرەچیای ئەل حەجەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زنجیرەچیای ئەل حەجەر
وڵاتعومان
پۆتانی شوێن٢٣°١٢′٥٣″N ٥٧°١٦′٣١″E
بەرزترین خاڵجەبەل شەمس
بەرزی لە ئاستی دەریا٣٬٠٧٥ مەتر
سەردەمMiocene
Map

زنجیرەچیاکانی ئەل حەجەر (بە عەرەبی: جِبَال ٱلْحَجَر) زنجیرەیەکی شاخن کە دەکەوێتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی.[١] بەشێکی زۆری باکووری عوممان و ھەندێک لە ناوچەکانی باکووری ئیمارات دەگرێتەوە چیاکانی ئەل حەجەر لە ناوچەی ڕەئس مەسەندم لە نزیک گەرووی ھورمزەوە تا ڕەئس ئەلحەد لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی عەممان درێژ دەبێتەوە. چیاکانی ئەل حەجەر بە شێوەی تاقێکی گەورە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عوممانەوە تا باشووری ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە، کە بەرزایییەکەی لە ھەرێمی چیای سەوزدا ٣٠٠٠ مەترە.[٢]

دۆڵی سامال بەسەر دوو بەشیدا دابەشکراوە: چیاکانی حەجەری ڕۆژاوا و چیاکانی حەجەری ڕۆژھەڵات، کە دۆڵی موسکات لەبەری کەناراوی دەریاوە دەڕوانێتە شارەکانی ئەزکی و نزوێ.

  • چیاکانی حەجاری خۆڕئاوا دەکەوێتە ڕۆژاوای دۆڵی سیمێل، کە ھەرێمی چیای سەوزی لێیە و شارەکانی ڕستاق، نەخێل، عەوابی. چیاکانی حەجەری ڕۆژھەڵات زنجیرە چیایەکە بۆ ڕۆژھەڵاتی دۆڵی سیمێل، کە شارەکانی سەمێل، بادباد دەڕوانێت. بەرزترین ناوچەی چیاکانی ھەجار، جەبەل شەمسە لە ھەرێمی چیای سەوز کە ٣٠٠٠ مەتر بەرزن.[ژێدەر پێویستە]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Al-Ḥajar | mountains, Arabia". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-19.
  2. ^ "DNB, Katalog der Deutschen Nationalbibliothek". web.archive.org. 2019-12-24. Retrieved 2021-09-19.