جێنی ویلیامز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێنی ویلیامز

جێنی ویلیامز
لەدایکبوون١٩٦٢
نەتەوەزیمبابویی
پیشەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
ومن ئۆف زیمبابوی ئەرایس
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٧)
خەڵاتەکانی مافەکانی مرۆڤی ڕۆبێرت ئێف کەنەدی (٢٠٠٩)
خەڵاتی گینتا ساگەن فەند (٢٠١٢)

جێنی ویلیامز (لە دایکبووی ١٩٦٢) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی زیمبابویە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی ومن ئۆف زیمبابوی ئەرایس (Woza). جێنی یەکێکە لە ڕەخنەگرانی حکوومەتەکەی ڕۆبێرت مووگابی. لە ساڵی ٢٠٠٩، گاردیان وەسفی جێنی کرد بە یەکێک لەسەرئێشەکان بۆ شانشینەکەی مووگابی.[١] تا ساڵی ٢٠٠٨، ویلیام ٣٣ جار لەلایەن حکوومەتەکەی ڕۆبێرت دەستگیرکرابوو بەهۆی چالاکییەکانی.

لە ساڵی ٢٠٠٧، جێنی لەبەرامبەر چالاکییەکانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا. لە ساڵی ٢٠١٢، لە ڕۆژی جیهانیی ژنان، خەڵاتی گینتا ساگەن فەند پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی، لەبەرامبەر پەروەردەکردنی ژنان دەربارەی مافەکانی مرۆڤی مەدەنی، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ لێدەکرێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Elizabeth Day (9 May 2009). "The woman who took on Mugabe". The Guardian. Retrieved 9 June 2012.
  2. ^ "The Ginetta Sagan Fund". Amnesty International. 2011. Retrieved 13 January 2012.