بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جێنتڵمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێنتڵمانی ئینگلیزیی تەواو (١٦٣٠) لە نووسینی ڕیچارد برایتوایت، کە سیفەتەکانی جێنتڵمانێک پیشان دەدات.

جێنتڵمان یان پیاوی بەڕێز کەسێکە کە ھەموو یاسا کۆمەڵایەتی و کولتووری و ڕەوشتەکانی کۆمەڵگاکە ڕەچاو دەکات.[١]

جێتتڵمان لە ڕاستیدا زاراوەیەکە کە ڕەگ و ڕیشەی لاتینی ھەیە و لە ئینگلیزیی ئەمڕۆدا بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بەو کەسانەی کە ڕەفتارێکی دروست و ئەدەبیان ھەیە. ھەروەھا دەکرێت بۆ ئاماژەدان بە کۆمەڵێک پیاو بەکاربھێنرێت، یان بەکارھێنانی دەتوانێت نیشانەی ئەدەب بێت لە قسەکەردا.

جێنتڵمان لە بنەچەی خۆیدا ئاماژەی بە پیاوێکی نزمترین پلەی ئاغای لە نێو بنەماڵە ئاغاکانی ئینگلیزدا دەکرد، بەڵام وردە وردە خەڵک بەکاری دەھێنا بۆ ئەوەی بە ئەدەبەوە ئاماژە بە ھەر کەسێکی خوێندەوار بکات کە لە بنەماڵەیەکی شایستە ھاتبێت. ھەروەھا جێنتڵمان بەشێکی ئەو کەسە بووە کە داھاتی لە موڵک و میرات یان سەرچاوەی ترەوە ھەبووە و بەو ھۆیەوە دەیتوانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ بژی بەبێ ئەوەی پێویست بکات کار بکات. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا مەودای بەکارھێنانی فراوانتر بوو و بۆ ئاماژەکردن بە ئەدەبەوە بۆ ھەموو پیاوەکان بەکاردەھێنرا (بۆ نموونە لە دەستەواژەی خانمان و بەڕێزان بە واتای Ladies و Gentleman).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "واژه یاب". Archived from the original on 17 آوریل 2015. Retrieved 9 اکتبر 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)