جینارۆ کیەرکیا
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە دەستپێکی نییە، پێویستە وتارەکانی ویکیپیدیا لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جینارۆ کیەرکیا
[دەستکاری]جینارۆ کیەرکیا (بە ئینگلیزی: Gennaro Chiercia) زمانناس و مامۆستای زانکۆی ئیتالیە کە لە ١٠ی سێپتامبەری ١٩٥٣دا لە رۆما لەدایکبوو. ئەو ئێستا مامۆستای زمانناسیی دامەزراوەی هاس (بە ئینگلیزی: Hass) و مامۆستای فەلسەفەی زانکۆی هارڤاردە. زۆرینەی توێژینەوەکانی کیەرکیا لە بوارەکانی وەک ماناناسیی فۆرمال (بە ئینگلیزی: formal semantics)، پراگماتیکس، فەلسەفەی زمان و خەسارناسیی زمان ئەنجام دراون.
پیشە
[دەستکاری]کیەرکیا، کە لە رۆمای ئیتالیا چاوی بە دنیا هەڵهێنا، لە ساڵی ١٩٧٧دا بۆ خوێندنی فەلسەفە چووە زانکۆی ساپینزا هەر لەو شارەدا. ئەو قۆناخی بەکالۆریۆسی لە ژێر چاوەدێریی تۆلیۆ دۆ ماورۆدا تەواو کرد و ساڵی ١٩٨٤ بە مەبەستی وەرگرتنی پلەی دکتۆریی زمانناسی چوو بۆ زانکۆی ماساچوسێت ئەمهێرست. کیەرکیا توانی کۆتانامەی دکتۆراکەی، بە ناوی "چەند بابەت لەسەر سینتاکس و ماناناسیی چاوگەکان و جەرەندەکان"، لە ژێر چاودێری باربارا پارتی بەسەرکەوتوویی بنووسێت.
کیەرکیا لە ساڵی ١٩٨٣وە چالاکیەکانی خۆی وەک مامۆستای زانکۆ دەست پێکرددووە و لە ساڵی ٢٠٠٦وە تا ئێستا وەک مامۆستای زمانناسیی دامەزراوەی هاس و مامۆستای فەلسەفە لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا کار دەکات.
ئەو لە ساڵی ٢٠١٤دا وەک ئەندامی ئەنجومەنی زمانناسیی ئەمریکا هەڵبژێردرا و توانی لە ساڵی ٢٠١٩دا خەڵاتی فیلۆشیپی گۆگنهایم بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
بەرهەمەکان
[دەستکاری]- مانا و ڕێزمان: سەرەتایەک لەسەر زمانناسی، ۱۹۹۰. ISBN 978-0262531641
- دینامیکی مانا: ئانافۆرا، پری سپۆزیشن و تیۆریی ڕێزمان، ۱۹۹۵. ISBN 0-226-10435-4
- لۆژیک لە ڕێزماندا: قطبیت، بژاردەی ئازادانه و دەستوەردان، ۲۰۱۳. ISBN 978-0199697984
سەرچاوەکان
[دەستکاری]1. "Gennaro Chierchia". Harvard University. Retrieved 17 February 2023