جیاکردنەوەی نەژادیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جیاکردنەوەی نەژادیی شێوە جیاکردنەوەیەکی سیستماتیکی دانیشتوانە لەسەر بنەمای نەژادیی یان کۆمڵە ڕەگەزە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە. دەکرێت ئەم جیاکردنەوەیە بسەپێنرێت لە بوار و چالاکییە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانەدا وەک نانخواردن لە چێشتخانەیەک، ئاو خواردنەوە لە حەوزی ئاوخواردنەوەیەک، بەکارھێنانی ئاودەست، چوون بۆ قوتابخانە، تەماشاکردنی فیلم، سواربوونی پاس یان کڕین و بەکرێ گرتنی خانوبەرە.[١] (ئەنجوومەنی ئەوروپی دژی جیاکردنەوە و دەمارگیری) پێناسەی جیاکردنەوە دەکات بە «ئەو کردەیەی یەکێک (یاسایی یان ئاسایی) ھەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی کۆمەڵە کەسێک لەسەر چەند بنەمایەک بەبێ بوونی ھیچ ئامانج و پشت ڕاستکردنەوە و ھۆکارێکی ژیربێژییانە» و ئەم پێناسەیەش دەگونجێت لەگەڵ پێناسەی جیاکاری کردن دا.

بۆیە کردەی جیاکردنەوەی یەکێک لە کۆمەڵە کەسێکی دی لەسەر چەند بنەمایەک بە شێوازێکی خۆویستانە ھیچ ماف و یاسایی بوونێک نابەخشێت بە کردەکە.[٢] بەشێوەیەکی گشتنی جیاکردنەوەی نەژادی نایاساییە و قەدەغەکراوە و سەرەڕای نەبووی ھیچ ویستێکی تاکەکەسی بەھێز بۆی بەڵام ھێشتا دەکرێت بوونی ھەبێت و ڕووبدات لەڕێی دابونەریتی بەدی کۆمەڵایەتییەوە وەک تۆماس شێڵینگ باسی دەکات لە کارەکانی دا دەربارەی بابەتەکە.

جیاکردنەوەی نەژادیی دەکرێت جیاکردنەوەی نەتەوەیی و ڕەگەزە جیاوازەکان لەخۆبگرێت لە شوێن و دامەزراوە جیاوازەکان دا و ھاونیشتمانیان ناچاربکات بە بەکارھێنانی ناوەندەکانی وەک خوێندنگە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان بەپێێ شوێنی تایبەتی نیشتەجێ بوونیان.

ئەڵمانیا[دەستکاری]

لە سەدەی پانزدەھەم دا لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەڵمانیا، کەسە بەڕەسەن سلاڤ و سلاڤیە کۆچبەرەکانی نزیک ئەڵمانیا ڕێگەیان پێ نەدەدرا ببنە ئەندام لە ھەندێک لە یەکێتی و کۆمەڵەکان دا.[٣] بەپێی ویڵھەم ڕابیی لە سەدەی ھەژدەھەم تەنانەت یەک یەکێتی و کۆمەڵە بوونیان نەبوو کە ڕێگە بە ئەندامبوونی سلاڤیە کۆچبەرەکانی نزیک ئەڵمانیا بدەن.[٤]

ئەڵمانییەکان ڕەگەزپەرستییە دەستوورییەکەی ئەمریکایان بە پەسەند دەزانی ھەر وەک چۆن لە کتێبەکەی ھیتلەردا بە ناونیشانی (تێکۆشانی من – جەنگی من - Mein Kampf) دەردەکەوێت و پارێزەرە نازییە توندڕەوەکان لایەنگری بەکارھێنانی ئەو نموونە ئەمریکییە بوون لەسەر ڕەگەزپەرستی و جیاکاریی و لەسەرەتای ساڵانی ١٩٣٠ کان دا دەستیان کرد بە جێبەجێ کردنی ڕێکارە ھاوشێوەکان.[٥] دواتر بەمەبەستی پاراستن و ھێشتنەوەی نەژادی ئاری بە پاکی و ڕەسەنی یاسای قەدەغەکردنی ھاوسەرگیری و پەیوەندی سۆزداری ھاتەکایەوە لە نێوان ئەو کەسانەی بە «ئاری» و «نا ئاری» ناسێنرابوون و ھەر پەیوەندییەک لەو جۆرە بە «پیسکردنی ڕەگەز» ھەژماردەکرا و سزاکەی بۆ کەسی ئاری بەندکردن بوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان و بۆ کەسی نا ئاری لە سێدارەدان بوو. لە سەرەتادا ئەم یاسایە تەنھا جولەکە و کۆچبەرە رۆمەکان و ڕەش پێستەکانی دەگرتەوە[٦] بەڵام دوای ھەڵگیرسانی جەنگ نازییەکان فراوانیان کرد دژی ھەموو ڕەگەزە بیانییەکان (نا ئەڵمانییەکان).[٧]

لە ساڵی ١٩٤٠ لەژێر فەرمانی (حوکمەتی گشتی) وڵاتی پۆلۆنیای داگیرکراودا، نازییەکان دانیشتوانەکەیان دابەشکرد بەسەر چەند کۆمەڵەیەکی جیاوازدا و پۆلێنیان دەکردن لەسەر بنەمای رێژەی ھەبوونی «پێکھاتەی ئەڵمانی» تێیاندا. ھەر کۆمەڵەیەک مافی جیاوازی ھەبوو لە بەشە خۆراک، مافی نیشتەجێ بوون و خانووبەرە و بەکارھێنانی ئامرازەکانی گواستنەوە دا.

ئەو جوولەکانەی لە ناوچەی نازییەکان دا دەژیان ناچاردەکران بە لەبەرکردنی پارچە قردێڵەیەکی زەرد، پزیشکە بەڕەگەز جولەکەکان نەیاندەتوانی نەخۆشە ئارییەکان چارەسەر بکەن و مامۆستا جولەکەکانیش مافیان نەبوو خوێندکارە ئارییەکان فێربکەن و ھەروەھا تەنھا مافیان ھەبوو بازاربکەن لە نێوان کاتژمێرەکانی ٣ بۆ ٥ ی ئێوارە دا.

لە ھۆلۆکۆست دا، جوولەکە و رۆمە کۆچبەرەکان دووچاری کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی بەکۆمەڵ دەبوونەوە بەھۆی ناساندنیان وەک کۆمەڵە نەژادییە نەخوازراو و ناپەسەندەکان. نازییەکان ھەڵدەستان بە بنیادنانی کۆمەڵگە ھەژارەکان بۆ لەچوارچێوەدانی جولەکە و رۆمە کۆچبەرەکان لە ناوچە قەرەباڵغ و بچووکەکان دا لە شارەکانی رۆژھەڵاتی ئەوروپادا و دواتر گۆرینیان بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێکان. گەورەترین کۆمەڵگەی ھەژاری کۆمەڵگەی وارشۆ بوو کە ٤٠٠ ھەزار کەسی لەخۆدەگرت و دواتر بە پلەی دووەم کۆمەڵگەی ئوچ کە ١٦٠ ھەزار کەسی لەخۆدەگرت.[٨]

ئەڵمانیای نازی خەڵکانی رۆژئاوای ئەورووپا، پۆلۆنیا و رۆژھەڵاتی ئەوروپایان وەک کرێکارە زۆرەملێکان بەکاردەھێنا بەھۆی دانانیان بە نەژادیی نەخوازراو و ناپەسەند. لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ بۆ ١٩٤٥ دا، بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی ١٢ میلیۆن کەس کاری زۆرەملێیان پێ کراوە لە ئەڵمانیان نازی دا و نزیکەی ١. ٥ میلیۆن لە دانیشتوانە پۆلەندییەکان گوێزراونەتەوە بۆ ڕایخ (دەوڵەتی ئەو کاتەی ئەڵمانیا) بەمەبەستی کارکردنی زۆرەملێیانە پێیان.[٩] پۆڵۆنییەکان تەنانەت ناچار دەکران بە لەبەرکردنی نیشانەیەکی پیتی "پ - P" لەسەر پۆشاکەکانیان بەمەبەستی جیاکردنەوە و ھێمایەک بۆ نەبوونی توانای بەکارھێنانی ئامرازەکانی گواستنەی گشتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Principles to Guide Housing Policy at the Beginning of the Millennium, Michael Schill & Susan Wachter, Cityscape
  2. ^ ECRI General Policy Recommendation N°7: National legislation to combat racism and racial discrimination — Explanatory memorandum, Para. 16
  3. ^ Recommendations of the Forum on Minority Issues A/HRC/10/11/Add.1 — para. 27
  4. ^ Thomas C. Schelling (1969) "Models of segregation", American Economic Review, 1969, 59(2), 488–493.
  5. ^ E.g. , Virginia Racial Integrity Act, Virginia Code § 20–58 and § 20–59
  6. ^ Racial segregation. Britannica Online Encyclopedia.
  7. ^ "Algeria was in fact a colony but constitutionally was a part of France and not thought of in the 1950s (even by many on the left) as a colony. It was a society of nine million or so 'Muslim' Algerians who were dominated by the million settlers of diverse origins (but fiercely French) who maintained a quasi-apartheid regime." Bell, David Scott. Presidential Power in Fifth Republic France, Berg Publishers, 2000, p. 36.
  8. ^ "[the] senatus-consulte of 1865 stipulated that all the colonised indigenous were under French jurisdiction, i.e. , French nationals subjected to French laws, but it restricted citizenship only to those who renounced their Muslim religion and culture. There was an obvious split in French legal discourse: a split between nationality and citizenship which established the formal structures of a political apartheid encouraging the existence of 'French subjects' disenfranchised, without any rights to citizenship, treated as objects of French law and not citizens". Debra Kelly. Autobiography And Independence: Selfhood and Creativity in North African Postcolonial Writing in French, Liverpool University Press, 2005, p. 43.
  9. ^ "As a settler colony with an internal system of apartheid, administered under the fiction that it was part of metropolitan France, and endowed with a powerful colonial lobby that virtually determined the course of French politics with respect to its internal affairs, it experienced insurrection in 1954 on the part of its Muslim population." Wall, Irwin M. France, the United States, and the Algerian War, University of California Press, 2001, p. 262.