جۆزفین ئۆدوماکین
جۆزفین ئۆبیاجولو ئۆدوماکین | |
---|---|
![]() جۆزفین ئۆبیاجولو ئۆدوماکین لە ساڵی ٢٠١٣ | |
لەدایکبوون | زاریا، کادونا، نێجیریا | ٤ی تەممووزی ١٩٦٦
نەتەوە | نێجیری |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی ژنان |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
جۆزفین ئۆبیاجولو ئۆدوماکین (لە دایکبووی ١٩٦٦) چالاکوانی مافەکانی ژنانی نێجیرییە. سەرۆکی ڕێکخراوی گۆڕانکارییە بنچینەییەکانی ژنان و کەمپەینی دیموکراسییە. لە ساڵی ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]جۆزفین لە ٤ی تەممووزی ١٩٦٦ لە زاریا، کادونا لە نیجیریا لەدایکبوو، لە خێزانێکی ڕۆمان کاتۆلیک.[٣] جۆزڤین ھاوسەرگیری لەگەڵ. ینکا ئۆدوماکین کردووە.
خوێندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٨٧، جۆزفین بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی ئینگلیزی بەدەستھێنا. دوابەدوای ئەوەش ماستەری لە ڕاوێژکاری و دواتریش دکتۆرای لە مێژووی و سیاسەتی خوێندن لە زانکۆی ئلۆرین بەدەستھێناوە.
چالاکی و گیران
[دەستکاری]خۆزفین چەندجارێک دەستگیرکراوە بەبۆنەی چالاکییەکانیەوە، لەکاتی حوکمڕانی ئیبراھیم بابانگیدا بۆ ١٧ جار گیراوە.[٤] ئەو لە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی ژنان کاری کردووە، لەناو ئەم کەیسانەش کووشتنی ژنان بەشێوەی نایاسایی یانیش کووشتنی مێردەکانیان لەلایەن پۆلیسەوە، ھەروەھا پشتگوێخستنی منداڵەکانیان لەلایەن قوتابخانەکان و بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەکان.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «2013 International Women of Courage Award Winners». U.S. Department of State. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ International Women of Courage Awards Ceremony، ماڵپەڕی زیمبۆ، ئازاری ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Dapo Akinrefon؛ Charles Kumolo (١٣ی نیسانی ٢٠١٣). «17 times in detention, Joe Okei-Odumakin opens up: I met my husband in prison». Vanguard. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Dapo Akinrefon & Charles Kumolu. «17 times in detention, Joe Okei-Odumakin opens up: I met my husband in prison». Vanguard. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Woman of Courage Award, 11 March 2013, Retrieved 3 February 2016