تێریۆن لانستەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Tyrion Lannister
کەسایەتیی گۆرانی سەھۆڵ و ئاگر
کەسایەتی کایەی تەختە پاشایەتییەکان
Tyrion Lannister-Peter Dinklage.jpg
Peter Dinklage as Tyrion Lannister
یەکەم دەرکەوتن
دوایین دەرکەوتن
دروستکراوە لەلایەنGeorge R. R. Martin
سازکراوە لەلایەنDavid Benioff
D. B. Weiss
(Game of Thrones)
بەرجەستەکراوە لەلایەنPeter Dinklage
دەنگPeter Dinklage
(video game)
گرتنی جووڵەیی لەلایەنPeter Dinklage
(video game)
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوە خواستراوەکان
  • Yollo
  • Hugor Hill
نازناوەکان
  • The Imp
  • The Little Monster
  • The Halfman
  • Beast
ڕەگەزMale
ناونیشان
  • Acting Hand of the King
  • Master of Coin
  • Lord of Casterly Rock (claimant)
Television:
پیشە
خێزانHouse Lannister
ھاوسەرەکان
خۆشەویستShae
خزمەکان

تێریۆن ڵانستەر (بە ئینگلیزی: Tyrion Lannister) کەسایەتییەکی خەیاڵی زنجیرە ڕۆمانە داستانە فەنتازیاکانی گۆرانی سەھۆڵ و ئاگری نووسەری ئەمریکیی جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کایەی تەختە پاشایەتییەکانی لەسەر دروست کراوە. تێریۆن لەو کەسایەتییە دیارانەیە کە چیرۆکەکە لە ڕووانگەی ئەوانەوە لە ڕۆمانەکاندا گێڕدراوەتەوە، و ٤٩ بەشی ھەیە لە ڕۆمانەکاندا کە زۆرترین بەشە. کەسایەتییەکە لەسەر بیرۆکەیەک کە بە مێشکی مارتندا ھات لە کاتی نووسینی پیرۆزگای با (بە ئینگلیزی: Windhaven) ساڵی ١٩٨١ دروست کراوە،[٢] و بە جوانترین بەرھەمەکانی مارتن دانراوە و بە بەناوبانگترین کەسایەتی بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دادەنرێت.[٣][٤] مارتن لە لێدوانێکیدا وتی کە تێریۆن خۆشەویسترین کەسایەتیی زنجیرەکەیە لەلای.[٢][٥]

تێریۆن لە کایەی تەختە پاشایەتییەکان (١٩٩٦) پێشکەشکرا و پاشان لە بەریەککەوتنی پاشاکان (١٩٩٨) و ڕەشەبای شمشێرەکان (٢٠٠٠) دەکەوت، ھەرچەندە ئەو یەکێک بوو لەو کەسایەتییە سەرەکییانەی لە ژەمێک بۆ قەلەڕەشەکاندا (٢٠٠٥) دەرنەکەوت بەڵام لە ڕۆمانی دواتردا سەمایەک لەگەڵ ئەژدیھاکاندا (٢٠١١) ھاتەوە. کەسایەتییەکە ھەروەھا بڕیارە لە ڕۆمانی دواتردا بای زستان دەربکەوێت.[٦][٧] ناوبانگی کەسایەتییەکە وای کرد مارتن و چاپخانەی کتێبی بانتام گاڵتەچێتی و داناییی تێریۆن ڵانستەر بڵاوبکاتەوە، کە کۆمەڵێک وێنەی قسەی وەرگیراوی تێریۆنی ڕۆمانەکانە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا.

تێریۆن کورتەباڵایە و لە خێزانی ڵانستەری لۆردەکانی کاستەرلی ڕۆکە، کە یەکێک لە دەوڵەمەنترین و بەھێزترین خێزانەکانی کیشوەری خەیاڵی ویسترۆسن. لە چیرۆکەکەدا، تێریۆن پێگەکەی وەک ڵانستەر بەکاردەھێنێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو زوڵمەی بە درێژایی ژیانی لێکراوە، کە خودی خێزانەکەشی دەگرێتەوە، بەتایبەتی باوکی و خوشکەکەی. تێریۆن بە ئارەق و خۆنوقمکردن لە ڕابواردندا کەمییەکانی کەم دەکاتەوە، ئەمەش چونکە دەزانێت ھیچ کەس بە جدی وەری ناگرێت. ئەو کاتەی فەرمانڕەوایییە ئاشتییەکەی ڕۆبەرت باراسێۆن خەریکبوو تێکدەچوو، تێریۆن دەبینێت کە خێزانەکەی بەباشی ئامادەنین بۆ بەڕێوبردنی شتەکان. لەگەڵ گەورەبوونی شەڕی ناوخۆ، دوای ئەوەی توانی ژیانی خۆی ڕزگاربکات لە تۆڵەکردنەوەی کاتێلین ستارک و خوشکەکەی لیزا ئارین، باوکی ئەو و پاشای نوێ جۆفێری دەنێرێت بۆ پایتەخت کینگز لاندنگ تا کۆنتڕۆڵی ئاسایش بکات. تێریۆن ئازار دەکێشێت لەگەڵ پاراستن و بەھێزکردنی شارەکە و خێزانەکەی کە ڕقیان لێیەتی و ڕەتی دەکەنەوە مەترسییەکانی دەوریان ببینن؛ ئەو کاتەی باوکی دەگەڕێتەوە، تێریۆن دەوردەدرێت بە فێڵ و پیلانگێڕی لە دادگای شاھانەی پاشا جۆفێری، کە خوشکەکەی سێرسی یەکێک بوو لەوان. تێریۆن دیسانەوە بە نرخێکی گران ڕزگاری دەبێت، لە ویسترۆس ڕزگاری دەبێت و خۆی دەبینێتەوە کەوتووەتە مەترسییەکی گەورەتر بێ ئەوەی توانا ھەمیشەیییەکانی خێزانی ڵانستەری لەژێر دەستدا بێت.

ئەکتەر پیتەر دینکلاگ ڕۆڵی کەسایەتییەکەی گێڕا لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ئێچ بی ئۆ کایەی تەختە پاشایەتییەکان، و لەسەر ڕۆڵگێڕانەکەی لەسەر ئاستێکی بڵاو ستایشی لە ڕەخنەگران وەرگرت. لە ٢٠١١دا، دینکلاگ بووە خاوەنی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ بەشی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی، دواتر خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر - زنجیرە، زنجیرەی کورت، فیلمی تەلەڤیزیۆنی بردەوە. ھەروەھا سێ خەڵاتی ئێمی لە ساڵەکانی ٢٠١٥، ٢٠١٨، ٢٠١٩ بردەوە؛ و لە نێو خەڵاتەکاندا بۆ خەڵاتی ئێمی پرایم تایم لە ٢٠١٢، و ٢٠١٣، و ٢٠١٤، و ٢٠١٦دا پاڵێورا.

کەسایەتی[دەستکاری]

باسکردن[دەستکاری]

کایەی تەختە پاشایەتییەکان (١٩٩٦) تێریۆن بە کوڕی سێیەم و بچووکی دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵات تایون ڵانستەرە و جوانا ڵانستەرە کە لەکاتی لەدایکبوونیدا مرد. خوشکە گەورەکەی سێرسی ڵانستەر شاژنی ویسترۆسە بەپێی ھاوسەرگیری کردنی لەگەڵ پاشا ڕۆبەرت باراسێۆن، و برا دووانەکەی سێرسی جەیمی ڵانستەر یەکێکە لە پاسەوانانی شاھانە. تێریۆن وا باسکراوە کە کورتەباڵایەکی ناشرینی چاو ڕەنگ جیاواز، یەکێک سەوز و یەکێک ڕەش، قژی وەک ئەندامەکانی تری خێزانەکەی زەردە بەڵام پەیوەندییەکی ئاڵۆزی لەگەڵ ئەندامەکانیدا ھەیە.[٨][٩] تێریۆن لەبەر شێوەکەی وەک «تەبەقەی دووەمی خانەدان» مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام تایبەتمەندی و خۆشگوزەرانی لە خێزانەکەیەوە وەردەگرێت.[١٠] دایکی جوانا لە کاتی لەدایکبوونی دەمدا مردووە، ھەرلەبەر ئەمەش تایۆن و سێرسی ڕقیان لێیەتی. لەکاتێکدا تایۆن ھیچ خۆشەویستییەکی بۆ تێریۆن نییە، بەڵام ئەو ھەست بە ئەرک دەکات بەرامبەر کوڕەکەی، کە لە دەستی ڵانستەرەکاندا بەخێوی دەکات، و ڕێگەدەدات بەشێک لە سامانی خێزانەکەی بەکاربھێنێت. جیاواز لە تایۆن و سێرسی، جەیمی ھەستێکی زۆری بۆ تێریۆن ھەیە و بە نەرمی و ڕێز و ھاوڕێیەتی و خۆشەویستی مامەڵەی لەگەڵ دەکات.[١١] لێڤ گرۆسمان لە ڕۆژنامەی تایم نووسی:

«تێریۆن ڵانستەر [ئەو] کورتەباڵایەکی زۆر زیرەکە، کە بەدرێژایی زۆربەی زنجیرەکە خێزانەکەی مستێکی بەھێزیان بەسەر دەسەڵاتەوە ھەبوو، لەگەڵ ئەوەی ئەمە زۆر نایەنێت. تێریۆن نموونەیەکی باشی ترە لەوەی تۆلکین و مارتن جیادەکاتەوە. تێریۆن ئەندامێکی ڕەگەزی خانەدانی کورەتەباڵاکان نییە، و بۆ ئاڵتوون ھەڵبکۆڵێت، و تەندرستییەکی باشی ھەیە. ئەو گیمڵی نییە، ئەو کورتەباڵایەژی ڕاستەقینەیە، مودۆن و کورتە باڵ، گاڵتەیە بۆ بێگانە و شەرمەزارییە بۆ خێزانەکەی.[١٢]»

تێریۆن زیرەک، و خنجیلانە، و خوێنەرێکی باشە، ھاوبەشی باوکی دەکات لە بەڕێوبردن و جووڵە سیاسییەکان.[١١] گروسمان کەسایەتییەکەی بە «کورتەباڵایەکی گاڵتەچی، و ڕەخنەگر لە ڕەچەڵەکی بەرز» باسکردووە و بە «فوڵتاز مارتن» ناویناوە.[١٣] دەیڤد ئور لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتی کە تێریۆن «گاڵتەجاڕ، و سەرخۆش، و حەزپێنەکراو، و ئەو بە ھەموو ڕوونییەکەوە زیرەکترینی ناو ڕۆمانەکانە.»[٣] تێریۆن ھاوسۆزی پیشانی حەزپێنەکراوەکان و ئەوانەی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە دەدات چونکە خۆی حەزلێنەکراوە، و نوسخە تەلەڤیزیۆنییەکەی بە کوڕە ناشەرعییەکەی نێد ستارک دەڵێت: «ھەموو کورتەباڵاکان لە چاوی باوکیان زۆڵن.» لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو زۆربەی کات سەیری شێوەکەی و کارە قۆڕەکانی دەکرێت، لەباتی کارە باشە و چاکەکانی.[١١] تۆم شیبی لە واڵ ستریت جۆرناڵ یاماژەی بەوە کرد کە کەسایەتییەکانی تر بە کەم سەیری تێریۆن دەکەن کە وتی: «بوونی وەک کورتەباڵایەک وەک جۆرێک لەقەڵغان کار دەکات، ئەمەش چونکە لەگەڵ ئەوەی بەئەگەرێکی زۆر ئەوە زیرەکترین کەسایەتی لیستی کەسایەتییەکانە، ھیچ کەسێک بە جدی وەری ناگریت.»[١٤] دانی بەوەدا نا گاڵتەچێتی و تەڵەکەبازییە لاسارانەکەی ئامێری بە زیندوو مانەوەیەتی، ئەکتەر پیتەر دینکلاگ بۆ نیویۆرک تایمزی باسکرد کە تێریۆن «دەزانێت کە ھیچ توانایەکی لەگەڵ شمشێردا نییە و ئەم جیھانە زۆر توندوتیژە… ناتوانێت لەم جیھانە بمێنێتەوە، بەپێی ھێزەکەی خۆی، ھەربۆیە خەڵکی بە گاڵتەکانی دەبەزێنێت، ئەو پێکەناوییە.»[١٠] لە بەریەککەوتنی پاشاکاندا، تێریۆن چێژ لە دەسەڵاتە نوێکەی دەبینێت بەڵام دەبینێت ھەوڵە دڵسۆزەکانی بۆ دابینکردنی جێگری حوکومی کوڕە خوشکەکەی جوفری براسیۆن چەند ھەوڵێک شێواندێتی و بە پیلانگێڕی و گەڕان بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی لە دادگای شاھانە تێکدراوە.

دروستکردن[دەستکاری]

لە ١٩٨١دا، مارتن بە ھاوکاری لیزا تتل ئیشی دەکرد بۆ بڵاوکردنەوەی سێ ڕۆمان کە لە ژێرناوی حەشارگای با (بە ئینگلیزی: Windhaven):[٢] بڵاوکرایەوە:

«... ئەو کاتەی کتێبەکانمان دەنووسی بیرمان لە کورتەباڵایەک کردەوە لۆردی یەکێک لە دوورگەکان دەبێت. دەبووایە ناشرینترین کەسی جیھان بێت بەڵام زیرەکترینیش. ئەم بیرۆکەیە لە مێشکمدا مایەوە و دووبارە دەرکەوتەوە کاتێک یاری تەختەکانم دەنووسی. ھەربۆیە… ئەمە تێریۆن لانستەرە.»

تێریۆن لەو کەسایەتییە دیارانەن کە چیرۆکەکە لە ڕووانگەیەوە گێڕدراوەتەوە لە ڕۆمانەکاندا، و ھەریەکێک لە دەیڤد ئورر لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و لیف گرۆسمان لە گۆڤاری تایم بە یەکێک لە «مەزنترین دروستکراوەکان»ی مارتن پێناسەیان کردووە.[٣][١٢] دانا جینیگز لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تێریۆنی بە «کورتەباڵایەکی تاڵ و بلیمەتە، گاڵتەچێتییەکەی، و خۆپیشاندنەکەی، و مرۆڤایەتییە ڕەھاکەی کردوویەتی بە ئەستێرەی زنجیرەکە (سەرخۆشە زۆربەی کاتەکان)».[٤] تۆماس ئێم. واگنەر لە لە ٢٠١١دا نووسی کە کەسایەتییەکە «بە ئەگەرێکی زۆر پاڵەوانێکی دژە نەریتییە کە بەھێزترینی خەیاڵی سەردەمە».[١٥] دان کویز لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ٢٠١٢دا وتی «بۆ زۆرێک لە ئاشقانی ڕۆمانەکان، تێریۆن بە یەکێک لە خۆشەویسترین کەسایەتییەکانی ناو دەیان پاشاکان، و جەنگاوەرەکان، و کچەکان، و کۆیلەکان، و شاژنەکان، و دڕندەکانی ناو جیھانی جۆرج ئاڕ. ئاڕ، مارتن دادەنرێت».[١٦] مارتن وتی «خوێنەرەکانم ھاوسۆزی لەگەڵ حەزپێنەکراوێک، و ھێرشکراوەسەرێک، لەگەڵ کەسێک کە ئازاردەکێشێت دەکەن لەباتی ھاوسۆزیکردن لەگەڵ کوڕێکی درەوشاوە.»[١٦]

مارتن خۆی ڕوونیکردەوە کە تێریۆن خۆشەویسترین کەسایەتییە لەلای لە زنجیرەکەدا.[٢][٥][١٧] کاتێک پرسیان بۆ، مارتن لە چاوپێکەوتنێکدا لە ٢٠٠٠دا وتی:[١٧]

«پێموایە خوێنسووکێکەی سەرنجڕاکێشە. ئەو زۆرێک گاڵتەی پێکەناوی نەزانراوی دەست دەکەوێت، کە خۆشە نووسینی. ئەو ھەروەھا کەسایەتییەکی خۆڵەمێشییە. ھەموو کەسایەتییەکانم خۆڵەمێشییە تا ڕادەیەکی زۆر یان کەم، بەڵام تێریۆن لەوانەیە قۆڵترینی سێبەربێت لە خۆڵەمێشی، کاتێک ڕەش و سپی تێیدا بە تەواوەتی تێکەڵبوون، و ئەوەش زۆر سەرنجڕاکێش دەبینم. ھەموو کاتێک کەسایەتییە خۆڵەمێشییەکانم زیاتر لە کەسایەتییە ڕەش و سپییەکان خۆشویستووە… بۆ ڕێگا دەگەڕێم تا کەسایەتییەکانم بکەم بە ڕاستی و بیانکەم بە مرۆڤ؛ کەسایەتییەکان لە سروشتە باش و خرزپەکەیان، لەگەڵ بەخشندەیی و خۆپەرستیان تێکەڵدەبێت. بەڵێ، من بەدڵنیایییەوە دەمەوێت خەڵکی بیر لە کەسایەتییەکان بکەنەوە، نەک تەنھا لەگەڵ نەزانێتی ئەنۆیان کارلێک بکەن. زۆر خەیاڵ دەخوێنمەوە کە کەسایەتییە پێشکەوتووەکان لەسەر وێنەی دووبارەبووە دەڕوات. ئەوان پاڵەوانێکی ئازا و خراپەکارێکی سووکە، و ئەوان یان زۆر باشن یان زۆر خراپن؛ و ئەمەش بۆ من بێزارکەرە.»

تێریۆن یەکەم جار لە یاری تەختەکان (١٩٩٦) دەرکەوت، پاشان لە بەریەککەوتنی پاشاکان (١٩٩٨) دەرکەوت و پاشان لە ڕەشەبای شمشێرەکان (٢٠٠٠) دەرکەوت. ئەو یەکێک لەو کەسایەتییە سەرەکیانە بوو کە «زۆر بیرکرا» کاتێک لە ژەمێک بۆ قەلەڕەشەکان (٢٠٠٥) دەرنەکەوت،[١٨] بەڵام مارتن لە ٢٠٠٦دا لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکەی پارچەیەک لە بەشێکی بڵاوکردەوە کە تێریۆنی تێدایە لە ڕۆمانەکەی دواتری سەما لەگەڵ ئەژدیھاکان.[١٩] پێش بڵاوکردنەوەی سەمایەک لەگەڵ ئەژدیھاکان لە ٢٠١١دا، مارتن دڵنیای بوونی تێریۆنی لە ڕۆمانەکەدا دا و بە یەکێک لەو «کەسایەتیانەی خەڵکی چاوەڕێین» پێناسەی کرد.[٢٠] گرۆسمان لەگەڵ ماتندا ھاوڕابوو کە نووسی «ئێستا کامێرا بۆ کەسایەتییە سەرەکییەکان گەڕایەوە، جۆن سنۆو، و دنیریس تارگارین، و تێریۆن لانستەر.»[١٢] ھەروەھا جەیمس بوونویزیک لە گۆڤاری تایم وتی گەڕانەوەی ئەم «کەسایەتییە خۆشەویستانە» «تایبەتمەندی گێڕانەوەی» بەسەر سەمایەک لەگەڵ ئەژدیھاکان بەخشیوە لەباتی ژەمێک بۆ قەلەڕەشەکان.[٢١] لە نیسانی ٢٠١٢دا، مارتن ژمارەیەک لە ڕۆمانەکەی داھاتووی بای زستان بۆ تێریۆن خوێندەوە لە گۆنگرەی Eastercon;[٦] و دواتر لە کۆنگرەی Worldcon لە ئابی ٢٠١٣دا ژمارەیەکی تری تێریۆنی خوێندەوە و پاشان لە بەرنامەی گۆرانی سەھۆڵ و ئاگری فەرمی لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.[٧][٢٢][٢٣]

لە ٢٠١٣دا، کتێبەکانی بانتام کتێبێکی بە ناوی گاڵتەچێتی و داناییی تێریۆن ڵانستەر کە کۆمەڵێک وێنەی وتەکانی تێریۆنی ناو ڕۆمانەکانە.[٨][٢٤][٢٥][٢٦]

پێشخستن[دەستکاری]

تێریۆن لەگەڵ دەستپێکردنی زنجیرەکەدا خنجیلە و حەزی بۆ زانین ھەبوو، و بە پێگەی خێزانەکەی پارێزرابوو بەڵام ھەموو کات لەژێر گاڵتەپێکردنێکی شاراوەدا بوو. لەگەڵ ئەوەی ئەو زیرەکترینی خێزانەکەیەتی و بەڵام ھەموو کات بە سووک سەیر دەکرێت و بە بەردەوامی پەراوێز دەکرێت.[٣][١٤] تێریۆن سوود لەو تایبەتمەندیانە دەبینێت کە وەک ئەندامێکی لانستەرەکان پێی دەدرێت، بەڵام بە باشی لایەنە نەرێنییەکانی خۆی و ئەوەی شەرمەزارییە بۆ خێزانەکەی دەزانێت. لە سەرەتادا تێریۆن تاکەکەسی خێزانی لانستەرەکان بوو ھاوسۆزی لەگەڵ ستارکەکان ھەبێت، بەڵام خێرا لە شەڕی نێوان دوو خێزانەکە دەچەقێت.[٢٧] دوای ئەوەی وەک زیندانی دەبرێت و پێشکەشی دادگای دەکرێت «ھەموو تواناکانی لە پەیوەندیکردندا دەبێت بەکاربھێنرێت بۆ زندوومانەوە».[٢٧] لەگەڵ چوونی ستارکەکان و لانستەرەکان بۆ شەڕی تەواوەتی، تایون تێریۆن بە بەڕێوبردنی کارەکانی کینگس لاندینگ دەسپێرێت، کە داندەنێت بە زیرەکی کوڕەکەی و ئەوەی تواناکانی بۆ ماوەتەوە. تێریۆن پیلاندەگێڕێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کارە بێماناکانی جێفری و سێرسی پیلان دەگێڕێت کە بە ئەنجامی پێچەوانە بۆ ئەوانەی دەیکات دەگەڕێتەوە بەڵام «کورتەباڵای ئاڵۆسکاو» خۆی دەدۆزێتەوە «لە نێوان سیستەم و کارەساتەکان ھەڵواسراوە کاتێک ھەوڵدەدات لەدەستدانی لانستەرەکان بۆ ھەموو شتێک بووەستێنێت».[١٥] تۆماس ئیم. ماگنەر لێدوانی تێریۆنی بە تاکەکەس لە نێوان زاڵبوونی ئاژاوەی بەسەر خێزانەکەی و ئەو دووانەی ڕسوای دەکەن بە «ساتە یەکلاکەرەوەکە» وەسفکرد.[١٥] ڕۆبەرت جۆنسۆن لە گۆڤاری بووکلیست تێریۆن بە کەسایەتی کلاودیوسی ڕۆمانی نووسەری ئینگلیزی ڕۆبەرت گرەیڤس "I, Claudius" دەچوێنێت.[٢٨]

لە ڕەشەبای شمشێرەکاندا، تێریۆن پۆستی دەستی پاشای لێدەسێنرێتەوە و ئیشێکی مەحاڵی لێ داوا دەکرێت کە چارەسەرکردنی بواری دارایی شاھانەیە، و ھەموو ئیشەکانی پێشووی تێریۆن لە ھێڵانەوەی جوفیری لە حوکومدا و پاراستنی کینگس لاندینگ لە داگیرکردن لەبیر دەکرێت. جوفری بە ھاتنەوەی تایون ئازایەتی وەردەگرێت، بە ئاشکرا سووکایەتی بە تێریۆن دەکات، و ئەو کاتەی جوفری دەکوژرێت، ھەمووان تێریۆن تۆمەتبار دەکەن. سێرسی ھەرچی لە توانایدایە دەیکات تا تێریۆن تاوانبار دەربکەوێت لە دادگادا. لەگەڵ ئەوەی بێتاوانە ھەربۆیە کینەوڕق لای زۆر زیاد دەکات، لەبەر ئەوەی تێریۆن دەزانێت مردن لەبەردەم دەرگایەتی، تێریون لادانێکی تاریک دەکات. مارتن ڕوونی دەکاتەوە:[٢٩]

«تێریون ھەموو شتێکی لەدەستدا… ئەو پێگەکەی لە خێزانی لانستەردا لەدەستداوە، ھەروەھا پێگەکەی لە دادگای شاھانەدا لەدەستدا، و ھەموو ئاڵتوونەکەی لەدەستدا - کە تاکە شت بوو جۆرێک لە سەربەخۆیی پێدابوو بە درێژایی ژیانی… ھەروەھا ئاشکرای کرد جەیمی - تاکەکەس لە خوێنی بەڕساتی خۆشی ویستبێت و پاڵپشتی کردبێت، و ھەموو کات لە پاڵیدا بووە - ڕۆڵێکی ھەبووە لە ئازاربەخشترین ئازاری ژیانی، ناپاکی تەواو… ئەو تاڕادەی دەیەوێت ئقزاری کەسانی تر بدات… و ئەو دەزانێت ژوور ئەمە پەیژەی ژورێکە ڕۆژێک ھی ئەو بووە و ئێستا باوکی لاقەی کردووە لێی… وابزانم ئەو نازانێت چی دەڵێت یان ئەیکات کاتێک بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە بەڵام - بەشێک لەو ھەست دەکات ناچارە بیکات. بەدڵنیایەوە ئاشکرای دەکەین شای لەوێیە، ئەمە شۆکێکی ترە بۆی، و چەقۆیەکی ترە لە سکی. پێموایە ھەنێک جار زۆر گوشار لە خەڵک دەکرێت، و ھەنێک جار دەشکێن. پێموایە تێریۆن گەیشتە خاڵی شکانی. ئەو تانی ھەردووکی کردووە، ئەو ڕوبەڕوی مردن بووە دیسانەوە و دیسانەوە، و ناپاکی لێکرا، وەک ئەوەی ئەو دەیبینێت، لە ھەموو ئەو کەسانەی ھەوڵی ئاگادارییان داوە، و ھەوڵی وەرگرتنی ڕەزامەنی داون. ئەو بە درێژایی ھەموو ژیانی ھەوڵی وەرگرتنی ڕەزامەندی باوکی داوە.»

تێریۆن خۆشەویستەکەی شای تا مردن دەخنکێنێت، دوای ئەوەی لە جێگای باوکیدا دەیدۆزێتەوە، دوای تۆزێک کات، ڕوبەڕی باوکی دەبێتەوە و بە تیرێک دەیکوژێت.[١٢] بەپێی مارتن «دوو کارەکە بە تەواوەتی لەیەک جیاوازە، لەگەڵ ئەوەی لە ھەمان کاتدا ڕوویدا». نووسەر بەردەوام دەبێت «ئەو توڕییەکی یاخیبووە لە لۆرد تایون لەبەر ئەوەی ڕاستی ژنی یەکەمی زانی و ئەوەی بەسەریدا ھاتبوو، و… لۆرد تایون دڵنیایە لەبەر ئەوەی ئەو تێریۆنی خۆشناوێت، ئەوا کەس ناتوانێت تێریۆنی خۆشبوێت.» کاتێک تایون بەردەوامە لە بانگکردنی ھاوسەری کوژراوەکەی تێریۆن بە «کەحبە»، تێریۆن ئاگەداری دەکاتەوە بووەستێت. ھەموو کات تایون فێری تێریۆنی کردبوو دەبێت ھەڕەشەکانت جێبەجێ بکەیت گەر ڕکابەریت کرا، بۆیە کاتێک ئاگەدارییەکەی تێریۆن جێبەجێ ناکات، کورتەباڵاکە دەیکوژێت. نووسەر بەردەوام دەبێت «ئەم شتە بەدوایەوە دەبێت، تایون باوکی بوو و ھەر دوای دەکەوێت، لەوانەیە بۆ ھەموو ژایانی».[٢٩] بۆ مارتن، کوشتنی شای شتێکی ترە:[٢٩]

«لەگەڵ شای، ئەوە شتێکی زیاتر بە ویستە و زیاتر توندوتیژترە بە شێوەیەک. ئەوە کارێکی خێرا نەبوو، لەبەر ئەوەی ئەو بە خاوی دەیخنکاند و ئەو بەرھەڵستی دەکرد، و ھەوڵی دەدا ئازاد بێت. دەیتوانی ھەرکاتێک وازی لێ بێنێتز بەڵام توڕەیی و ھەستکردنی بە ناپاکی ئەوەندە بەھێزبوو ناوەستێت تا تەواوی دەکات و ئەمەش لەوانەیە تاریکترین شت بێت کردبێتی. ئەوە تاوانێکی مەزنبوو بۆ ڕۆحی لەگەڵ ئەوەی کردبووی لەگەڵ ھاوسەری یەکەمی کە وازی لێ ھێنا دوای ئەو نمایشە بچووکەی لۆرد تایون ڕێکی خستبوو… ئەوەش ھەروەھا شتێک دوای دەکەوێت، چونکە کوشتنی باوکی شتێکی قوبووڵنەکراوە و دەرئەنجامەکەی توندە، لەبەر ئەوەی ھیچ پیاوێک زیاتر نەفرەتلێکراو نییە لە بکوژی نزیکێکی.»

تێریۆن «خۆشەوستی سەرسامبووان» دەگەڕێتەوە لە ڕۆمانی سەمایەک لەگەڵ ئەژدیھاکاندا، کە ڕای کردووە لە وێسترۆس لەبەر کوشتنی شای و تایون و ئەو «حەپەساوە لە کارەکانی».[١٢][٣٠] لە لەڕێی زەریای تەسک لە بنتۆس و کەنداوی کۆیلەکان، خێرا خۆی دەدۆزێتەوە لە «خراپترین ھەلومەرجی شەرمەزارکەر و ناخۆش کە بەشێکی زۆری بینیبوو لە ژیانیدا».[٣٠] گۆڤاری بووکلیست ئاماژە بە «توانا مەزنەکەی لە ڕاھتن لە گواستنەوەی لە زیندانییەوە بۆ پیلانگێڕ بۆ کۆیلایەتی بۆ بەکرێگیراو بێ ئەوەی کاریگەرییەوە تەکتیکییەکەی لەدەستبدات».[٣١] لەکاتێکدا تێریۆن خاوەنی «فێڵبازییە ڕەقەکەیەتی کە لە ڕابردوو یارمەتی داوە»، تێریۆن بەپێی تۆماس ئێم. فاگنەر «گەرمترین و ھاوسۆزترین ساتەکانی» پێشکەش دەکات لە ڕۆمانەکەدا.[٣٠]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

لۆگۆی خێزانی لانستەر و لەسەری قسەکانیان ھەیە: "گوێ لە نەڕەم بگرە!"

یاری تەختەکان[دەستکاری]

لە یاری تەختەکاندا (١٩٩٦)، تێرئۆن سەردانی وینتەرفیڵ بارەگای خێزانی ستارک دەکات لەگەڵ کۆمەڵەکەی پاشا ڕۆبەرت باراسیۆن. ئەو کاتەی لەوێیە تێریۆن لە کوڕە زۆڵەکەی نێد ستارک جۆن سنۆو نزیک دەبێتەوە، کوتانێک بۆ کوڕەکەی تری نێد بران ستارکی تازە پەککەوتە دروست دەکات تا یارمەتی بدات سواری ئەسپ ببێت. لە ڕێگەی ڕۆشتنەوە تێریۆن لەلایەن ژنەکەی نێد کاتلین وەک زیندانی دەبرێت، کە باوەڕی وایە ئەم فەرمانی ھەوڵەکەی کوشتنی کوڕەکەی برانی داوە. کاتلین تێریۆن دەبات بۆ لای خوشکەکەی لیزا ئارین لە ھێلانە. تێریۆن داوای دادگایییەک بە شمشێربازی دەکات کە بەکرێگیراو برۆن نوێنەری دەبێت، و ئازادی بۆ دەباتەوە. بە بەکارھێنانی تەڵەکەبازی و بەڵێندان بە خەڵات، تێریۆن دڵسۆزی ھۆزەکانی دۆڵەکە بەدەست دەھێنێت کاتێک بەڕێوەیە بۆ بارەگای سوپای لانستەرەکان. دوای سەرسامبوونی تایون بە ھەستە سیاسییەکانی کوڕەکەی، ئەو دەکات بە دەستی پاشا وەک ھەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵی جێفری. ئەو کاتەی لە بارەگاکەیە، تێریۆن لەشفرۆشێک بە ناوی شای دەناسێت و لەگەڵ خۆی دەیبات بۆ پایتەخت.[١١]

بەریەککەوتنی پاشاکان[دەستکاری]

تێریۆن لە بەریەکەوتنی پاشاکان (١٩٩٨) دەگاتە کینگز لاندینگ، و یەکسەر دەست دەکات بە ڕێکخستنی ئەو ئاژاوەی لە جێفری و سێرسی دروستیان کردووە. لە ھەوڵدا بۆ یەکخستنی پایتەخت، تێریۆن دەست دەکات بە لابردنی ھاوەڵانی سێرسی لە دەسەڵات. کاتێک قێزی دەبووە لە ھەڵسوکەوتەکانی جێفری و شکستی سێرسی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، تێریۆن بە ئاشکرا دژی پاشا گەنجەکە دەوەستێت و ھەوڵدەدات بارومتە شاھانەیییەکە سانسا ستارک بپارێزێت. تێریۆن پیلانێک بۆ پاراستنی کینگس لاندینگ لە ھێرشەکەی ستانێس باراسیۆن دادەنێت، خۆشی لە پێشەوەی سوپاکە شەڕ دەکات. لە ناوەڕاستی شەڕەکەدا تێریۆن لەلایەن یەکێک لە پاسەوانانی شاھانەوە ھێرشی دەکرێتە سەر بەپێی ئەو فەرمانەی پێی کراوە بۆ کوشتنی. تێریۆن گومان لە جێفری و سێرسی ھەیە، بەڵام نەیتوانی لە ھیچیان تۆڵە بکاتەوە.[٣٢]

ڕەشەبای شمشێرەکان[دەستکاری]

لە کاتی چاکبوونەوەی لە ڕەشەبای شمشێرەکاندا (٢٠٠٠) تێریۆن خۆی دەدۆزێتەوە زۆربەی لووتی لەدەستداوە، تایونی گەڕاوە پۆستی دەستی پاشای بۆ خۆی ھەڵگرتووەتەوە. تێریۆن بە پۆستی وەزیری پارە خەڵات دەکرێت بۆ سەرکردایەتییە سەرکەوتووەکەی. دوای ئەوەی بە پیلانگێڕی خێزانی تایرێڵ دەزانێت بۆ بەدەستھێنانی وینتەرفیڵ لە ڕێگەی ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ سانسا، تایون کوڕەکەی تێریۆن ناچار دەکات ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ سانسا بکات. لەبەر ھاسۆزی لەگەڵ سانسا، تێریۆن ھاوسەرگیرییەکەیان بە ناتەواوی جێ دەھێڵێت، ئەمەش پێچەوانەی فەرمانی باوکێتی کە داوای میراتگر دەکات لێی. جێفری لە ھاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ مێرگری تایرێڵ ژەھراوی دەکرێت، و سێرسی خێرا تێریۆن تۆمەتبار دەکات، دەستگیر دەکرێت. لەگەڵ لەیادکردنی کارە باشەکانی پێشووی، تێریۆن دادگای دەکرێت لەگەڵ سێرسی ھەموو بەڵگەکان ڕێک دەخات تا ئەو تۆمەتبار بکرێت. تێریۆن دڵی دەشکێت کاتێک شای دژی دەوەستێت لە دادگادا، و لە دڵتەنگیدا تێریۆن داوای دادگای بە شمشێربازی دەکات، کە سێرسی بە دانانی گریگۆر کیجاینی نەبەزێنراو وەڵام دەداتەوە. ئۆبراین مارتێل ڕازی دەبێت شەڕ بۆ تێریۆن بکات، بەڵام دەمرێت لە شەڕەکەدا. تێریۆن بە تاوانبار ڕادەگەیەنرێت و بۆ زیندان دەگوازرێتەوە تا ئەو کاتەی سزاکەی جێبەجێ دەکرێت. جەیمی بە یارمەتی فاریس تێریۆن ڕزگار دەکات، و لە کۆتاییدا دان بەوەدا دەنێت کە لەوەی تایون بە ژنی یەکەمی کردبووی بەژداربوو. تێریۆن لە توڕەی دا سوێن دەخوات تۆڵە لە خێزانەکەی بکاتەوە کە ھەموو تەمەنی خراببوون لەگەڵی، و درۆ لەگەڵ جەیمی دەکات کە ئەو جێفری کوشتووە. تێریۆن پێش ڕاکردنی دەچێت تا ڕووبەڕووی تایون ببێتەوە، و شای لە جێگای تایون دەدۆزێتەوە. لە توڕەی دا دەیخنکێنێت و پاشان دواتر باوکی بە تیر دەکوژێت، و لە ویسترۆس ڕادەکات لە کەشتییەک فاریس ئامادەی کردووە.[٣٣]

سەمایەک لەگەڵ ئەژدیھاکان[دەستکاری]

لە سەمایەک لەگەڵ ئەژدیھاکاندا (٢٠١١) تێریۆن بۆ بنتۆس گەشت دەکات و خۆی دەدۆزێتەوە لەژێر پاراستنی بازرگانی دەوڵەمەند ئیلیریۆ موباتیس دایە. لەوێ دەزانێت کە فاریس و ئیلیریۆ دەیانەوێت خێزانی تارگارین بھێننەوە سەر دەسەڵات لە کاتی کوژرانی پاشای شێت ئێرێس تارگارینی دووەم. لەسەر ئامۆژگاری فاریس تێریۆن بڕیار دەدات بچێتە پاڵ کچەکەی ئێریس دنیرس لە میرین، تا تەختی ئاسنین وەرگرێتەوە. لە کۆتاییدا بۆی دەردەکەوێت دوو لە ھاو-ڕێکانی ئەوانە نین کە دەڵێن. یەکەمیان جۆن کۆنینجتۆنە، دەستی پاشای پێشوو کە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، دووەمیان دەڵێت کە ئەو ئێگۆن تارگارینی شەشەمە، نەوەی ئێریس، کە فاریس فڕاندبووی و بە منداڵێکی تر گۆڕیبووەوە و دواتر ئەو منداڵە لە کاتی داگیرکردنی خێزانی لانستەر بۆ پایتەخت کوژرا. لە کاتی وەستانیان بۆ پشوو لە ڤۆڵانتێس، تێریۆن سەردانی ماڵێکی لەشدرۆشی دەکات و لەوێ جورا مۆرمۆنت دەیناسێتەوە و دەستگیری دەکات کە پێیوایە ڕادەستکردنی ئەندامێکی لانستەر ڕازی دەکات بگەڕێتەوە خزمەتی. بەس پێش ئەوەی بگەنە میرین، کۆیلەچییەکان دەستگیریان دەکات کە لەو کاتەدا دەوروبەری شارەکەیان دابوو، و ئەو کاتەشی تاعون بڵاو دەبێتەوە لە ناو بارەگای کۆیلەچییەکان، تێریۆن پیلانی ڕاکردنیان دەگێڕێت بە چوونە ناو گرووپێکی بەکرێگیراو بە ناوی دووەم کوڕەکان. لە بەرامبەر بوونی بە ئەندام، تێریۆن بەڵێنی سامانی کاسترلی ڕۆک جێگای باو باپیرانی دا، لەبەر ئەوەی مافی خۆیەتی لەبەر ئەوەی تایون مردووە، و جەیمی ڕەتکردووەتەوە. تێریۆن خێرا درک بەوە دەکات کۆیلەچییەکان خەریکن دەدۆڕێن، ھەربۆیە ھەوڵدەدات کوڕانی دووەم ڕقزی بکات دڵسۆزی خۆیان بگۆڕن.[٣٤]

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی[دەستکاری]

دوو نووسەر/بەھەمھێنەری جێبەجێکار دەیڤد بێنیۆف و دی. بی. وایس بیرۆکەی وەرگرتنی زنجیرەکەی مارتنیان بۆ ئێچ بی ئۆ لە ئازاری ٢٠٠٦دا پێشکەش کرد، و کەناڵەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧دا مافی بەرھەمەکەی وەرگرت.[٣٥][٣٦] یەکەم ئەکتەر کە ھەڵبژێردرا پیتەر دینکلاگ بوو بۆ ڕۆڵی تێریۆن لە ئایاری ٢٠٠٩دا.[٣٧] بێنیۆف و وایس وتیان دیکلانگ خنجیلانەیە و «زۆر زیرەکە»، و یەکەم ھەڵبژاردەیان بووە بۆ ڕۆڵەکە، چونکە «مرۆڤایەتییە ڕاستگۆکەی، کە چینێک لە زیرەکی گاڵتەجاڕانەی وشک دای پۆشیووە، زۆر بە باشی لەگەڵ کەسایەتییەکە گونجاوە».[١٦] لەبەر ئەوەی بە سەرچاوەکە ئاشنا نەبوو، دینکلاگ وریابوو لە یەکەم چوپێکەوتنی لەگەڵ بەرھەمێنان؛ بەو پێیەی خۆی کورتەباڵایە «[دینکلاگ] ڕۆڵی ئێلڤێک یان لیبرکان ناگێڕێت» ئەو -وردە لە ھەڵبژرادنی ڕەگەزی ڕۆڵەکەی- و ئەو ھەر لەو کاتەدا لە ڕۆڵگێڕانی کورتەباڵای ترمبکین لە فیلمی ئەرشیڤەکانی نارنیا: شازادە قەزوین تەواوبووبوو.[١٦] بێنیۆف و وایس بە دیکلانگیان وت کەسایەتییەکە «جۆرێکی جیاوازی کەسە بچووکەکانە لە فەنتازیا»یان بە مانایەکی تر «ڕیش نا، پێڵاوی شریتی نا، مرۆڤێکی ڕاستەقینەی ڕۆمانسی».[١٦] دیکلانگ پێش ئەوەی چاوپێکەوتنەکە کۆتایی بێت واژووی لەسەر ڕۆڵگێڕانی کەسایەتییەکە کرد، و بەشێک لە ھۆکارەکەی دەگڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەوان «پێیان وتم چەند ناوبانگێکی گەورەی ھەیە».[١٦] مارتن لەسەر ھەڵبژاردنی دیکلانگ بۆ ڕۆڵەکە وتی «ئەگەر ڕۆڵەکەی قوبووڵنەکردایە، ئۆو، یەی خوایە، نازانم چیمان دەکرد».[٣٨] بێنیۆف زیادی کرد «کاتێک کتێبەکانی جۆرجم خوێندەوە، بڕیارمدا تێریۆن لانستەر یەکێک لە مەزنترین کەسایەتییەکانی ناو ئەدەبە. تەنھا ئەدەبی فەنتازیا نا - بەڵکو ھەموو ئەدەب! پیاوێکی بلیمەت، و گاڵتەچی، و حەزباز، و سەرخۆش، پەرشوبڵاو بە ھەمان پێست؛ و بۆ ئەوەی ڕۆڵەکەی دەگێڕا تەنھا یەک ھەڵبژاردن ھەبوو».[٣٨]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا، دیکلانگ و ئەندامانی تری ستافی ڕۆڵگێڕان، کە بۆ شەش وەرز ڕێکەوتنیان لەگەڵدا کرابوون، دانوستانیان لەسەر ڕێکەوتنەکانیان کردەوە تا وەرزێکی حەوتەمی پێشبینیکراو بگرێتەوە، و داوای زیادکردنی مووچەیان کرد بۆ وەرزەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم.[٣٩][٤٠] گۆڤاری ھۆلیوود ڕیپۆرتەر زیادکردنەکەی بە «زەبەلاح» پێناسەکردووە، ئاماژەی بەوە کردووە ئەم ڕێکەوتنە لەوانەیە وا لە ڕۆڵگێڕانەکان بکات «بکونە ناو زۆر بەرزترین کرێ ئەکتەر لە تەلەڤیزیۆنی کەیبڵ».[٣٩] دێدڵاین ھۆلیوود کرێکەی بۆ وەرزی پێنجەم بە «نزیکە لە ٣٠٠٫٠٠٠ دۆلار بۆ ئەڵقەیەک» بۆ ھەر ئەکتەرێک پێشبینی کردووە،[٤٠] ھۆلیوود ڕیپۆرتەر لە حوزەیرانی ٢٠١٦دا نووسیویەتی ھەر یەکێک لە ڕۆڵگێڕان «نزیکەی ٥٠٠٫٠٠٠ دۆلار بۆ ئەڵقەیەک» بۆ وەرزی حەوتەم و لەوانەشە بۆ وەرزی ھەشتەم وەردەگرن.[٤١] لە ٢٠١٧دا، دیکلانگ بوو بە یەکێک لە پڕ کرێترین ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆن و بۆ ھەر ئەڵقەیەکی زنجیرەیەک ملیۆنێک پاوەنی ئیستلینی بەدەستھێنا.[٤٢][٤٣]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

جلێک لە جلەکانی پیتەر دینکلانگ لە یاری تەختەکاندا.

ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم و دووەم (٢٠١١–١٢) دوای ڕووداوەکانی یاری تەختەکان و بەریەککەوتنی پاشاکان دەکەوێت.[٤٤] ڕووداوەکانی ڕەشەبای شمشێرەکان بەسەر وەرزی سێیەم و چوارەمدا (٢٠١٣-١٤) دابەشکرا.[٤٤][٤٥][٤٦] وەرزەکانی پێنجەم و شەشەم لە ڕۆمانەکانی ژەمێک بۆ قەلەڕەشەکان و سەمایەک لەگەڵ ئەژدیهاکان وەرگیراوە،[٤٧] کە دوو ڕۆمانە ڕووداوەکانیان لە هەمان کاتدا ڕوودەدات و هەریەکەیان کەسایەتی جیاوازی تێدایە.[٤٨] لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکەی ئێچ بی ئۆ لە ئاڕاستەی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکانی درێژکردەوە و کورتکردەوە و لایدا، بەڵام بە گشتی ئاڕاستەی ڕووداوەکانی کەسایەتی تێریۆن لەگەڵ نووسینەکانی مارتن مایەوە.[٤٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری WSJ S6 Ep10 نەدراوە
  2. ^ ئ ا ب پ George R.R. Martin: 'Trying to please everyone is a horrible mistake' (لە ڕێکەوتی 7 أکتوبر 2012). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  3. ^ ئ ا ب پ Dragons Ascendant: George R. R. Martin and the Rise of Fantasy. نیویۆرک تایمز (لە ڕێکەوتی 12 أغسطس 2011). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  4. ^ ئ ا A Dance with Dragons Review: In a Fantasyland of Liars, Trust No One, and Keep Your Dragon Close. The New York Times (لە ڕێکەوتی 14 یولیو 2011). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  5. ^ ئ ا A Song of Ice and Fire – Author George R.R. Martin's fantastic kingdoms (لە ڕێکەوتی 11 أبریل 2001). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  6. ^ ئ ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە.. ھارپەر کۆڵنز (لە ڕێکەوتی 10 أبریل 2012). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  7. ^ ئ ا Preview a paragraph from George R.R. Martin's The Winds of Winter. ئینتەرتەیمەنت ویکڵی (لە ڕێکەوتی 26 فبرایر 2014). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  8. ^ ئ ا New Release Interview: The Wit & Wisdom of Tyrion Lannister. Suvudu (ڕاندۆم ھاوس) (لە ڕێکەوتی 29 أکتوبر 2013). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  9. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە.. Entertainment Weekly (لە ڕێکەوتی 4 أبریل 2011). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  10. ^ ئ ا Peter Dinklage: On Thrones, And On His Own Terms. ئێن پی ئاڕ (لە ڕێکەوتی 21 مایو 2012). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  11. ^ ئ ا ب پ Martin, George R. R. (1996). A Game of Thrones.
  12. ^ ئ ا ب پ ت Grossman, Lev (July 7, 2011). "George R.R. Martin's Dance with Dragons: A Masterpiece Worthy of Tolkien". Time. Archived from the original on August 23, 2013. Retrieved August 2, 2014.
  13. ^ Grossman, Lev (November 13, 2005). "Books: The American Tolkien". Time. Archived from the original on December 29, 2008. Retrieved August 2, 2014.
  14. ^ ئ ا داڕێژە:استشھاد ویب
  15. ^ ئ ا ب Wagner, Thomas M. (2001). "Review: A Clash of Kings (1998)". SFReviews.net. Retrieved July 24, 2014.
  16. ^ ئ ا ب پ ت ج Dan؛ Kois (لە ڕێکەوتی 29 مارس 2012). Peter Dinklage Was Smart to Say No. The New York Times. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 13 یولیو 2019. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  17. ^ ئ ا Robinson, Tasha (11 دیسمبر 2000). "Interview: George R.R. Martin continues to sing a magical tale of ice and fire". سای فای. 6, No. 50: 190. Archived from the original on February 23, 2002. Retrieved ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. Check date values in: |access-date=, |date= (help) 25 March 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Brown؛ Rachael (لە ڕێکەوتی 11 یولیو 2011). George R.R. Martin on Sex, Fantasy, and A Dance With Dragons. زە ئەتڵانتیک. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 1 سبتمبر 2013. سەردان لە ڕێکەوتی 16 یولیو 2014.
  19. ^ George R. R.؛ Martin (2006). Not A Blog: Excerpt from A Dance with Dragons - Tyrion. GeorgeRRMartin.com. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی November 7, 2006. سەردان لە ڕێکەوتی 7 نوفمبر 2006.
  20. ^ James؛ Hibberd (لە ڕێکەوتی 3 مارس 2011). Huge Game of Thrones news: Dance With Dragons publication date revealed!. Entertainment Weekly. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 15 ینایر 2015.
  21. ^ James (لە ڕێکەوتی 12 یولیو 2011). The Problems of Power: George R.R. Martin's A Dance With Dragons. Time. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 9 یولیو 2019. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  22. ^ New Winds of Winter Chapter Coming Out Today. تور. کۆم (لە ڕێکەوتی 20 مارس 2014). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 9 أبریل 2015. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  23. ^ Terry؛ Schwartz (لە ڕێکەوتی 26 فبرایر 2014). Winds of Winter: Read a new excerpt from George R.R. Martin's next Game of Thrones novel. Zap2it.com. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی July 15, 2014. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  24. ^ Coming soon: The Wit and Wisdom of Tyrion Lannister. Harper Voyager (لە ڕێکەوتی 11 سبتمبر 2013). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی July 11, 2014. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  25. ^ New Game of Thrones Book: George RR Martin's The Wit And Wisdom Of Tyrion Lannister Coming In December 2013. ھافینغتون بوست (لە ڕێکەوتی 2 مایو 2013). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 3 أغسطس 2016. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  26. ^ Joshua؛ Farrington (لە ڕێکەوتی 2 مایو 2013). New George R R Martin for Christmas. The Bookseller. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 29 یولیو 2014. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  27. ^ ئ ا Thomas M.؛ Wagner (2001). Review: A Game of Thrones (1996). SFReviews.net. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 7 دیسمبر 2018. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  28. ^ Roberta؛ Johnson (لە ڕێکەوتی ینایر 1999). Reviews: A Clash of Kings. بووکلیست. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی November 29, 2014. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  29. ^ ئ ا ب James؛ Hibberd (لە ڕێکەوتی 16 یونیو 2014). Game of Thrones: George R.R. Martin explains that murderous finale scene. Entertainment Weekly. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 11 ینایر 2015. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  30. ^ ئ ا ب داڕێژە:استشھاد ویب
  31. ^ داڕێژە:استشھاد ویب
  32. ^ Martin, George R. R. (1998). A Clash of Kings.
  33. ^ Martin, George R. R. (2000). A Storm of Swords.
  34. ^ Martin, George R. R. (2011). A Dance with Dragons.
  35. ^ Radish, Christina (2013). "Producers David Benioff, Dan Weiss & George R.R. Martin Talk Game of Thrones Season 3 and 4, Martin's Cameo, the End of the Series, and More". Collider. Retrieved August 3, 2014.
  36. ^ Fleming, Michael (January 16, 2007). "HBO turns Fire into fantasy series". Variety. Archived from the original on March 5, 2012. Retrieved July 11, 2014.
  37. ^ Andreeva, Nellie (May 5, 2009). "Two will play HBO's Game". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 9, 2009. Retrieved July 11, 2014.
  38. ^ ئ ا داڕێژە:استشھاد ویب
  39. ^ ئ ا داڕێژە:استشھاد ویب
  40. ^ ئ ا داڕێژە:استشھاد ویب
  41. ^ داڕێژە:استشھاد ویب
  42. ^ داڕێژە:استشھاد ویب
  43. ^ داڕێژە:استشھاد ویب
  44. ^ ئ ا داڕێژە:استشھاد ویب
  45. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  46. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  47. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  48. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  49. ^ داڕێژە:استشهاد ويب

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]