تیپی مۆسیقای کۆژک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای کۆژک گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٠–١٩٩١ لە شاری سلێمانی دامەزرا. گرووپەکە ھەتا نزیک ساڵی ١٩٩٨ بەردەوام چالاک بوو. ئەم تیپە دوو بەرھەمی بە شێوەی کاسێت بڵاو کردەوە کە ھەر یەکەیان دە تا دوانزدە گۆرانی و پارچە مۆزیکی لەخۆ گرتبوو. شەڕی ناوخۆ بوو بەھۆی نالەباریی دۆخی ھونەر و ناچار ئەندامان کوردستانیان جێ ھێشت و تیپەکە لێک ھەڵوەشا.

ئەندامەکان[دەستکاری]

ئەندامانی تیپەکە بریتی بوون لە چوار کەس؛ توانا نزار کە ئاوازدانەر و ژەنیاری ئامێری گیتار بوو، ڕۆژ کەریم[١] کە دەنگبێژ و ژەنیاری ئامێری کیبۆرد بوو، بورھان مستەفا کە ئەویش ھەر دەنگبێژ و ژەنیاری ئامێری کیبۆرد بوو، سوارە محەممەد کە دەنگبێژ و ژەنیازی ئامێری زەرب بوو.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای کۆژک

  1. لە باخێک
  2. داخم ناچێت
  3. لەم شارەدا
  4. بەردێک دوو بەرد
  5. بانگی شێوان
  6. چاوەکەم بۆچی بەجارێک
  7. لە شارێکا
  8. نالی وەرە تەماشا کە
  9. خوێن لە چاوی ماتەمی شەوا
  10. وەکوو نەی
  11. دیارم دێری عەشقە
  12. دڵێکی پڕ لە حەسرەت
  13. چاوەکەم دیسان
  14. لە شارێکی پڕ خەنجەرا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕۆژ کەریم گۆرانییەک بۆ کۆماری کوردستان و مەھاباد دەچڕێت ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، سایتی ھەولێر، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.