تیپی مۆسیقای سۆلاڤ
تیپی مۆسیقای سۆلاڤ گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک دامەزرا. ئەو ساڵە یانەی وەرزشی سۆلاڤ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و داوای لە تیپی مۆسیقای بێکەس کرد لەژێر چاوەدێری یانەکە و بە ناوی تیپی مۆسیقای سۆلاڤەوە درێژە بە کارە ھونەرییەکەی بدا. یەکەم چالاکیی گرووپەکە بەرنامەی نەورۆزی ھەمان ساڵ لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک بوو کە سروودەکانی (ئەی ڕەقیب) و (کوردستان نیشتمانی جوان) و (نەورۆز) ی پێشکەش کرد، گەورەترین ئاھەنگیشی لە ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە ناوچەی حەسار بەڕێوە برد. تیپ خزمەتێکی گەورەی بە گۆرانیی ڕەسەنی کوردی کرد و لە ھەموو بۆنە نەتەوەیییەکاندا بەشدار دەبوو، ھەروەھا لە پێگەیاندنی ھونەرمەندانی شاری کەرکووک ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو. ساڵی ١٩٧٥ بەھۆی نسکۆی شۆرش و گوشاری ڕژیمی بەعس گرووپ لێک ھەڵوەشاوە.
ئەندامان
[دەستکاری]بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ:
- ڕەمەزان زامدار
- شەوکەت ڕەشید[١]
- قاسم حەمەد
- عەبدولئیلا محێدین[٢]
- ئەنوەر تاھیر
- قادر مەردان[٣]
- کەمال زەنون
- فایق سەعدوون
- قابیل عەبدوڵڵا
- حیسامەدین
- جەلال وەندین
- عەلی عەیز
- محەممەد ڕەزا[٤]
- نەجمەدین محەممەد عەلی
- بەیان عەزیز
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپ:
- بەخێر بێنەوە
- ئەژین
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ لە ساڵیادی ھونەرمەند شەوکەت ڕەشیددا[بەستەری مردوو]، سایتی ھەولێر، ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ عەبدولئیلا محێدین جیھانێک لە داھێنان و تەمەنێک لە مۆسیقا، دەنگەکان، ٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ قادر مەردان، کوردیپێدیا
- ^ ھونەرمەندێکی لەبیرکراوی شاری کەرکووک[بەستەری مردوو]، بەھەشتی ماموەستا محمد ڕەزا، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.