تیپی مۆسیقای بێکەس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای بێکەس گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری کەرکووک دامەزرا. ئەم تیپە سروودی کوردی پێشکەش دەکرد و لە بۆنە و زەماوەندەکاندا ئاھەنگی دەگێڕا. گرووپ لە ئاستی کوردستاندا ناوبانگێکی زۆری دەرکرد و تا ساڵی ١٩٦٩ چالاک بوو و لە کۆتاییدا بوو بە ھەوێنی دروست بوونی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای بێکەس:

  1. ڕەمەزان زامدار
  2. عەبدولئیلا محێدین[١]
  3. سەڵاح عەباس

بەشێک لە ئەندامان:

  1. سەردار فەتاح
  2. قادر مەردان[٢]
  3. شەوکەت ڕەشید[٣]
  4. تایەر نەجم
  5. سەڵاح سراج

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ عەبدولئیلا محێدین جیھانێک لە داھێنان و تەمەنێک لە مۆسیقا، دەنگەکان، ٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ قادر مەردان، کوردیپێدیا
  3. ^ لە ساڵیادی ھونەرمەند شەوکەت ڕەشیددا[بەستەری مردوو]، سایتی ھەولێر، ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.