تۆڕی تەلەڤیزیۆنی گلۆباڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تۆڕی تەلەڤیزیۆنی گلۆباڵ (بە ئینگلیزی: Global Television Network؛ لەسەر زاران بە Global دەناسرێت، یان ھەر بە تەلەڤیزیۆنی گلۆوبل بانگ دەکرێت) تۆڕێکی تەلەڤیزیۆنی کەنەدییە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، بەزمانی ئینگلیزی بەرنامەکانی پێشکەش دەکات. بە دووەم گەورەترین تۆڕی ڕاگەیاندن دادەنرێت لە کەنەدا ئەمەش دوای CTV، گلۆوبل خاوەنی ١٥کەناڵی تەلەڤیزیۆنییە کە لەڕێگای ئانتین و کێبڵ لەسەرانسەری کەنەدا پەخشی بڵاودەکاتەوە. خاوەندارییەتی Global دەگەڕێتەوە بۆ Corus Entertainment - کە ھاوبەشگایەکی ڕاگەیاندنە لەلایەن خێزانی JR Shaw بەڕێوە دەچێت.

ئەم تۆڕەی ڕاگەیاندنە لە بنەڕەتدا کەناڵێکی ناوەخۆیی تەلەڤیزیۆنی بوو لە کەنەدا بەھەمان ناوی Global کە لەناوچەکانی باشووری ھەرێمی ئەنتاریۆ بەرنامەکانی پەخش دەکرد، کەناڵەکە خۆی لە ١٩٧٤ دامەزرا بەڵام ھەر زوو لەلایەن ھاوبەشگای CanWest Global Communications کڕایەوە کە تاوەکو ئێستا خاوەندارییەتی دەکرێت، کەدواتر پەرەیان پێدا و سنووری پەخشی تەلەڤیزیۆنەکەیان فراوانکرد قۆناغ بە قۆناغ تاوەکو گەیشتە ئاستی چەندین کەناڵی تایبەتمەند کە ھەریەک لەم کەناڵانە بەشێوەی سەربەخۆ پەخشی بەرنامەکانیان دەکەن، بەکۆی گشتی کەناڵەکانیان دەگوت CanWest Global System، تاوەکو ساڵی ١٩٩٧ کەسەرجەم کەناڵەکانیان لە ژێڕناوی کەناڵی ئەنتاریۆ تۆمارکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]