تۆماس گەینسبرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Self-portrait[بەستەری مردوو], painted 1759

تۆماس گەینسبرا (لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٧٢٧ تا ٢ی ئابی ١٧٨٨) وێنەکێشێکی ئینگلیزی سەدەی ١٨یەم بوو لە کێشانی تابلۆ و وێنەی سروشت. لە سەدبێری، سافک، ئینگلتەرا لە دایکبووە. بچووکترین کوڕی جۆن گەینسبرایە. کە ١٣ ساڵان بوو باوکی سەرسام کرد کە چەن بە جوانی ئەیتوانی بە قەلەم وێنە بکێشێت. باوکی سەرسام بوو، و ھێشتی بچێت بۆ لەندەن بۆ ئەوەی لە ھونەر بخوێنێت لە ١٧٤٠. لە دەیەی ١٧٤٠ ھاوسەرگیری لەگەل مارگارێت بور کرد و دەستی بە کاری وێنەکێشان کرد زیاتر وێنەی سروشت. وە دوو کچی ھەبوو. لە ١٧٧٤ گاینسبرا لەگەڵ خێزانەکەی دەچن بۆ لەندەن[١] لە ١٧٨٠ وێنەی پاشا جۆرجی سێیەم دەکێشێت.

مردنی لە لەندەن لە ٢ی ئابی ١٧٨٨ لە تەمەنی ٦١ ساڵی بەھۆی شێرپەنجەوە دەبێت.

لە کێشانی تابلۆکان ھەنێکجار فڵچەی بەکاردەھێنا لەسەر دارێک کە شەش پێ بەرز بوو،[٢][٣] ئەمەش نێوانێکی باشی پێدەدا لەنێوان بابەتەکەی و کەلوپەلەکان، و لە ئاستێکی گوونجاوی وێنەکێشان بۆی ڕێک دەکەوت.[٤]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Plaque #2 - Open Plaques". openplaques.org. Retrieved 23 October 2010.
  2. ^ Cox, Michael (1997). Awful Art. Scholastic Children's Books. ISBN 0-590-19262-0.
  3. ^ Hugh Chisholm, ed. (1910). The Encyclopædia Britannica. The Encyclopædia Britannica: A Dictionary of Arts, Sciences, Literature and General Information. Vol. 11. Encyclopædia Britannica. p. 389. Archive.org Page 389, second column, about 1/4 through the text.
  4. ^ "LRB · Peter Campbell · At Tate Britain". lrb.co.uk. Retrieved 26 October 2010.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]