تۆتێمیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستوونی تۆتێم

تۆتێمیزم (بە ئینگلیزی: Totemism) ئایینێکی دروست کراوە لە بیرۆکە و ھێما و ڕێوڕەسمەکان کە پشت بە پەیوەندی نێوان گرووپێکی مرۆیی و بابەتێکی سروشتی دەبەستێت کە پێی دەوترێت تۆتێم، تۆتێم دەکرێت باڵندە یان ئاژەڵ یان ڕوەک، دیاردەیەکی سروشتی، یان دەرکەوتنێکی سروشتی بێت، لەگەڵ ئەو گرووپەی کە باوەڕیان بە پەیوەندییەکی ڕۆحی ھەیە لەگەڵیدا. وشەی تۆتێم لە زمانی ڕەسەنی ئەمریکی ئەلابگوا وەرگیراوە.[١]

تۆتێمیزم لە مالیزیا و گینیا و ئەفریقا و لەنێو ئەمریکییە ڕەسەنەکان و ئوسترالییەکاندا بڵاوە. ھاوڕێ و یاریدەدەری ڕۆحە سەروو سروشتییەکانە، لە بۆنەیەکدا پیرۆزە، وەک چۆن گرووپەکان بە ناسنامەی خۆیانی دەزانن، کە دەست لێدان یان لەناوبردنی قەدەغەیە. ڕەنگە سەرچاوەی تۆتێمەکە بگەڕێتەوە بۆ باوباپیرەیەکی سەرەتایی شامان. پزیشک و جادووگەری خێڵەکە ئەرکی چاندنی پەیوەندی نێوان تاکەکان و تۆتێمیان لەسەرە.

ھەندێک لە مرۆڤناسان بوونی تۆتێمیزمیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە، ھەندێکی تریش بە سەرەتای ئایینێک یان کولتوورێکیان زانیوە و سەربەخۆ نییە؛ کە بیروباوەڕەکانیان باوەڕیان بە بوونی ڕۆحەکان لەخۆگرتبوو و ھەندێک لە مرۆڤناسەکان پێیان وابوو دیاردەی لەناونەچوونی تۆتێم لە ھەموو سروشت کشاوەتەوە. دەروونناس سیگمۆند فرۆید پەرتووکێکی بەناوبانگی ھەیە لەسەری بەناوی تۆتێم و تابو.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/طوطمیة?wprov=sfla1[بەستەری مردوو]
  2. ^ الماجدی، خزعل. [دورکایم من کتاب؛ علم الأدیان ل: خزعل الماجدی کتاب؛ علم الأدیان ل: خزعل الماجدی]