ترۆزی
ڕواڵەت
| ترۆزی | |
|---|---|
| ناوی پۆلێنکردن | Cucumis melo var. flexuosus |
| پلەی پۆلێنکردن | variety |
| پۆلێنکردنی باوان | کاڵەک |
| بەستەری GRIN | https://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomydetail.aspx?id=12569 |
ترۆزی یان تەرۆزی (بە ئینگلیزی: Armenian cucumber) مێوەیەکی درێژ و باریکە کە تامی لە خەیار دەچێت، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە سەربە بنەماڵەی کاڵەکەکانە (جۆری Cucumis melo). مێوەکەی بە بچووکی تامی خەیار دەدات، بەڵام لەکاتی پێگەییندا تامێکی ترش و شیرین دەگرێت. بەو ترۆزییە گەییوە دەوترێت کالیار.[١] بەرھەمێکی وەرزییە ھاوینان پێدەگات داواکاری زۆری لە سەرە لە وەرزی پێگەیشتنی دا، شێوە و قەبارەی جیاوازی ھەیە و بەگشتی ڕەنگی سەوزە لە کوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیھانی بوونی ھەیە لە دروست کردنی ترشیات و زەڵاتە سودی لێ وەردەگیرێت. ھەروەھا بڕێک خەڵک وەک میوە بە ترش و خوێوە دەیخۆن. ترۆزی یەکێکە لەو بەرھەمانەی چەندین سوودی تەندروستیی ھەیە بۆ مرۆڤ ئەمەش بەھۆی بوونی ئەو پێکھاتانەی لە ناویدا ھەیە.[٢][٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «کالیار»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠٢١.
- ↑ ترۆزی بخۆن، بۆ ئەم نەخۆشیانە دەرمانە
- ↑ شەش سوودی گرینگی ترۆزی بۆ تەندروستی مرۆڤ[بەستەری مردوو]
- ↑ شارەزوور، وەرزی پێگەشتنی ترۆزی و تەماتەیە[بەستەری مردوو]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ترۆزی تێدایە.