تاکن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاکن
Takin at Roger Williams Park Zoo
Scientific classification edit
Unrecognized taxon (fix): Budorcas
Species:
Binomial name
Template:Taxonomy/BudorcasBudorcas taxicolor
Hodgson, 1850
Subspecies

B. t. bedfordi
B. t. taxicolor
B. t. tibetana
B. t. whitei

بەربڵاوی تاکنەکان

تاکن (ناوی زانستی: Budorcas taxicolor) ھەروەھا بە گامێشی کێوی یاخود بزنی تەتاریش دەناسرێت. گیانلەبەرێکی شیردەری خێزانی گایەکانە لە ھۆزی کاپرین کە لە خۆرھەڵاتی زنجیرەچیاکانی ھیمالایادا دەژین. چوار جۆری ھەیە؛ تاکنی بۆر و تاکنی زێڕین و تاکنی تبتی و تاکنی بووتانی.[٢]

لە ڕابردوودا تاکنەکان لەگەڵ مەسکەکان وەک یەک خێزان پۆلێن کرابوون، کە سەر بەھۆزی ئۆڤیبۆڤینی بوون. بەڵام توێژینەوەکانی ئەم دوایییەی میتۆکۆندری، پەیوەندی نزیکتری تاکنەکانی لەگەڵ ئۆڤیس (جۆرێکی مەڕ) پیشان دەدات.[٣] بە ھەر جۆرێک بێت ڕەنگە پۆلێکی سەربەخۆ وەربگرن لە پۆلێنکردنی گیانلەبەرە شیردەرەکان، تاکن بە گیانلەبەری نیشتمانی دادەنرێت لە وڵاتی بووتان دا.[٤]

دەرکەوتن[دەستکاری]

تاکنەکان ڕکابەری مەکسەکان دەکەن وەک گەورەترین و پڕاوپڕترینی خێزانی کاپرینای کە لە مەڕ و بزن و ھاوشێوەکانی پێک ھاتووە.[٥] قاچە کورتەکانی تاکن بەھۆی گەورەیی تووکنی جیا دەکرێنەوە و جەستەیەکی بەلەمی و سنگێکی قووڵی ھەیە لەگەڵ قۆچی کەوانەییی کورت. ئەم قۆچانە لە ھەردوو ڕەگەزدا ھەن و بە ھاوتەریبی سەرکەللەکەی درێژبوونەتەوە؛ نزیکەی ٣٠ سم (١٢ ئینچ) درێژن، بەڵام دەتوانن تا ٦٤ سم (٢٥ ئینچ) یش درێژ ببن، ھەروەھا نێرەکان (گا) ڕەنگێکی تۆختر و تاریکتریان ھەیە لەچاو مێینەکان.

لە ئێستادا چوار جۆری تاکن بە فەرمی ناسێنراون، کە ھەریەکەیان بەگوێرەی ڕەنگیان لێک جیاکراونەتەوە. ھەروەھا ھەندێکیان خورییەکی ئەستووری ڕەش لەبەشی خوارەوەی قاچەکانیان ھەیە. ڕەنگی گشتییان لە ڕەشییەوە بۆ قاوەیی سوورباو بەرەو ڕەنگی خۆڵەمێشی- زەرد دەچن بەڵام ئەوانەی کەوتوونەتە ڕۆژھەڵاتی دووری ھیمالایا بۆ زەردێکی کاڵتر-خۆڵەمێشی دەچن بەتایبەت لە پارێزگای سیچوان پتر بە ڕەنگێکی زێڕین یان سپی کرێمی داپۆشراون. لە پارێزگای ئیشانکسی تاکنەکان لەگەڵ ڕەنگی زێڕین داوەمووی ڕەشیشیان ھەیە (کە جۆرێکی دەگمەن و بەنرخن).[٦]

ئەفسانەی 'کەونە زێڕینەکە' کە لەلایەن جاسۆن و ئەرگۆناتەکان دەگێڕدرێتەوە، باس لە گرنگی و نرخی تاکنی زێڕین دەکات، کە چۆن لە زستانان خورییەکەی درێژدەبێت بەو جوانییە و دەتوانرێت لە ھاوینان ببڕدرێتەوە و بکرێتە پۆشاکێکی بە نرخ.[٧] تاکنی زێڕین لە زستانان تاوەکو ٢٤ سم خورییەکەی درێژ دەبێت.

تاکنەکان باڵایان ٩٧ تا ١٤٠ سم بەرز دەبێتەوە، ھەرچی درێژییەکەیانە دەگاتە ١٦٠ تا ٢٢٠ سم، کلکەکەیان تاوەکو ١٢بۆ ٢١ سم درێژ دەبێت. بەپێی زۆربەی ڕاپۆرتەکان نێرەکان کەمێک گەورەترن کە کێشیان دەگاتە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ کگم لەکاتێکدا مێینەکانیان لە ٣٠٠ کگم تێپەڕ ناکات. تاکن دەتوانێت لە ھەندێک باردا کێشی تا ٤٠٠ کگم (٨٨٠ پاوەند) یان ٦٠٠ کگم (١٣٠٠ پاوەند) یش بەرز بێتەوە ئەگەر لەوەڕی باش بێت.[٨]

بەربڵاوی و ماڵیکردنیان[دەستکاری]

تاکنەکان بە زۆری لە دارستان و کێڵگە و دۆڵە بەراوەکان دەبینرێن، لە گرتکە سەرسەوزەکان دەڵەوەرێن و بەرەو ناوچە بەراوەکان بۆ ئاوخواردنەوە کۆچ دەکەن، و مێرگ یان ناوچەیەک کە گژوگیا و بەراوی باشی ھەبێت ئەوا بۆ ھیچ شوێنێکی دوور دوورناکەونەوە. تاکنەکان ئارەزوویان لە ناوچە بەرزەکانە وەک ناوچەی ئەلپانە کە ھەم سەرسەوزە، ھەم بەراوە و شوێنەکەشی بەرزە کە دەگاتە ١٠٠٠ بۆ ٤٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە. تاکنی خۆڵەمێشی بەزۆری لە ڕۆژھەڵاتی ئەروندەچال پرادێش بەبەرچاوان دەکەون، ھەروەھا لە خۆرھەڵاتی ھیندستانیش ھەن.[٩]

ڕەفتار و ژینگەکەیان[دەستکاری]

تاکنەکان وەک خێزان بە کۆمەڵ دەژین کە زۆرجاران ژمارەیان لە خێزانێکدا دەگاتە بیست سەر تاکن، بەڵام نێرینەکان کە بەتەمەن دەکەون ناتوانن بگەنە کاروانەکانیان بەتایبەت لە ھاوینان بۆیە زۆر جاران بە تەنھا بەبەرچاوان دەکەون لە پێدەشت و کوێستانەکاندا. زۆرجاران چەندین خێزان پێکرا لە شوێنێکی دژوار و بەرزی چیاکاندا کۆ دەبنەوە کە ژمارەیان دەگاتە پتر لە ٣٠٠ سەر، لەکاتی زستانیشدا وەک تەکنیکی خۆ گەرمکردنەوە بەکۆمەڵ دەچنە پاڵ یەک. ھاوینانیش بەکۆمەڵ لەو شوێنانە دەبینرێن کە لەوەڕی چاکی لێیە. لە مانگەکانی شەش و حەوت دا نێرینەکان دەکەونە ڕکابەری بۆ ھەڵبژاردن و زاڵ بوونیان بەسەر مێینەکاندا، کە ھەریەکەیان بۆن و ڕەنگ و میزی خۆیان بەکار دێنن تا سەرنجی مێینەکان ڕابکێشن. بێچوەکانی لە تەمەنی ھەشت مانگیدا دەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت.

لە بەیانیی زوو و درەنگانی نیوەڕۆدا، خواردنی تاکن بریتییە لە لەوەڕاندنی گەڵا و گیای جۆراوجۆر، ھەروەھا بەروبوومی بامبۆ و گوڵ. دەتوانن لەسەر قاچی پشتەوەیان بوەستن تا بگەن بە گەڵا بەرزەکان کە تاوەکو سێ مەتر دەتوانن خۆیان بەرزبکەنەوە. خوێ خۆراکی سەرەکی تاکنەکانە بەبێ خوێ ناتوانن بژین بۆیە ماوە ماوە بۆ ناوچە سپی و خوێیەکانی بیابان کۆچ دەکەن.

تاکنەکان نێچیرێکی باشی ورچی ڕەش و پڵنگە ئاسیایییەکانن، ھەروەھا گورگی ھیمالایا و پڵنگی بەفرین ساڵانە ژمارەیەکی زۆریان لێ دەخۆن، سەرەڕای ورچ و پڵنگ و گورگەکان؛ مرۆڤەکان لە ڕێزبەندی یەکەمی دوژمنانی تاکنەکان دێن، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە تاکنەکان لەلایەن مرۆڤەکانەوە دەکوژرێن.

ھەڕەشەکان[دەستکاری]

تاکنەکان بەھۆی بە نرخی فەرووەکەیان و قۆچەکانیان لەلایەن مرۆڤەوە قەڵاچۆکراون. بە تایبەت لە چین کە لە ھێڵی سووری لەناوچوون نزیک بوونەتەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Song, Y-L.; Smith, A.T. & MacKinnon, J. (2008). "Budorcas taxicolor". IUCN Red List of Threatened Species. IUCN. 2008: e.T3160A9643719. Retrieved 12 November 2020.
  2. ^ Marceau, Jonathan. "Budorcas taxicolor (takin)". Animal Diversity Web (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-16.
  3. ^ "CytochromeBSequences Suggest Convergent Evolution of the Asian Takin and Arctic Muskox". Molecular Phylogenetics and Evolution (بە ئینگلیزی). 8 (3): 363–374. 1997-12-01. doi:10.1006/mpev.1997.0423. ISSN 1055-7903.
  4. ^ "The complete mitochondrial genome of Budorcas taxicolor tibetana (Artiodactyla: Bovidae) and comparison with other Caprinae species: Insight into the phylogeny of the genus Budorcas". International Journal of Biological Macromolecules (بە ئینگلیزی). 121: 223–232. 2019-01-01. doi:10.1016/j.ijbiomac.2018.10.020. ISSN 0141-8130.
  5. ^ https://books.google.com/books/about/Bhutan.html?id=s-L8NUlW_QgC
  6. ^ http://www.ultimateungulate.com/Artiodactyla/Budorcas_taxicolor.html
  7. ^ https://wwf.panda.org/404error/
  8. ^ Marceau, Jonathan. "Budorcas taxicolor (takin)". Animal Diversity Web (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-16.
  9. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2013-04-25. Retrieved 2021-05-16.