تانگی شانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تانگ
پاشای ئیمپراتۆریەتی شانگ
فەرمانڕەوایی١٦٧٥ تا ١٦٤٦ی پێش زابن
ناوی تەواو
Family name: Zǐ (子)
Given name: Lǚ (履)
Alternative name: Tai Yi (太乙)
ناوی پەرستگا
تای زو (太祖)
مردن١٦٤٦ی پێش زاین

چێنگ تانگ[١] (چینی: ١٦٧٥ تا ١٦٤٦ ی زاینی) ناوی کەسی: زی لو (بە چینی: خوێندنەوە: زی لو) یەکەم پاشا و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی شانگە لە مێژووی دێرینی چین، تانگ شکستی بە پاشای پێشوو جیێی سیا ھێنا.

دامەزراندنی شانگ[دەستکاری]

سەرەتا تانگ فەرمانڕەوایەتی شانگی ئەکرد وەک فەرماندەی شانشینەکە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ، کە ئەوکات شانشینێکی بچووک بوو لە پاڵ ھەر ٤٠ شانشینەکەی تر لە سەردەمی ئەوساتی چین، ھەرچۆنێک بێت لەو سەردەمە پاشا جیێی سیا بەخراپی مامەڵەی لەگەل خەڵکەکەی ئەکرد و خەریکی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات بوو، ئیمپراتۆریەتەکەی بە خراپی بەکار دەھێنا ھەرچۆنێک بێت، چێنگ (پاشا تانگ) بەم شتە دڵخۆش نەبوو، وە ھەنگاو بە ھەنگاو شانشینەکەی واتا شانگ بەرەو گەشەسەندن و بەھێزبوون دەچوو، و ئیمپراتۆر جیێش خەریکی خراپ بەکارھێنان و ستەمکردن بوو، تەنانەت چیتر ژەنەڕالە سەربازییەکانی خۆی گوێرایەلی فەرمانەکانی ئەو نەدەبوون، پاشا تانگ (فەرماندە چێنگی ئەوسای شانشینی شانگ) بە بینینی ئەمانە، ھێرشێکی سەربازی ڕێکخست سەرەتا ناوچەیەکی گرت بۆ چەن ساڵی دواتر ناوچەکانی تریشی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی چونکە پێشوو تر پشتگیری ٤٠ شانشینەکەی ئەوساتی وەرگرتبوو، تا دواتر ئیمپراتۆریەتی شانگی دامەزراند.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The History of the Shang Dynasty (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-05-23
  2. ^ 王恆偉. (2005) (2006) 中國歷史講堂 #1 遠古至春秋. 中華書局. ISBN 962-8885-24-3. p 30.
  3. ^ 王恆偉. (2005) (2006) 中國歷史講堂 #1 遠古至春秋. 中華書局. ISBN 962-8885-24-3. p 30.