تامس کوچیو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تامس کوچیو(٢١ی دیسمبەری١٨١٥- ٣٠ مارسی١٨٧٩) مامۆستا و شێوەکاری کاریگەری مێژووی فەڕەنسا بوو. ئەو کەسانێکی ڕاهێنا و وانەی پێ گوتنەوە کە پاشان بوون بە  کەسایەتییە بەناوبانگەکانی هونەری جیهان وەک ئیدوارد مانە، هەنری فانتین-لاتور، جۆن لە فار، پیەر پاڤس د چاڤانز، کارەل جاڤورەک و جۆزف-نویل سیلڤەسترز.

ژیان[دەستکاری]

ژیانی سەرەتایی و خوێندن [دەستکاری]

کوچیو لە سۆنلیز، ئوازی فەڕەنسا لە دایک بوو. کاتێک ١١ساڵان بوو، بنەماڵەکەی کۆچیان کرد بۆ پاریس، لەوێ بوو ئەو لە فێرگەی هونەرە پیشەسازییەکان(École des Arts et Métiers) دەستی کرد بە خوێندن و پاشان لە École des Beaux-Arts درێژەی پێ دا.

ڕێژیانی هونەر و وانە گوتنەوە[دەستکاری]

ئەو بۆ شەش جار لە پێشبڕکێی خەڵاتی ڕۆما(Prix de Roma) لە École تووشی شکست هات، بەڵام ئەو وای هەست دەکرد کێشە لە Écoleەوەیە نەک ئەو. لە کۆتاییدا کوچیو ئەم خەڵاتەی لە ساڵی١٨٣٧ بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

ساڵی١٨٤٠، ئەو دەستی کرد بە دانانی پیشانگای  شێوەکارییە ژانر و مێژووییەکانی لە سالۆن (پاریس) و چەندین مەدالیای بەهۆی کارەکانییەوە وەرگرت، بەتایبەت بۆ شاکارەکەی ڕۆمییەکان لە ماوەی پووکانەوە(١٨٤٧)Romans During the Decadence (1847).

مەرگ[دەستکاری]

ساڵی ١٨٧٩ کوچیو لە Villiers-le-Bel, Val-d'Oise کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی پێر لاشێزی پاریس نێژراوە.

گالەری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Wilkinson, Burke. The Life and Works of Augustus Saint-Gaudens, Dover Publications, Inc., New York. p. 79.

بۆ خوێندنەوەی زیاتر[دەستکاری]

O'Neill, J., ed. (2000). "Index". Romanticism and The School of Nature: Nineteenth-century drawings and paintings from the Karen B. Cohen collection. New York: The Metropolitan Museum of Art.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

at Wikimedia Commons