تاقیکردنەوەی گایگەر–مارسدێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وێنەیە ئەوە نیشان دەدات کە لە تاقیکردنەوەکەدا باس کراوە، وێنەکەی سەرەوە دەری دەخات بارگەی موجەب ھەموو ناوکی داگیر کردووە و دەورە دراوە بە ئەلکترۆن وەک رەزەرفۆرد ئاماژەی پێدا، وێنەی خوارەوەش قسەکەی گایگەر دەخاتەروو کە ووتی ھەنێک لەو پارتیکڵناە پەرشدەبنەوە بە زیاتر لە ١٨٠ پلە لە کاغەزی ئاڵتوونەکەوە .

تاقیکردنەوەی ڕەزەرفۆرد (کە بە ناوی تاقیکردنەوەی گایگەر و مارسدێن یان تاقیکردنەوەی ڕووپۆشی ئاڵتوون ناسرا) بیرۆکەی ئەم تاقیکردنەوە لە لایەن ھەردوو زانای بەناوبانگی فیزیایی ئێرنست مارتسدێن و ھانز گایگەرەوە لە ساڵی ١٩٠٩ دانراوە کە بۆ ئەنجامدراوە بۆ تێگەیشتنی زیاتری گەردیلە، بە ھۆی ئەم بیردۆزەوە ڕەزەفۆرد تووانی مۆدێلێکی نوێێ فیزیای دابنێ ھەر بە ناوی خۆیەوە کە ناوی نابوو مۆدێلی رەزەرفۆرد لە ساڵی ١٩١١.

تاقیکردنەوەکە[دەستکاری]

دووای ئەوەی ئەم سێ زانایە توانیان لایەنی تیۆری باس بکەن ھەڵسان بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە کە بریتی بوو کاغەزێک کە ئاڵتوون دروست کرابوو بۆمباران کرا بە ئەلفا پارتیکڵ، وە ھەروەھا لە پەردەیەکی دۆزەرەوە پێک ھاتبوو بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو پارتیکڵانەی لادەدەن یان پەڕشبوونەتەوە چەنێکن بزانرێت، وە ھەروەھا بژمێرێکی تریش لە پشتی کاغەزە ئاڵتونەکەوە کە ئەلفا پارتیکڵەکان دەژمێرێت کە بە ئاراستەی کاغەزەکە ھاتوون و تێپەڕبوونە بە پێی پلەکانیان.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکە[دەستکاری]

گایگەر ووتی کە ھەنێکی ئەلفا پارتیکڵەکان لادەدەن (بە مانای پەرش دەبنەوە) بە پلەی زیاتر لە ١٨٠ پلە کاتێک بەر ناووکی ڕووە ئاڵتوونەکە دەکەون. رەزەرفۆرد زانیاری زیاتری بۆ مۆدێلکەی زیاد کرد کە دەیگووت بارگە موجەبەکان ھەموویان لە ناوەڕاستی ناووکدان و ئەلکترۆنەکانیشیان لەگەڵدایە کە بە ھێزی راکێشانی کارابەییەوە ئەلکترۆنەکان دەوریانیان داوە، کە ئەمەش وا دەکات کە ھەموو ئەتۆمەکە بە شێوەیەک بێت کە پێی بوترێت بێ بارگە بەو مانایەی کە ئەلکترۆنی سالب و بارگەی موجەبی تێدایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]